سه‌ده‌ی بێداری و گه‌ڕانه‌وه‌ی رۆڵی ئایین..

وتار/ 25/11/2017 797 جار بینراوە

كاميل مەحمود

سه‌ده‌ی بێداری و گه‌ڕانه‌وه‌ی رۆڵی ئایین..

ئایین پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی شوناسی تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌، بگره‌ خودی خۆی شوناسه‌و له‌سه‌ره‌تاوه‌ جگه‌ له‌و شوناسه‌ ئاینییه‌ شتێكیتر نه‌بووه‌ تایبه‌تمه‌ندی هزری و سلوكی به‌مرۆڤ بدات، هه‌موو زانایانی سیۆسیۆلۆژیاو سایكۆلۆژیاو ئه‌نسرۆپۆلۆژیاو بواره‌كانیتری مه‌عریفه‌ی ئینسانی رۆڵ و كاریگه‌ری ئایین له‌دروستكردنی كه‌سایه‌تی مرۆڤ و شوناس و كلتووری كۆمه‌ڵگه‌دا دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌و پێشبینی قۆناغێك ناكه‌ن ئایین له‌ژیانی مرۆڤایه‌تییدا غیاب په‌یدا بكات وه‌ك چۆن له‌رابردوودا غیابی نه‌بووه‌، به‌تایبه‌تی له‌ناو دنیای گلۆبال و گونده‌ گه‌ردوونییه‌كه‌ی عه‌وله‌مه‌دا ئه‌و حزووره‌ی ماوه‌و له‌وێشدا هه‌مان رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كه‌ی خۆی ده‌گێڕێت.
یه‌كێك له‌و زانایانه‌ی كه‌ پێی وایه‌ ئایین له‌ئایینده‌ی مرۆڤایه‌تیدا نه‌ك هه‌ر رۆڵی لاواز نابێت، به‌ڵكو به‌هێزتر ده‌بێت‌ ده‌روونناسی فه‌ره‌نسی(جاك لاكان)ه‌، لاك وای ده‌بینێت كه‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م سه‌رده‌می ئایین ده‌بێت به‌ئیمتیاز.
ئه‌م بۆچوون و پێشبینیانه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌مڕۆی دنياى عه‌وله‌مه‌ هه‌وڵه‌كانیان له‌سڕینه‌وه‌ی بوون و كاریگه‌ری ئاییندا چڕ كردووه‌ته‌وه‌و شوێنێكیان بۆ رۆڵی ئایین نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پلان و نه‌خشه‌ وهەوڵەكانی سه‌رانی عه‌وله‌مه‌ شتێكیتره و سروشتى ئەو مرۆڤە تەندروستەى لەغيابى ئاييندا هەست بەنامۆيى دەكات شتێكيترە.

نوێترین نوسینەکانی كاميل مەحمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌