وەزیرەکانی کۆمەڵ لەم کاتەدا دەبێ چی بکەن؟

وتار/ 28/12/2017 632 جار بینراوە

مه‌عروف مه‌جید

وەزیرەکانی کۆمەڵ لەم کاتەدا دەبێ چی بکەن؟
مەعروف مەجید
پێویستە دوای دەست لە کارکێشانەوەتان سوپاسی خوا بکەن کە وازهێنان و دەست لەکارکێشانەوەکەتان ، هێندەی تر لەناو خەڵکی و مێژوودا سەربەرزترتان دەکات، ڕاستە بۆنی وەها پیاوانێک لەناو ئەم جەنگەڵستانەی هەرێمدا زۆر پێوست بوو، بەڵام هاتنەدەرەوەشیان لەو جەنگەڵستانە دوو هێندە پێویست تر بوو، دەزانم ئێستا کارمەند و بەڕێوەبەر و ڕێکخراوەکان و دەیان ڕۆشنبیر و پسپۆڕ نیگەرانن تەنانەت سەرۆک و جێگری حکومەتیش لە کشانەوەتان لەم حکومەتە، بەڵام لێرەشدا سوپاسی خوای دەوێ کە ئێوە ڕووتان سورە بچنەوە ناو جەماوەرەکە خۆتان بچنەوە ناو هاوڵاتانی خۆتان، دەزانن ئێوە بونە سمبولێک بۆ دەستپاکی و دونیا نەویستی ئێوە و هاوکارەکانی ترتان بونە نمونەی ئەوەی کە بەڵێ حوکمداری و بەڕێوەبردنی وڵات بە کەسانی دەستپاک و دەست بە دەست نوێژ بەڕێوە دەچێ نەک دز و چەتە و مشەخۆرانی وڵات.
ئەزیزەکانم ، ئێستا ئێمە پێتانەوە سەربەرزین، کە بۆیەکەمجار لە مێژووی دەسەڵاتی کوردیدا ئیمزا کۆبکرێتە بۆ ئەوەی وەزیرێک دەست لەکارکێشانەوەکەی قبوڵ نەکرێت ، لەوەش گرنگتر ئەوانەی واژۆ کۆدەکەنەوە، سەر بە حیزب و بۆچونی سیاسی تۆ نەبن ، مایەی سەربەرزییە بۆ ئێوە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بێن و بڵێن نا بۆ دەست لەکارکێشانەوەتان ، ئێوە ئەوەی لەسەرتان بوو بەزیادەوە جێبەجێتان کرد ، شەو ڕۆژ لە خزمەتی فەرمانبەران و هاوڵاتیاندابوون، دڵنیام ویژدانی خۆتان و ئێمەشتان ئاسوودە کرد.
لێرەوە دەمەوێ پێتان بڵێم ، سوپاسی خوا بکەن وەکو کەسانی تر لەسەر مەلەفی گەندەڵی و پارە خواردن لە پۆستەکانتان دوور نەخراونەتەوە، ئێستا ئێوە ئازادن دەچن بۆ چی شار و وڵاتێک بەڵام خەڵکی تریش هەیە ، لە ڕووی نایات بچیتە پارێزگایەکی تر لەبەر ئەوەی لەسەر گەندەڵی دوور خراوەتەوە...
کەواتە تەنها سوپاسی خوا بکەن .

نوێترین نوسینەکانی مه‌عروف مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌