عه‌بادی و په‌رتكردنی كورد
وتار/
21/11/2017
542 جار بینراوە
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
عه‌بادی و په‌رتكردنی كورد
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
له شوێنێكدا دۆستێك پرسێكی وردی وروژاند ، ئه‌و باسی ئه‌وه‌ی
كرد كه خه‌ریكه حه‌یده‌ر عه‌بادی پرسی نیشتمانی بوون و نانیشتمانی بوون بۆ په‌رتكردنی
كورد به كار دێنێت ، واته به ناوی نیشتمانی و نانیشتمانیه‌وه ده‌یه‌وێت كورد
له‌ت و په‌ت كات ، راستی ئه‌مه دوو باره بوونه‌وه ی سیاسه‌ته‌كانی رابردووی
حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق بووه به‌رانبه‌ر كورد ، ئه‌وه‌ی گرنگه
كورد بیزانێت ، ئه‌وه‌یه نه‌بۆ عه‌بادی نه‌بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردیان به‌سه‌ردا
دابه‌شكراوه ، شتێك نیه به‌ناوی كوردی باش و كوردی خراپ ، واته ئه‌وان وه‌ك یه‌ك
سه‌یری هه‌موو كورد ده‌كه‌ن ، به‌ڵام به‌لایانه‌وه گرنگه كوردی گوێ رایه‌ڵ و گوێ
له مستیان هه‌بێت ، ئێستا عه‌بادی له هه‌مو لازیاتر به‌و سیاسه‌ته كار ده‌كات ،
ئه‌و قسه‌و بیر‌و ڕایانه‌ی له باره‌ی بودجه‌و موچه‌و هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ریده‌بڕێت
، ته‌واوی ده‌چێته چوار چێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌وه ، بۆ عه‌بادی یاریه‌كه زیاتر
زه‌لیل كردن و خۆ به ده‌سته‌وه دانی كورده ، ئه‌مه‌ش له ڕێی سیاسه‌تی "
په‌رتكه‌و زاڵبه" وه ده‌كات .
له‌م دۆخه ناجۆره‌ی ئێستادا كه هه‌رێمی كوردستان له‌نێو
قه‌یرانێكی قوڵدایه‌و رۆژ به رۆژیش كێشه ئابوریه‌كان كه‌ڵه‌ك ده‌بن و له نێو خۆشدا
هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و شێواندنی پێكه‌وه‌یی
ئاشتیانه ، به سوكایه‌تی كردن به حزبه‌كان ، چین و توێژه جیا جیاكان ، لێدان
له كه‌سایه‌تیه‌كان ، دروستكردنی فایل و ناووناتۆره ، كه هه‌ندێ جار حزب و كه‌سانی
باڵای حزبه‌كان له پشتیه‌وه‌ن ، وای كردووه ، نه‌یاره‌كانمان ئاسانتر یاریمان پێبكه‌ن
، عه‌بادی و ده‌ورو به‌ره‌كه‌ی و ئه‌وانه‌ی لێوه‌ی نزیكن له‌و ڕوه‌وه هه‌موو دژیه‌كی
و ناته‌باییه‌كی كورد ده‌قۆزنه‌وه‌و قسه‌ی له سه‌ر ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت درز‌و كه‌لێنه‌كان
گه‌وره‌تر بكه‌نه‌وه ،ئه‌زمونداره‌كان به ئێمه ده‌ڵێن ئه‌وه‌سه‌ره‌تایه‌كی
ترسناكه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه ، یان راكێشانی سۆزی كورد بۆ لای عێراق .
هه‌ندێك هه‌ڕه‌شه‌ی موچه خۆران له هه‌رێم و ئاماچه
دان به ڕووكردنه به‌غدا ، تێكشكاندنی كه‌سێتی كورد له به‌رده‌م پاره‌داو له بیر
بردنه‌وه‌ی كێشه‌گه‌وره‌كه‌ی كه كێشه‌ی ئازادی و بوونه ، زۆر به وردی له ناوخۆی
هه‌رێم و به‌غدا كاری له سه‌ر ده‌كرێت ، كێشه ئه‌وه‌یه له ڕابردوودا هه‌رێمی
كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، به هۆی گه‌نده‌ڵی و نادادی و سته‌م و ناجۆریه‌وه
دۆخێكی نائومێدانه‌و به‌دگومانانه‌ی له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی هه‌رێم و ده‌ربازبوونی له
قه‌یران دروستكردووه و، زۆركه‌م خه‌ڵك بڕوایان وایه به‌م ده‌سته حوكمڕانیه‌وه
ده‌توانرێت له‌م دۆخه ده‌رچین ، ئه‌مه‌ش به قازانجی عه‌بادی و به‌غدا شكاوه‌ته‌وه
.
ئه‌وه‌ی بۆ من وه‌ك هاوڵاتیه‌كی كورد ، وه‌ك قوربانیه‌كی
ده‌ستی سته‌مكاری ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی به‌غدا گرنگه ئه‌وه‌یه به هه‌ر شێوه‌یه‌كه
ڕێ له‌م ته‌قه‌لاترسناكه‌ی عه‌بادی و ده‌سته‌و دایه‌ره‌كه‌ی بگیرێت ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه
له سه‌ر حسابی چاوپۆشی له گه‌نده‌ڵی و نادادیه‌كانی ناوخۆ نا .
نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
08/07/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
03/07/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
14/03/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
11/02/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
16/01/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
21/05/2020