توركیا و ئێران گەرەكیانە میراتی لەدەستچوویان بگێڕنەوە...
وتار/
14/02/2018
546 جار بینراوە
نهوزادی موههندیس
توركیا
و ئێران گەرەكیانە میراتی لەدەستچوویان بگێڕنەوە...
نەوزادی
موهەندیس
Nawzad_mohandis@
yahoo.com
كارێكی
شاراوە نیە كە هەردووك لە وڵاتانی توركیا و ئێران لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناویندا خۆیان
بە زلهێزێكی ناوچەیی دەزانن و هەوڵی گێڕانەوەی ڕۆژان و سەردەمی زێڕینی هەردوو ئیمپراتۆریەتەكانی
صەفەوی و عوسمانیەكان دەدەن كە لە ڕابوردوودا هەریەكەیان بۆ چەندین سەدە دەستڕۆیشتووی
ناوچەكە بوون،لەئێستادا و دوای زیاتر لە 100
ساڵ لە نەمانیان هەریەكەیان گەرەكێتی هێواش هێواش ڕۆژانی ڕابووردویان زیندووبكەنەوە
،لەڕێگەی پەلاماردان و داگیركردنی وڵاتانی ناوچەكە و دەستێوەردانیان بۆ كاروباری
ناوخۆیی ئەو وڵاتانە و هەریەكەش بەبیانووی پاراستنی ئەمنی نەتەوەیی خۆیان لەلایەك
و پارێزگاریكردن لە سنور و سەروەریان لەلایەكی ترەوە و جارێكی تریش بۆ پارێزگاریكردن
لە نەتەوە و كەمایەتی و دین و مەزهەبەكانی سەر بەخۆیان لەو وڵاتانەدا.
ئەوان
نیەتێكی زۆر قێزەون و ناشیرینیان هەیە ،بەڵام بە ڕووكەشێكی مرۆڤانە و لەژێر ناونیشانی
مافی مرۆڤەكانەوە هاتونەتە پێشەوە.ئەوان شەڕی ئێستای سەدەی بیست و یەك بەكۆنە قینی
سەدەكانی ناوەڕاست دەكەن،ئەوان تائێستاش پێیان وایە هەموو ئەو وڵاتانەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی
ناوین بەشێكن لە میراتی خۆیان و مافی خۆیانە كەی و چۆن بیانەوێت دەستوەربدەنە
كاروباریان و لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان كاری تێكەدەرانە و كاولكاری و داگیركاریشیان
بكەن.وەك چۆن لە ئێستادا لە عێراق و سوریا و لوبنان و یەمەن و قەتەر و بەحرەین و
عومان و ...هتد. دەگوزەرێت.
بەداخیشەوە
لەلایەك وڵاتان و كۆمەڵگاكانی ناوچەكە خۆیان كەم تازۆر بەو قەدەر و چارەونوسەیان ڕازین
و لەلایەكی تریشەوە وڵاتانی زلهێزی دونیاش هەریەكەیان لەپێناو بەرژەوەندیەكانی خۆیاندا
ئەم دوو وڵاتەیان كردۆتە پاسەوانی خۆیان و بەرژەوەندیەكانیان و ڕێگەیان پێداون لەوسنورانەی
كە بۆیان دیاریكردون هەڵسوكەوت بكەن،ئەگینا بڕیار بەدەستی كۆتایی هەر خۆیانن نەك
توركیا و ئێران.چونكە نە توركیای ئیسلامی ئیخوانی بە ڕابەرایەتی پارتی عەدالەت و گەشەپێدان و ئەردۆگانی خوازیاری تاكڕەوی
و زیندووكردنەوەی سەڵتەنەتی عوسمانی و نە ئێرانی ئیسلامی شیعەمەزهەبی توندڕەوی خومەیەنی
و ولایەتی فەقیه دوو سیستەمی بێزراو و زۆر
ناشیرینن لەلایەن كۆمەڵگا و زلهێزەكانی دونیا و ناوچەكەو و تەنانەت لەناوخۆی گەلانی
خۆشیاندا ،نمونەی زیندووش خۆپیشاندن و ناڕەزایەتیەكانی گەلانی توركیا و ئێرانە دژ
بە سیستەم و حومكڕانی و سیاسەتەكانی ئەو وڵاتەن،هەربۆیە چانسی سەركەوتن و وەدیهێنانی
خەونە ڕزیوەكانیان زۆر كەم و كورتە،بەڵام دەكرێت ببنە هۆكاری سەرەكی بۆنانەوەی
ئاژاوە و پشێوی لەناوچەكەدا و ببنە داردەستی زلهێزەكان و وەدیهێنانی مەرام و
ئامانجەكانی ئەوان لە مانەوە و بەردەوامی بونیان لەناوچەكەدا و بەتاڵانبردنی سەروەت
و سامانی سروشتی و توانا مادی و مرۆییەكانی ناوچەكە بۆ بەرژەوەندی زلهێزەكمان،ئەگینا
توركیا و ئێران تەنها مایەی سەرئێشە و بێزاری ناوچەكەن و هیچی تر.
ئەوەی
كە مایەی نیگەرانی كوردە،ئەوەیە كە گۆڕەپانی ململانێ و زۆرانبازیەكانی ئێران و
توركیا لەلایەك و زلهێزەكانیش لەلایەكی ترەوە لەسەر خاك و گەلانی ناوچەكەیە و بەتایبەتیش
كوردو كوردستان،لەكاتێكیشدا كە كورد جیا لەهەموو وڵاتان و كۆمەڵگاكانی ناوچەكە بەتەنها
و تەها نەخاوەن دەوڵەت و نەخاوەنی سەروەری و سنوری دانپیادانراوی خۆیەتی،هەربۆیە هەمیشە
بۆتە قوربانی و ژێرپێی وڵاتانی ناوچەكە و زلهێزەكانی دونیاش.كوردستان بۆتە گۆڕەپانی
سەرەكی یەكلاكەرەوەی ململانێكان و كوردیش
بۆتە چەكی دەستی هەموانیان و لەناوخۆشیدا ماڵێكی شەپڕیو و وێران و پەرتەوازە و ناتەبای
هەیە،كەسەرەڕای ئەو هەموو مەترسی و ئاڵنگاریانە هیچ كام لەسەركردە و پارتە سیاسیەكان
لەهەوڵی ساڕێژبونی برینەكان وناكۆكیەكان نین و ئەوەندەی هەڵپەی دەسكەوتی حیزبی و
تاكەكەسی و پۆست و ئیمتیازان لەكوردستان و بەغداد نیوهێندە لەخەمە گەورەكەی نەتەوە
و نیشتیماندا نین.
ئەم
قۆناغەی مێژووی ناوچەكە و دونیاگەلێك دژوار و مەترسیدارە بۆ وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی
ناوین چونكە ناوچەكە لەبەردەم قۆناغێكی نوێی ڕێكخستنەوە و دابەشبون و تەنانەت داگیركردنێكی
نوێدایە و زۆر دوور نیە نەخشە و جوگرافیای ناوچەكە سەرلەنوێ دابڕێژرێتەوەو گەلێك
لە وڵاتان و كۆمەڵگاكانی ناوچەكە زیانی گەورەیان بەربكەوێت بەتایبەتیش ئەو وڵاتانەی
كە بەقەوارە گەورە و جۆرێك لەهێز و توانای سەربازی و ئابوریان هەیە،ئەمەش لەچوارچێوەی ((بیردۆزەی فەوزای دروستكەردا ))
جێبەجێ دەبێت كە نیەت لێی دابەشكردنی وڵاتە گەورەكانی ناوچەكەیە بۆ وڵاتانی بچوكتر
و سەرلەنوێ دروستكردنەوەی ناوچەكەیە بە فۆڕمێكی نوێتر،جا بۆیە توركیا و ئێران و
سعودیە و پاكستان و میسریش لەو وڵاتانەن كە دەكرێت ئەو پڕۆسەیەیان بەسەردا جێبەجێبكرێت،گەر
ئەو كارەش سەریگرت ئەوا لەلایەك ناوچەكە لە دوو وڵاتی توركیا و ئێران و خواست و خەونە
زلهێزەكانیان ڕزگاریان دەبێت و لەلایەكی تریشەوە كوردیش لەدوو وڵاتی گەورەی داگیركەری
كوردستان ڕزگاری دەبێت و ڕۆژی ئەوان ئاوادەبێت و خۆری كوردانیش هەڵدێت.
نوێترین نوسینەکانی نهوزادی موههندیس
-
نهوزادی موههندیس
17/09/2021
-
نهوزادی موههندیس
07/09/2021
-
نهوزادی موههندیس
29/08/2021
-
نهوزادی موههندیس
21/08/2021
-
نهوزادی موههندیس
12/08/2021
-
نهوزادی موههندیس
04/07/2021