له‌یادی سه‌روه‌ردا

وتار/ 21/11/2017 481 جار بینراوە

دارا سێكانیانی

له‌یادی سه‌روه‌ردا
دارا سێكانیانی
هاتن و له‌دایك بوونی پێشه‌وا و مامۆستای مرۆڤایه‌تی گه‌وره‌ترین وه‌رچه‌رخان بوو له‌میژووی مرۆڤایه‌تیدا،په‌یامی ئه‌و سه‌روه‌ره‌ په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و دادپه‌روه‌ری و خۆنه‌ویستی و خه‌ڵك ویستی بوو ،توانی گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر زه‌وی بكات كه‌ تائه‌م ساته‌وه‌خته‌ش كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی شانازی ئه‌كات به‌كاره‌ جوان و باشه‌كانی  ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ (د.خ) بكات وپیشكه‌ش بكات،كه‌نه‌یاره‌كانی پێش دۆسته‌كانی دان به‌و ڕاستیه‌ دا ئه‌نێن،كه‌ چۆن له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه‌ لێوان لێو بو سته‌م و ناداد په‌روه‌ری به‌كۆیله‌كردنی مرۆڤه‌كان،په‌یامی ئازادی و برایه‌تی و داد په‌روه‌ری په‌خش بكات ته‌نانه‌ت نه‌یاره‌كانی ڕابردووی كرده‌ براو خۆشه‌ویست .نه‌وه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌كرد كه‌ چه‌كی ده‌ستیان بریتی بوو له‌ ڕه‌وشتی جوان و مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروست وڕێزگرتن له‌به‌هاجوانه‌كان و پاراستن و دابینكردنی مافه‌كانی ئافره‌تان و مناڵان.
به‌ پێشكه‌شكردنی نمونه‌ی جوان توانیان چۆك به‌ دوو ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی فارس و ڕۆمه‌كان بهێنن و په‌یامی ڕزگاری به‌خشی هزری ئیسلامیی بگه‌یه‌ننه‌ سه‌رجه‌م ووڵاتانی جیهان،باشترین وه‌فاو دڵسۆزی بۆ ئه‌و پێشه‌واو مامۆستاو سه‌روه‌ره‌ بریتیه‌ له‌ پابه‌ند بوون به‌ڕێبازو په‌یامه‌كه‌یه‌وه‌ .
گه‌لی كورد گه‌لێكی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه‌یه‌ له‌مێژووی ئیسلامیدا ڕۆڵی به‌ر چاوی بوه‌،له‌ڕبردوودا زانایانی كورد له‌سه‌ر جه‌م بواره‌كانی ژیاندا توانیو یانه‌ مێژوویه‌كی جوان و ڕه‌نگین بنه‌خشێنن، وه‌ جێگا ده‌ستی كه‌ڵه‌ پیاوان و زانایانی كورد پڕشنگداره‌، نه‌ك ته‌نها له‌ سنوری كوردستاندا به‌ڵكو ته‌واوی سنوره‌كنی به‌زاندوه‌ چه‌ندان كه‌سایه‌تی هه‌ڵكه‌وتوی له‌هه‌موو بواره‌كاندا پێشكه‌ش به‌ ته‌واوی دنیاكردوه‌ له‌نمونه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ به‌رچاوانه‌ش ( صلاح الدین ئه‌یوبی ، شاره‌زووری و ئیبن خه‌له‌كان) و چه‌ندانی تر ئه‌مه‌له‌ ڕابردوودا له‌سه‌رده‌می نوێشدا زانایان و ناودارانی كورد رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوه‌ ‌ كه‌ كه‌س ناوانێت نكوڵی لێ بكات.
ئه‌وه‌ی گرنگه‌ وه‌ك كورد چۆن بتوانین سوود له‌م یاده‌پیرۆز وه‌ربگرین وه‌ چی بكه‌ین چ وه‌ك تاك و‌چ وه‌لایه‌نه‌كان و چ وه‌ك ته‌واوی كۆمه‌ڵگای كوردی ئه‌كرێت له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ سود له‌په‌یامی ئه‌و خۆشه‌ویت و سه‌روه‌ره‌ وه‌ربگرین:ـ
1ـ ئاشی بۆهه‌موان ، سه‌ر له‌به‌ری په‌یامی ئیسلام په‌یامی ئاشتی بوه‌ بۆ هه‌موان،دژی هه‌موو سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك بوه‌ دژی هه‌مووشه‌ڕو خوێن ڕێژییه‌ك بوه‌ .
2ـ برایه‌تی له‌و سه‌رده‌م و كاته‌دا له‌ شاری مه‌دینه‌ دوژمن ونه‌یاره‌كانی كۆكرده‌وه‌ ته‌نانه‌ت كردنی به‌برای یه‌كتری وكۆتاییان به‌هه‌موو ناكۆكیه‌ك هێناو نمونه‌یه‌كی جوانی خۆشه‌ویستیان پێشكه‌شكرد،ئێمه‌ وه‌ك كورد له‌هه‌موو كه‌س زیاتر پێویستیمان به‌گیانی یه‌كتر قبوڵكردن و وه‌لانانی ناكۆكیه‌كان هه‌یه‌، چونكه‌ گه‌وره‌ترین كۆسپ و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م سه‌رنه‌كه‌وتنی خه‌باتی ڕزگاری خوازی كوردا له‌ڕابردوو ئێستادا، كێشه‌ناو خۆییه‌كانی ناولایه‌نه‌كانی كوردبوون .
3ـ په‌یامی به‌رنامه‌ی پیرۆزی ئیسلام هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ تاكه‌كانه‌نی هانداوه‌ كه‌ هه‌وڵی فێربوونی زانست و زانیاری بده‌ن  به‌بێ جیاوازی ته‌نانه‌ت واجبی كردوه‌ له‌سه‌ر هه‌موان  به‌بێ جیاوازی به‌دوای فێربوونی زانست و زانیاربگه‌ڕێن كه‌ هه‌موومان ئه‌زانین تاكه‌ هۆكاری پیشكه‌وتنی گه‌لان  هه‌رزانست بوه‌و هه‌رزانستیش ئه‌بێت.
4ـ خزمه‌تگوزاری له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام دا ئه‌رك و واجبه‌ پێویسته‌ مرۆڤه‌كان كێ بڕكێ بكه‌ن له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌ت به‌ باشترین شێوه‌ به‌كۆمه‌ڵگاو هاووڵاتیانی خۆیان به‌بێ جیاوازی .
5ـ داكۆكیكردن و پاراستنی به‌ها جوان و باشه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌موومان ئه‌وڕاستیه‌ ئه‌زانین كه‌ هۆكاری پارستنی كۆمه‌ڵگا له‌ هه‌موو داڕوخانێك بریتی نیه‌ له‌ هێزو توانای مادی به‌ڵكو بریتیه‌ له‌ پابه‌ند بوون به‌ به‌ها جوانه‌كانه‌وه‌ وه‌ك دادگه‌ری و داد په‌روه‌ری و مرۆڤایه‌تی و چه‌ندان به‌های تر كه‌ گرنتی پاراستی كۆمه‌ڵگاكانن.
6ـ  پاراستن و داكۆكیكردن له‌ مافی ئافره‌ت و مناڵ كه‌ مێژوو ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ئاشكرا ئه‌كات به‌هاتنی په‌یامی پیرۆزی ئیسلام  توانی له‌و بارو درخ و هه‌لومه‌رجه‌ تایبه‌تیه‌ كه‌ سیخناخ بوو به‌ عه‌قڵیه‌تی خێڵه‌كی و هێز سالاری و پیاو سالاری توانی ئافره‌تان به‌رێته‌ سه‌ر جه‌م كایه‌و مه‌یدانه‌كانی كاره‌وه‌ هه‌ر له‌بازرگانی و سیاسی بواره‌كانی تر كه‌ ئه‌مه‌ گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌ بوو وه‌ خزمه‌تێكی زۆری به‌م توێژانه‌كرد كه‌ ئه‌توانین بڵێن تائه‌م ساته‌وه‌خته‌ش نه‌تواندراوه‌ ئه‌و مافانه‌ بۆ توێژی ئافره‌تان بێته‌كایه‌وه‌.
7ـ به‌ده‌زگای بوون هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام سه‌ره‌تای گواستنه‌وه‌ی قۆناغی دیوه‌خانی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو بۆ مزگه‌وت و كۆبونه‌وه‌ و چاره‌سه‌ر كردنی كیشه‌كانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان له‌ مزگه‌وتدا كه‌ ئه‌و كات ئه‌توانین بڵێن بریتی بو له‌ده‌زگایه‌كی سه‌ر به‌خۆ كه‌ ته‌نهاو ته‌نها مه‌به‌ست تیایدا هه‌ر بریتی نه‌بوو له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ندێك عیباده‌تی دیاری كراو به‌ڵكو چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی هاووڵاتیه‌كیشی به‌ عیباده‌ت و په‌رستش له‌ قه‌ڵه‌م داوه‌.
8ـ چاندنی گیانی لێبورده‌یی و درو كه‌وتنه‌وه‌ له‌ گیانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ ته‌فسیركردنی هه‌موو شته‌كان به‌هێزوه‌ بنبڕكردنی ئه‌م جۆره‌ له‌بیر كردنه‌وه‌ زۆر پێویست و گرنگه‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا ئه‌گروانه‌بێت ئه‌و كات هیچ بنه‌مایه‌ك بۆ سه‌روه‌ری یاساو به‌سیسته‌م كردن كۆمه‌ڵكا ناهیڵێته‌وه‌ ئه‌و كات ووڵات ئه‌بێت به‌ جه‌نگه‌ڵستان به‌هێزه‌كان لاوازه‌كان هه‌ڵ ئه‌لوشن بۆ پاراستن پاوان خوازی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان به‌كاریان ئه‌هێنن.
ئه‌مانه‌و چه‌ندان بنه‌مای جوانی تر بوون به‌ سیمای كۆمه‌ڵگا دوای هاتنی سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی و په‌یامه‌كه‌ی كه‌ پش هاتنی په‌یامی پیرۆزی ئیسلام نه‌بوون یان ئه‌توانین بڵێن نه‌مابوون،له‌كۆتایدا هیوادارم هه‌موان بتوانین پابه‌ندبین به‌ خزمه‌تی خاك و خه‌ڵك به‌كرده‌وه‌ نه‌ك ته‌نها به‌دروشم و ووته‌.

نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌