فێڵێكی تری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ موچه‌خۆران

وتار/ 30/07/2016 928 جار بینراوە

د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی

دوای دابەزینی نەرخی نەوت هەرێمی کوردستانی ڕووبەڕووی قەیرانی دارای کردوە ، حکومەتی هەرێم لە مانگی 2016/1/1 بە بڕیاری ژماره‌ 64 لە 2016/2/3 پاشه‌کەوت کردنی مووچەی ڕاگەیاند.
هەرجەند ئەم پاشه‌کەوت کردنەی موچەدا لەگەڵ ژیان و گوزەرانی موچەخۆران نەدەگونجا بەڵام پاساوی حکومەتی هەرێم ئەوە بوو كه‌ نەرخی نەوت زۆر دابەزیوەو گیشتۆتە ئاستێک کە ناتوانن موچەی فەرمانبەران هەرێم دابین بکەن .
بڕیاری دەرکردنی پاشکەوتی مووچە پێکهات بوو لەحەوت خاڵ
لەپێنجەم خاڵدا باس لەوە کراوە کەبەشێوەیەکی مانگانە چاوخشاندنەوەی لەسەر دەرکرێت بە ڕەچاوکردنی داهاتی مانگانەی وەزارەتی دارای و ئابووری بەجۆرێک کەمترین ڕێژەی پاشەکەوت دیاری بکرێت کەواتا هەر کاتێک نەرخی بەرمیلێک نەوت زیادی کرد بەو ڕێژەیش موچەی موچەخۆران زیاد ئەکرێت بەڵام ئەمە جێبەجێ نەکراوە لێرەدا ڕوونی دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێم چۆن فێڵی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان کردوە.
هەناردەکردنی نەوت لە مانگی یەک 18,656,131 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە وە داهاتی نەوت لەم مانگەدا 450 ملیۆن دۆلار بووە کەواتا نەرخی بەرمیلێک نەوت 24.12 دۆلار بووە بۆ هەر بەرمیلێک ، هەر لەو مانگەدا بڕیاری پاشەکەوت کردنی مووچە دراوه‌ .
بەڵام دوای بەرزبوونەوەی نەرخی نەوت لە مانگی شەش دا بە پێ ڕاپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتێکان بەرمیلێک نەوت فرۆشراوە بە 36.43 دۆلار کە کۆی داهاتەکەی 561,938676 ملیۆن دۆلار جەگە لە داهاتی 2 ملیۆن بەرمیل نەوت کە بە پاڵاوتگەی کەڵەک و بازیان دراوە.
کەواتا ئەگەر بەراورد بکەین لە نێوان مانگی یەک و مانگی شەش لەسەر نرخی بەرمیلێک نەوت یان داهاتی نەوت بەڕێگەی بۆری دەبینین نەرخی نەوت بەڕێژەی ـ34% زیادی کردووە وە داهاتی نەوتیش بە ڕێژەی 20% زیادی کردوە ، هەرچەند ئەو داهاتە بەبێ داهاتی فرۆشتنی نەوت بەڕێگەی تەنکەر وە فرۆشتنی بە ناوخۆ و داهاتی بەرهەمە نەوتیەکانە.
کەواتا لێرە بۆمان دەرئەکەوێت کە دەبوایە گۆڕانکاری لە ڕێژەی پاشەکەوتی مووچەخۆران بکرایە بەپێ ڕێژەی نەرخی نەوت یان زیاد بوونی داهاتی نەوت بەڕێژەی ( 20 بۆ 30 ) %
بەڵام حکومەتی هەرێم لەمەدا فڵێکی تری لە هاونیشتمانیان کردوە....
د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

نوێترین نوسینەکانی د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌