كاممان ده‌ستی پێوه‌ بگرین تۆ یان ئێمه‌

وتار/ 04/12/2017 673 جار بینراوە

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

كاممان ده‌ستی پێوه‌ بگرین تۆ یان ئێمه‌
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
داوا كردن له‌ خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ كاره‌باوه‌ بگرێت ، ته‌نیا له‌ فه‌رهه‌نگی سیاسیه‌كانی كوردا هه‌یه‌ ، 200 ساڵه‌ كاره‌بای له‌ به‌ریتانیا هه‌یه‌ ، بڕواناكه‌م بۆ یه‌كجار ئه‌و داوایه‌ له‌ خه‌ڵك كرابێت ، كه‌چی هه‌ر جاره‌و به‌رپرسێكی حكومی یان سیاسی ئه‌و داوایه‌ له‌ ئێمه‌ ده‌كه‌ن و گله‌ی ئه‌وه‌شمان لێده‌كه‌ن كه‌ ده‌ستی پێوه‌ ناگرین ، هه‌ڵبه‌ت دیاره‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستی پێوه‌ بگرین ، نامانكوژێ‌ چونكه‌ نیه‌ .
ئاخر ده‌ستگرتن به‌ كاره‌باوه‌ به‌ كێ‌ بگوترێ‌ ، به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ماڵی سه‌رۆكی حكومه‌ت و مه‌كته‌ب سیاسی و باره‌گاكانی حزبه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت یان خه‌ڵكی قه‌ره‌جاوه‌و ته‌یراوه‌ ,كاره‌با له‌كوێ‌ به‌ فیڕۆ ده‌چێت له‌ ماڵی مه‌سئوله‌كان یان ماڵه‌ هه‌ژاره‌كان .
سه‌ریڕه‌ش و ته‌لاره‌كانی سه‌ریڕه‌ش ده‌ست به‌ كاره‌باوه‌ بگرن ، یان خانوه‌ قوڕه‌كانی گه‌ڕه‌كی بێكه‌سی چه‌مچه‌ماڵ ،كارگه‌و كارخانه‌و مانیفاكتۆره‌ گه‌وره‌كان ، یان ئه‌و دوكانانه‌ی كه‌ شڕو شیتاڵه‌كه‌ی ناویان بای 500 هه‌زار دینار نابێت .
داوای ده‌ستبه‌ كاره‌باوه‌ گرتن بۆ حكومه‌تێك ، كه‌ پێشتر نوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد له‌ ئاینده‌دا ئه‌وه‌نده‌ كاره‌بان لێزیاد ده‌بێت ده‌توانین به‌ ده‌ره‌وه‌ی بفرۆشین عه‌یب و كێماسیه‌كی گه‌وره‌یه‌ ، ناكرێ‌ حكومه‌ت داوای ده‌ستگرتن به‌ كاره‌باوه‌ بكات ، له‌ بری ئه‌وه‌ كاره‌بای 24 سه‌عاتی بده‌خه‌ڵك و له‌ به‌رانبه‌ر زۆر خه‌رجكردنی كاره‌بادا پاره‌ی زیاد وه‌ربگره‌.
ئه‌و براده‌ره‌ی داوای ئه‌وه‌ له‌ خه‌ڵك ده‌كات ده‌ستبگرنه‌ كاره‌باوه‌ ، لانی كه‌م ده‌بێت په‌نجه‌وانه‌ی كاره‌بای بۆ هه‌موو ماڵێك دابین بكات ، هه‌رنا هه‌قه‌ ئه‌و راستیه‌ بزانێ‌ كه‌ میله‌ت 26 ساڵه‌ ده‌ست ده‌گرێت به‌ كاره‌باوه‌ ، به‌ نه‌وته‌وه‌ ، به‌ خواردنه‌وه‌ ، ئیتر به‌س نه‌بێت ، دوای 26 ساڵ ئێستا ئه‌و كاره‌بایه‌ی ناویان ناوه‌ نیشتمانی كاتژمێر 12ی شه‌و دێت و كاتژمێر 7ی به‌ یانی به‌ په‌له‌ ده‌ڕواته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ زیاتر له‌وه‌ی له‌ كاره‌با بچێت له‌ نیگابان و ئیشكگری شه‌وان ده‌چێت ، ئه‌مه‌ چ لۆژیكێكه‌ ته‌نیا له‌ كاتی خه‌ودا كاره‌بای نیشتمانی هه‌بێت.
ئه‌رێ‌ بیرتانه‌ براده‌رێك وتی ئه‌گه‌ر ساڵی داهاتوو كاره‌با چاك نه‌بوو ، یه‌خه‌ی من بگرن ، ئه‌وه‌ چه‌ندین ساڵ تێپه‌ڕی و كاره‌با خراپتره‌ ، پێی بڵێن با یه‌خه‌ی خۆی نه‌داته‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ده‌ست له‌ یه‌خه‌مان كاته‌وه‌ ، جگه‌ له‌و براده‌ره‌ خه‌می كا ئاشتی هه‌ورامیشمه‌ تۆ بڵێی له‌و له‌نده‌نه‌ كاره‌بای هه‌بێت .

نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌