هەڵبژاردنی ئایندەی عێراق چارەنوسی کورد یەکلادەکاتەوە
وتار/
17/01/2018
461 جار بینراوە
سهلیم میراودهلی
هەڵبژاردنی
ئایندەی عێراق چارەنوسی
کورد یەکلادەکاتەوە
سەلیم
میراودەلی
کورد
لەپێش 2003دا پێگەیەکی تەواو بەهێزی هەبوو لە ڕووی هەڵبژاردن و پڕۆسە دیموکراسیش
شارەزا بوو ، هەر بۆیە توانی بەهۆی یەک لیستی و یەکڕیزیەوە 60 کورسی لە پەڕلەمانی
عێراق مسۆگەر بکات بەو هۆیەوە کۆمەڵێک پۆستی گرینگ و سیادەی بەدەست هێنا کە بووە جێگای خۆشحاڵی گەلی
کورد و دۆستەکانی کە سەدان ساڵ بوو هەوڵی دادە کە بە دیموکراسیەت مافەکانی بەدەست
بێنێت و بیپارێزێت وەلێ بەداخەوە لەبەر بەرژەوەندی کەسی و حیزبی لە ئامانجی نەتەوەی
دوورکەوتەوە ، چونکە پێشتێنێکی بەهێزی نەتەوەی نەبوو بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی،
ئەوەی کە ئەمڕۆ دەیبینین و هەستی پێ دەکەین جێگای دڵخۆشێ نەتەوەکەمان نیە ، کە بۆتە
هۆی لیکترازانی نێوماڵی کورد ، بێ گومان لە هەڵبژاردنی ئایندەدا کورد چارەنوسێکی ڕۆشنی
نابێت ، دەبێتە هۆی لەدەستدانی بەشێکی زۆری کورسیەکانی پەڕلەمان ئەوەش بە سودی نەیارانی
تەواو دەبێت هەر بۆیە داوا لە حیزبەکان و سیاسیەکان و سەرکردایەتی کورد دەکەم کە بەجدی
بیر لە بەرژەوەندی نەتەوەکەیان بکەنەوە یەک دەنگ و یەکڕیز بن ب پاراستنی گەل و نیشتیمان
و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان بکەنە ئەرکی پێشینەیان تا کار لەکار نەترازاوە .
نوێترین نوسینەکانی سهلیم میراودهلی
-
سهلیم میراودهلی
21/08/2021
-
سهلیم میراودهلی
16/08/2021
-
سهلیم میراودهلی
14/07/2021
-
سهلیم میراودهلی
02/07/2021
-
سهلیم میراودهلی
20/06/2021
-
سهلیم میراودهلی
07/06/2021