ڕه‌خنه‌ چیه‌؟ كێن ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ ده‌گرن؟

وتار/ 14/01/2018 477 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

ڕه‌خنه‌ چیه‌؟ كێن ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ ده‌گرن؟
ئایه‌ ده‌سه‌ڵاتداران توانیویانه‌ گوێ له‌ ڕه‌خنه‌گرانی بونیادنه‌ر بگرن ؟
سه‌لیم میراوده‌لی

به‌ درێژای 25 ساڵ حكومڕانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆرتر ڕه‌خنه‌ گیراوه‌ و به‌داخه‌وه‌ كه‌متر سودیان لێ بینیوه‌ و گوێیان بۆ ڕه‌خنه‌ گران ڕاگرتوه‌ ،
ڕه‌خنه‌ چه‌ندین جۆری هه‌یه‌
1- ڕه‌خنه‌ گری بونیاتنان و دڵسۆز ئه‌و كه‌سانه‌ن ده‌یانه‌وێت ڕاستیه‌كان پیشانی ده‌سه‌ڵات بده‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات بپارێزن به‌ دڵسۆزی و به‌ هێمنی پێشنیار ده‌كه‌ن و ڕه‌خنه‌ له‌ كاره‌ سلبیه‌كانی حكومه‌ت ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی ئاینده‌یه‌كی جوانتری هه‌بێت و نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵات به‌هێزتر بكه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ ده‌گرن كار و كرده‌وه‌یان یه‌كه‌ ده‌بێت ئه‌وانه‌ گوێیان لێ ڕابگرن و تێبینه‌كانیان به‌ هه‌ند وه‌ربگرن ،
ڕه‌خنه‌ی خۆ ده‌رخستن
ئه‌و جۆره‌ ڕه‌خنه‌ گرانه‌ ته‌نها له‌سه‌ر میدیاكان قسه‌ ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بیان ناسێت زۆر به‌ ئاسانی ده‌سته‌مۆ ده‌كرێن و شاره‌زایه‌كی ئه‌وتۆیان نیه‌ له‌ كاروباری ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات ، ڕه‌خنه‌ی ڕوخێنه‌ر و دووڕوو
ئه‌وانه‌ن هه‌رگیز ڕاستیه‌كان نابینن و ته‌نانه‌ت ناشیانه‌وێت ڕاستیه‌كان ببینن خه‌تی چه‌وت به‌ هه‌موو جوانیه‌كانیشدا دێنن ئه‌وانه‌ ته‌نانه‌ت بۆخۆشیان ڕاستگۆ نین ته‌نانه‌ت له‌ گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ژنانیش بێ به‌ری نین ته‌نانه‌ت تاوانباریشن كاریان ته‌نها تێكدانه‌ و دوركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كار ده‌كه‌ن بێ به‌رین له‌ هه‌موو به‌ها مرۆڤیه‌كان هه‌ر جاره‌ و بۆ كه‌سێك سه‌ما ده‌كه‌ن ،
ئه‌وانه‌ زۆر مه‌ترسیدارن و ده‌بێت به‌ ڕێگای یاساوه‌ لێ پرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و بواریان پێ نه‌درێت ببنه‌ هۆی تێكدانی شیرازه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ،
بۆیه‌ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ ته‌نانه‌ت كه‌ سه‌یری میدیاكان ده‌كه‌یت نازانیت كێ هه‌ تاونباره‌ و كێ به‌رگری له‌ گه‌ل ده‌كات وه‌كو ئه‌و كابرای گوندیمان لێهاتوه‌ ده‌بێت بڵێین كامه‌تان شه‌ریفن ،
ئه‌مڕۆ له‌ هه‌مووكات زیاتر مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی و به‌ فیڕۆدانی سامانی گشتی به‌ درێژای ئه‌و 25 ساڵه‌ هه‌ڵده‌درێته‌وه‌ ،
ئه‌گه‌ر دادوه‌ری گشتی هه‌بێت ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ له‌و هه‌مووه‌ خاوه‌ن مه‌له‌فانه‌ بكات كه‌ بونه‌ته‌  هۆی برسیكردن و به‌هه‌دردانی سامانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان یان ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی ده‌ستپاكی هه‌بێت هیچ پێویست ناكات به‌دوای ڕاستیه‌كان بگه‌ڕێت خۆشبه‌ختانه‌ دزه‌كان بۆخۆیان خۆبه‌خۆ ڕووی ڕاستی دزێویان بۆ گه‌ل ئاشكرا ده‌كه‌ن ،
هیوادارم ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم سود له‌ ڕابردوی تاڵی ئه‌و 25 ساڵه‌ حكومڕانیه‌ی خۆی وه‌ربگرێت كه‌ بۆته‌ هۆی لاوازبوونی ئینتیمای نیشتیمانی و هه‌ڵگیرساندنی ده‌یان شه‌ڕی ناڕه‌واو به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی و كۆچكردنی به‌ هه‌زاران لاو داهێنه‌رانی نیشتیمانه‌كه‌مان كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌مووكات زیاتر پێویستمان پێیانه‌ ، دووركه‌ونه‌ له‌وانه‌ی دووڕوون ته‌نها كاریان قه‌ڵوكردنی خۆیان و خاوه‌نه‌كانیانه‌ .
ئه‌و بابه‌ته‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نیشتیمانه‌كه‌مه‌ و ڕووم له‌ كه‌س نیه‌ چونكه‌ ده‌زانم هه‌موان ماڵیان له‌ شوشه‌یه‌ .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌