دانان بەشکست هەنگوێکی یەکجار گرنگە بۆ سەرکەوتن

وتار/ 07/12/2017 540 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

دانان بەشکست هەنگوێکی یەکجار گرنگە بۆ سەرکەوتن
سەلیم میراودەلی
بێ گومان مرۆڤ ئەگەر کار بکات جا لەهەر بوارێکدابێت زۆرجار ڕووبەڕووی شکست دەبێتەوە ، وەلێ دەبێت دانبنێت بەو شکەستەی کە لە ژیانیدا توشی دەبێت تاوەکو لە ئایندەدا سود لە هەڵەکانی پێشوو ببینێت ، بەدبەختی ئێمە لەوە دایە هەرگیز شکست و هەڵەمان قبووڵ نەبووە و تەنانەت خۆمان پێ ڕاست بووە ، ئەو هۆکارە سلبیە دروست بۆ سیاسیەکانیش ڕەنگیداوەتەوە ، تەنانەت بەهۆی ترسەوە نزیکترین کەسیان جورئەتی ئەوەیان نەبووە لە هەڵەکان ئاگاداریان بکاتەوە ، ئەو کارەش بۆتە هۆی ئەوەی گەل و نیشتیمان  تەنانەت نەوەی ئایندەش باجی ئەو زیانە گەورە دەدەن کە بەهۆی سەرۆک و سەرکردەکان بە نیشتیمانیان گەیاندوە ، چەندان نمونەی زیندمان هەیە بۆ پشتڕاست کردنەوەی ئەو بابەتە ، ئەوەندە بەسە کە ئەوە وەبیر خوێنەرانی خۆشەویست بهێنینەوە کاتێک کە سەدام و ڕژێمەکەی وڵاتی کوێتیان داگیر کرد ، بەداخەوە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی هەزاران هاونیشتیمانان و سەربازانی عێراق و کوێت جیا لە زیان مادی کە بە ملیارەها دۆلار مەزندە دەکرێت تاوەکو ئەمڕۆش گەلی عێراق باجی   ئەو هەڵە گەورەیە دەدەنەوە کە بۆتە هۆی داڕمانی ئابوری و تەنانەت سەری خۆیان  ڕژێمەکەشیان خوارد بۆیە جێگای خۆیەتی دەسەاتدارنی ئەمڕۆی بەغدا و  هەرێم سود لەو ئەزموونە تاڵەی ڕژێمە فاشیستەکانی بەغدا و ناوەڕاست وەربگرن تاوەکو بۆخۆیان و ەلەکەیان بە شکۆمەندی بمێنەوە و باوەڕیان بە دیموکراسی و دەستاودەیتکردنی دەسەڵات هەبێت.

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌