چەند سەرنجێک لەسەر خانەنشینی نایاسایی و پلە باڵاکان

وتار/ 19/11/2017 752 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

چەند سەرنجێک لەسەر خانەنشینی  نایاسایی و پلە باڵاکان 
سەلیم میراودەلی
زۆر دەمێکە نوسەران و ڕوناکبیران و دڵسۆزانی نەتەوەکەمان ،دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانیان لە مەترسیەکانی گەندەڵی و بە فیڕۆدانی ،سامانی گشتی ئاگادار کردۆتەوە وەلێ بەداخەوە تا ئەمڕۆکەش خۆیان بێدەنگ کردو و ،جاربەجاریش لەسەر ئاستی باڵا بەرپرسان بەشەرمەوە دەڵێن گەندەڵی هەیە بەڵام بەداخەوە جورئەتیان نەکردوە چاکسازی ڕاستەقینە بکەن، تا کار بەم ڕۆژە گەیشتوە کە هاوڵاتیان بە زیادەوە باجی بێ پیلانی دەسەڵاتدارن بدەن ، گەرەکمە لەسەر بەشێکی زۆری ئەو خانەنشینانە پلەزاڵاکان قسە بکەم ،کە موچەی هەر یەکێکیان  هێندەی دەیان پێشمەرگە و مامۆستا و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانە لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە حیزبەکان و لایەنە سیاسیەکان بە چەپ و ڕاستەوە لەسەر گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی کەمتەرخەمی  موچەی پلە باڵاکان تەنها لەسەر ئەوە یەکڕیز بوون گەندەڵیان بە یاسا کردوە ،واتا ڕەوایان داوەتە ئەو تاوانە گەورەیە لە کاتێکدا لەمیدیاکان و شوێنە گشتیەکان و تەنانەت میمبەری مزکەوتەکانیشیان بەکارهێناوە بۆ فرمێسکی درۆ و بەزەی هاتنەوە بە هەژاران تا ئەمڕۆ ڕاستیەکان بۆ هاوڵاتیان ئاشکرابووە رڕووی ڕاستەقینەی خۆیان دەرکەوتوە ، چونکە ئەمڕۆ بەهۆی کاریگری سۆشیال میدیا هیچ هێزێک ناتوانێت جورئەت بکات ڕاستیەکان بشارێتەوە ، تەنها ئەوەتان پێدەڵێم شەرم لەخەبات و تێکۆشانی گەلەکەتان و خوێنی پیرۆزی شەهیدەکانتان و فیداکاری پێشمەرگە وجوامێری ڕۆژانەی نەتەوەکەتان بکەن ،بگەڕێنەوە بۆناو گەل و نیشتیمانەکەتان وەکو پێشەواو بارزانی و شێخ سەعید و شێخ ڕەزاو دەیان سەرکردەکانی پێشوتربن کە لەگەڵ گەلەکەیان ڕاستگۆبوون هەربۆیە سەرکەوتو بوون .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌