پێش ڕاپه‌ڕین كوردایه‌تی و دوای ڕاپه‌ڕینیش حیزبایه‌تیمان كرد

وتار/ 20/12/2017 661 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

پێش ڕاپه‌ڕین كوردایه‌تی و دوای ڕاپه‌ڕینیش حیزبایه‌تیمان كرد
سه‌لیم میراوده‌لی
زۆربه‌ی ڕۆشه‌هه‌ڵات ناسه‌كان باس له‌ جوامێری و نادان و ده‌ستپاكی و دڵپاكی و داوێنپاكی و خوڕه‌وشتی به‌رزی كورد و كوردستانیان ده‌كرد ، ئه‌وكات به‌رپرسه‌كان و براگه‌وره‌كانمان ڕاستگۆ بوون و خۆشه‌ویست بوون له‌ناو گه‌له‌كه‌مان ، سه‌روه‌تی سامانیان ته‌نها گه‌له‌كه‌یان بوو ، هه‌موومان یه‌ك ئامانجمان هه‌بوو ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆی و ئازادی بوو ، ڕێز و خۆشه‌ویستی له‌ سه‌رووی هه‌موو شتێك بوو كاره‌كان و ئه‌ركه‌كانمان به‌ هه‌ره‌وه‌زی ده‌كرد بۆیه‌ سه‌ركه‌وتو بووین ،
دوای ڕاپه‌ڕین حیزبایه‌تی جێگای كوردایه‌تی گرته‌وه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ سه‌ركه‌وتو نه‌بووین ئه‌گه‌رچی دروشمی بریقه‌دار و جوانمان هه‌ڵگرتبوو وه‌لێ له‌ ڕاستیدا به‌ پراتیكی جێبه‌جێمان نه‌كرد و له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ڕاستگۆ نه‌بووین ، ته‌نانه‌ت شته‌ جوانه‌كانمان له‌ بیر كرد و دیارده‌ دزێ و ناشیرنه‌كانمان گه‌شه‌ پێكرد دۆستایه‌تی و خۆشه‌ویستیمان له‌ناوبرد ، ته‌نها یه‌ك شتمان گۆڕی ئه‌ویش دزیمان كرده‌ گه‌نده‌ڵی به‌ ئاشكرا سه‌روه‌ت و سامانی گه‌لمان به‌تاڵان برد ته‌نها یه‌ك كات گه‌ل و جه‌ماوه‌رمان له‌یاد بوو ئه‌ویش كاتی هه‌ڵبژاردن ، زۆر به‌داخه‌وه‌ ته‌نها له‌ یه‌ك شتدا شاره‌زا بووین ئه‌ویش موجامه‌له‌ی به‌درۆ ، ئه‌گه‌رچی باش ده‌زانین حیزبایه‌تی و ڕێكخراویه‌تی و پارتایه‌تی چه‌ند گرینگه‌ له‌ جیاندا چه‌ندین گۆڕانكاری گرینگی به‌دی هێنا وه‌لێ تا ئێستاش بۆ ئێمه‌ مانه‌ نامۆیه‌ حیزب جێگای نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌ی گرتۆته‌وه‌ خه‌ڵك ئینتیمای زیاتر بۆ حیزب هه‌یه‌ نه‌ك بۆ نیشتیمان ئه‌ویش نه‌ك له‌به‌ر خۆشه‌ویستی چونكه‌ باش ده‌زانێت ئاینده‌ ئه‌و به‌ حیزبه‌كه‌یه‌وه‌یه‌ واتا گه‌ر له‌ حیزبی یه‌ك بیت كلیلێكت پێیه‌ هه‌موو ده‌رگاكان له‌ سنوری ئه‌ودا ده‌كه‌یته‌وه‌ ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ سنوری حیزبی دووش بیت ئه‌وه‌ له‌ زۆر شتدا سودمه‌ن ده‌بیت ، ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت و حیزب تا ئه‌مڕۆش لێك جودا نابێته‌وه‌ بۆیه‌ هاوڵاتی ناتوانێت خۆی و ئاینده‌ی له‌و نیشتیمانه‌ بچوكه‌دا ببینێته‌وه‌ ، له‌وه‌ش خراپتر له‌ سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا له‌ ڕێگای شۆسیال میدا زیاتر یه‌كترمان ناشیرنتر كردوه‌ ته‌نانه‌ت زۆر جاران به‌های پیرۆزی مرۆڤایه‌تیشیان له‌ كه‌دار كردوه‌ ،من نازانم ئه‌و دیارده‌ نامۆیه‌ كه‌ دووره‌ له‌ خو ڕه‌وشتی به‌رزی كوردایه‌تی و باوك و باپیرانمان سود به‌كێ ده‌گه‌یه‌نێت ، من وه‌كو كادیری حیزبه‌كه‌م ته‌مسیلی سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌م ده‌كه‌م هه‌رگیز نه‌م بیستوه‌ و نه‌م دیه‌وه‌ سه‌ركرده‌كه‌م و سه‌رۆكه‌كه‌م بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر به‌ كه‌س بكات هه‌ربه‌ڕێزه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌ده‌وێن ، ئه‌ی كه‌وایه‌ تۆی حیزبی چ مافێك به‌خۆت ده‌ده‌ی بێ ڕێزی به‌خۆت و به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت ، ئومێده‌وارم به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی خزمه‌ت به‌ خۆمان و به‌ حیزبه‌كانمان و به‌ نیشتیمانه‌كه‌مان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م خۆمان و نه‌وه‌ی ئاینده‌ش به‌خته‌وه‌ر بكه‌ین كوردستان و سه‌روه‌ری شه‌هیده‌كانمان بپارێزین هه‌نگاو هه‌ڵبنێین به‌ره‌ و یه‌كتر قبوڵ كردن و سه‌ربه‌خۆی خاكی پیرۆزی كوردستان .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌