خۆپیشاندان وریاكردنه‌وه‌ی گه‌له‌ بۆ ده‌سه‌ڵات

وتار/ 21/12/2017 609 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

خۆپیشاندان وریاكردنه‌وه‌ی گه‌له‌ بۆ ده‌سه‌ڵات
سه‌لیم میراوده‌لی
خۆپیشاندان یه‌كێكه‌ له‌ مافه‌ سه‌ره‌تایه‌كانی مرۆڤ هه‌نگاونان به‌ره‌ و دیموكراسی و شارستانیه‌ت هه‌ر گه‌لێك نه‌توانێت ده‌نگ هه‌ڵبڕێت به‌ گه‌لێكی زیند و وشیار داناندرێ كاتێك كه‌ هاونیشتیمانان وه‌ك پێویست مافه‌كانیان بۆ دابین نه‌كرا یان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ پێش هه‌ڵبژاردن لایه‌نه‌كانی ناو حكومه‌ت به‌ گه‌لیان دابوو پابه‌ند نه‌بوون پێیانه‌وه‌ ئاسایه‌ هاوڵاتیان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خۆپیشاندان بكه‌ن ده‌سه‌ڵات ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و شارستانی له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ به‌ خه‌ڵكیان دابوو ، ئه‌وانه‌ی داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن هاونیشتیمانی دڵسۆز و ڕاسته‌قینه‌ن ئه‌وانه‌ چاودێری حكومه‌تن ده‌یانه‌وێت له‌ هه‌ڵه‌كانیان وشیاریان بكه‌نه‌وه‌ ، كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم بێ ڕكابه‌ر له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا هیچ لایه‌نێك نه‌بوو كه‌ ببێته‌ چاودێر به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ، ته‌نانه‌ت تاكه‌ میمبه‌رێك كه‌ هه‌بوو ئه‌ویش په‌ڕله‌مان بوو كه‌ چاودێربێت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا به‌داخه‌وه‌ ئه‌ویپش بێ لایه‌ن نه‌بوو ،په‌كی كه‌وت حكومه‌ت هه‌ر زوو ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه‌ی گه‌وره‌ بۆوه‌ له‌ناو حكومه‌تدا وه‌كو یه‌ك تیم كاریان نه‌كرد بۆ بنبڕكردنی گرفته‌كان و ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه‌ ته‌نها هه‌ژاره‌كانی گرتۆته‌وه‌ ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر هاونیشتیمانان داوای مافی خۆیان نه‌كه‌ن كێ ده‌سه‌ڵات ئاگادار بكاته‌وه‌ له‌ ئه‌ركه‌كه‌یان، لێره‌وه‌ ده‌ست خۆشی له‌ ڕیكخه‌ران و خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌م كه‌ به‌ڕاستی نه‌یانهێشت هیچ حیزبێكی دووڕوو وه‌كو 17ی شوبات یاری به‌ چاره‌نوسی گه‌ل بكه‌ن ،په‌یامی خۆپیشانده‌ران ڕوون و ئاشكرابوو ته‌نها داوای مافی خۆیان و ژیانێكی شایسته‌ بۆ هه‌مووان ده‌كرد ، دژی ئه‌وانه‌ بوو كه‌ گه‌نده‌ڵن و سامانی گه‌ل به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن ،په‌یامێكی ڕوون بوو بۆ ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت و حیزبه‌كان كه‌ گه‌لی كورد گه‌لێكی وشیاره‌ و به‌ ئاشكراو به‌ جورئه‌ته‌وه‌ به‌ ئاشتی دیموكراسی داوای مافه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن ،ئه‌و گه‌له‌ هێنده‌ بووێره‌ هیچ هێزێك نه‌یتوانیوه‌ بۆ ساتێكیش مافه‌كانیان لێ زه‌وت بكه‌ن ،ته‌نها هۆكارێك بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ هه‌ستیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گه‌ل و خۆپیشانده‌ران به‌ڕاستی نیشتیمانی خۆیان و ئه‌زمونه‌كه‌یان خۆش ده‌وێت و ده‌یانه‌وێت بی پارێزن ،ئێوه‌ش ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و حیزبه‌كان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان تا كات ماوه‌ ڕێز له‌ هه‌ڵوێستی جوان و دیموكراسی گه‌ل بگرن ، و به‌ یاسا مافه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن و كاربكه‌ن له‌پێناو بنبڕكردنی قه‌یران و كۆتای به‌ كێشه‌ و دووبه‌ره‌كی بێنن ناوماڵی خۆتان ڕێكبخه‌ن .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌