لەلای من کێ لە ئەردۆگان تاوانبار ترە .........

وتار/ 25/01/2018 668 جار بینراوە

مه‌عروف مه‌جید

لەلای من کێ لە ئەردۆگان تاوانبار ترە .........
مەعروف مەجید
 ئەردۆگان🇹🇷 شەکرێکی شکاندووە و  🗿دەڵێ: بۆیە ناوی هێرشەکانمان ناو ناوە پەلی زەیتون 🌿لەبەر ناوێکی پیڕۆزە و خوای گەوره سوێندی پێ خواردووەو لە قورئاندا ئاماژەی پێکراوە و ناوی هاتووە📖.

ئەم کارە دڕندانەیەی ئەردۆغانی دووڕوو و منداڵ و پیر کوژ، ڕێک سیناریۆکانی سەدام و بەشار و کاربەدەستە بەناو موسوڵمانەکانم بیردێنێتەوە، کە لە ڕابردوودا  بۆ مانەوەو  کورسی خۆیان خوا و قورئان و مزگەوت و سۆزی موسوڵمانی گێل و گەمژە بەکار دەهێنن...

ئەو کەسانەی لە ئەردۆگان تاوانبارترن لای من ئەمانەن....
👳زانایانی موسوڵمان کە لە ئاست ئەم بێ حورمەتیەی ئەردۆگان بێدەنگ دەبن و سەرکۆنەی ناکەن .

✔ ئەو حزب و گروپ و ڕێکخراوەی بەناوی ئیسلامەوە کار دەکەن و هەڵوێستیان نابێت لە ناشیرین کردنی ئاینی ئیسلام و بە کارهێنانی بۆ کوشتنی خەڵکی بێ تاوان، کەسانێکی هەلپەرستی وەکو سەدام و بەشار و ئەردۆگان بێت و ئەم ئاینە ناشیرین بکەن.

💂ئەو موسوڵمانە گەمژە و سەر لێشێواوەی کە تا ئێستا پێی وایە ئەردۆگان لەسەر هەقە و کوژراوی ئەڕدۆگان دەچێ بۆ بەهەشت و ئەوانی تریش اسفل السافلین.

🕌بۆ ئەو مامۆستایانەی لەسەر مینبەرن و پێیان وایە دروستە و واجبە دوعا بۆ ئەردۆگان بکەی بە تایبەتی ئەو 90 هەزار مزگەوتەی کە مامۆستاکانیان بونەتە نۆکەر و لەلایەن  ئەردۆگانەوە لغاو کراون .

🗒هەروەها ئەو ڕۆشنبیر و ڕۆژنمەنوسانەی بونەتە بوکەڵە و هەر ڕۆژەی لەلایەک شەن دەکەن و دێن لۆمەی ئیسلام دەکەن ، کە ئەردۆغان بەکاری دەهێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆی ، ئێ کوڕی باش و دوێنێی جاش، خۆ ئەمانەی لای خۆشمان بۆ شەرعیەت دان بە خۆیان و مانەوەیان هەموویان حزبی چەپ و شوسیال دیموکراتن و نوێنەریان لە یەکێتی زانایان لە حزبە ئیسلامییەکان زیاترە.

بۆ ئەو حزب و ڕێکخراوانەی خۆیان بە چەپ و نەتەوەیی دەزانن و بۆ ئەوەی بیانوو بەدەستەوە بدەن دێن گاڵتە بە بنەما دینیەکان و دروشمە ئیسلامییەکان دەکەن و هەر ئەمەشە وای کردووە دووژمنان بۆ شەرعییەت دان بە کارە دڕندەکانی خۆیان ،بەناوی دینەوە هێرش دەکەنە سەر گەلانی موسوڵمان......

نوێترین نوسینەکانی مه‌عروف مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌