كه‌ریم گوڵانی راستده‌كات

وتار/ 16/02/2018 845 جار بینراوە

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

كه‌ریم گوڵانی راستده‌كات
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج


كه‌ریم گوڵانی زۆر راستگۆو ڕاشكاوانه‌ باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ ئه‌و به‌رپرسانه‌ چیان داوه‌ پێی ، ئه‌و خۆزگه‌ی ده‌خواست كاتی خۆی نوسیبای قوربانی گۆڕی مردوه‌كان و باڵای زیندوه‌كانیش بوو ، ئاخر بۆ نا ئه‌و جگه‌ له‌ پاره‌ی زۆر باسی وه‌رگرتنی دوو ئۆتۆمبیلیشی كرد ، هه‌ڵبه‌ت من كه‌سی تریش ده‌ناسم پاره‌ی زۆرو هه‌مو ساڵێكیش ئۆتۆمبیلێكی وه‌رگرتوه‌و دانیشی پیانانێ‌ ، نه‌ك دانی پیانانێت ته‌نانه‌ت نمه‌ك حه‌رامیشه‌ ، ئێستا گوڵانی نمه‌ك حه‌رام نیه‌ ، ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ و باوكی شه‌هیدو پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلولیش هه‌یه‌ یه‌ك مانگ له‌ سه‌ری ڕه‌ش بووه‌ تا بارزانی ببینێ‌ و داوای مافێكی سه‌ره‌تای خۆی بكات نه‌یانهێشتوه‌ بیبینێ‌ ، پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلول ده‌ناسم له‌ بری بڕینه‌وه‌ی موچه‌ بۆی كه‌ كاتی خۆی ده‌زگاكه‌ی حكومه‌تی به‌ جێهێشتوه‌و 14 ساڵ دوای بارزانی باوك كه‌وتوه‌ پێیان وتوه‌ بڕۆ با جه‌لالیه‌كان موچه‌ت بده‌نێ‌ .
نادادیه‌كه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ هاوكاری خه‌ڵكی به‌له‌نگاز نه‌كراوه‌ ، نادادیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م جوت حزبه‌ بۆ ده‌سته‌یه‌كی كه‌م بوونه‌و ئه‌وانی تریشیان له‌ بیر كردووه‌ ، نوسراوێكی كادیرێكی یه‌كێتیم لایه‌ بۆ مه‌ڵه‌بندی كه‌ركوكی كردووه‌ ، تا هاوكاری بكه‌ن هه‌م خۆی هه‌م كوڕه‌كه‌ی شێرپه‌نجه‌یانه‌ ، جێگر مه‌ڵبه‌ندێك بۆی نووسیوه‌ 25 هه‌زار دیناری بۆ خه‌رج بكه‌ن ، 25 هه‌زار له‌م پاره‌یه‌ ، كه‌ نوسراوه‌كه‌ی هێنایه‌ لای من دۆستێك ئه‌وه‌ی پێی بوو شتێ‌ له‌ 100 هه‌زار زیاتر بوو پێی دا ، ئه‌ویش به‌ شه‌رمه‌وه‌ وه‌ریگرت ، به‌ داخه‌وه‌ خۆی و كوڕه‌كه‌ی ئێستا له‌ ژیاندا نه‌ماون .
هه‌ر ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ ره‌نگه‌ سه‌دان ئۆتۆمبیل و خانوی بۆ ئه‌م و ئه‌و كردبێت ، گوڵانی له‌و به‌رنامه‌یه‌دا راستی ئه‌م حزبانه‌ی پێنیشانداینه‌وه‌ ، بۆیه‌ هه‌قه‌ له‌ بری ڕه‌خنه‌ ده‌ست خۆشی لێبكرێت ، رێك له‌و ده‌مه‌یڕا كه‌ گوڵانی ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرد ، ڤیدیۆی رۆژنامه‌نووسێكیان بۆ ناردم بۆ شیرو دایبی لای مزگه‌وتێك سواڵ ده‌كات و " ده‌ڵێ‌ ره‌حمه‌تی خواتان لێبێت من سوڵكه‌رنیم بۆ شیرو دایبیمه‌ " .
ئه‌ها ئه‌م حزبانه‌ چ كاره‌ساتێكیان دروستكردووه‌ ، من نه‌هه‌قی كه‌ریم گوڵانی ناگرم ده‌ ئه‌وه‌نده‌شی وه‌رگرتبێت چونكه‌ بڕوام وایه‌ ئه‌و لای وابووه‌ ، ئه‌م حاته‌می ته‌یانه‌ بۆ هه‌موو كه‌س وان ، ئه‌و له‌ كوێ‌ بزانێ‌ خه‌ڵك هه‌یه‌ بۆ دانی كرێخانوه‌كه‌ی ناچار به‌ كاری ناجۆر بووه‌ ، دیاره‌ له‌سای ئه‌و كه‌ سانه‌وه‌ كه‌ كه‌ریم گوڵانی به‌ قوربانیان ده‌بێت .

نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌