قوباد تاڵه‌بانی چی ده‌كات له حكومه‌تا
وتار/
18/09/2016
883 جار بینراوە
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
قوباد تاڵه‌بانی چی ده‌كات له حكومه‌تا
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
نیوه زیاتری یه‌كێتی به دایكیشیه‌وه له حكومه‌ت و فه‌رمانڕه‌وایی
نه‌خۆشی كوردی ناڕازین ، دایكی و وری جار نیه ڕه‌خنه‌ی توند له‌و حكومه‌ته زۆر
حزبیه نه‌گرن ، كه به‌كرده‌وه درزێكی گه‌وره‌ی خستوه‌ته نێوان هاوڵاتیان و
شاره‌كانی هه‌رێمه‌وه ، رۆژنیه هه‌ندێ كادیری حزبی و كاره‌كته‌ری سیاسی پارتی
هه‌زاران تۆمه‌ت و قسه‌ی ناڕه‌وا بۆ ماڵباته‌كه‌ی دروست نه‌كه‌ن ، به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی
نه‌بوونی بودجه‌و موچه ده‌خه‌نه ئه‌یتۆی دایكی و مێردی پوری ، جگه له ده‌یان و
سه‌دان نه‌شیاوی تر ، باوكی كه هه‌موو ته‌مه‌نی بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌كه به‌خت
كرد‌و له‌و ڕێگه‌یه‌شدا توشی هه‌زاران كه‌ندو له‌ند كرا ، به‌رده‌وام داوای ده‌كرد
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خانوه قوڕه‌كان ، ئه‌و خانوه قوڕانه‌ی ئه‌م جه‌ژنه له سای سه‌ری
سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌یدا جه‌ژنیان نه‌كرد .
ئاخر قوباد تاڵه‌بانی چی ده‌كات له حكومه‌تێكا كه سته‌م
له پێشمه‌رگه‌ی دێرین ده‌كات ، ئه‌ندام و رێكخستنه دێرینه‌كانی حزبه‌كه‌ی سوك و ڕسوا
ده‌كات ، یاری به هه‌ست و سۆزی كه‌مئه‌ندامه‌كانی ده‌كات ، جیاوازی له نێوان
شاره‌كانی زۆنه‌كه‌ی ئێره‌و زۆنی ئه‌وێدا ده‌كات ، چی ده‌كات له حكومه‌تێكا بودجه‌ی
شاره‌وانیه‌كی بچوكی زۆنی زه‌رد پێنج شه‌ش جار له بودجه‌ی شاره‌وانیه‌كی گه‌وره‌ی
ئه‌م زۆنه زیاتر بێت .
ئه‌فه‌ندم حكومه‌تداری له ڕۆژهه‌ڵات و به تایبه‌ت له
كوردستان و ئه‌م ناوچانه ئه‌فه‌ندایه‌تی و كاری مه‌كته‌بی نیه ، حكومه‌تداری شه‌ڕو
داكۆكیه ، پێت ده‌كرێت یان نا ، ئه‌و حكومه‌ته هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌و ئه‌و راستیانه‌ش
به دنیا بڵێن كه هۆیه‌كه‌ی چیه ، یان ده‌بێت له‌و حكومه‌ته‌دا نه‌بیت یان پێویسته
جه‌نگاوه‌رێكی چاك بیت ، جه‌نگاوه‌رێك كه مام جه‌لال خه‌ونی پێوه ده‌بینی ، بیرت
نه‌چێت تۆ جێگر نیت تۆ نوێنه‌ری ناوچه‌یه‌كی گه‌وره‌و گرانی ، كه بارزانی ئاماده
نیه یه‌ك شه‌و تیا بمێنێته‌وه ، ناوچه‌یه‌ك له بیسته‌كانه‌وه ئه‌ركی هه‌موو شۆڕشه‌كان
له سه‌ر شانیه‌تی و ئێستا سزا ده‌درێت .
ئه‌فه‌ندم نه تۆ جێگری نه‌حزبه‌كه‌ت ئه‌وه‌نده بچوكه
تا به جێگری ڕازی بێت ، ئه‌وه خێره شه‌ریكی له‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه زیاتر به
قوڕدا چێت ، ئه‌وه خێره ئه‌و حكومه‌ته به جێناهێڵیت و چی تر ده‌نگی ناڕه‌زای
خه‌ڵك نابیسی .له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

خه‌ڵك نابیسی .
نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
08/07/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
03/07/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
14/03/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
11/02/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
16/01/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
21/05/2020