زنجیرەی پێنجەم لە زنجیرەكانی پەروەردەی منداڵ

وتار/ 17/11/2017 891 جار بینراوە

موحسین حسێن

زنجیرەی پێنجەم لە زنجیرەكانی پەروەردەی منداڵ
كاریگەرییە بچڕ بچڕ‌و كاتییەكان ناچنە ژێر تایتڵی پرۆسەی پەروەردەوە
موحسین حوسێن

كۆمەڵگاكان هەر دین ‌و كلتورێكیان هەبێت زاراوەی پەروەردەیان لە نێودا بڵاوە ، پەروەردەش كردارێكە كە لە هەناویدا پرۆسەی گۆڕانكاری هەڵگرتووە ، جا ئەنجامی هەنگاوەكانی بە هەر ئاڕاستەیەكدا بێت ( باش یان خراپ ) هەر پێی دەوترێت پەروەردە.

هەر دایك ‌و باوكێك دەیەوێت سلوكی جگەر گۆشەكەی بە ئاڕاستەیكی دیاریكراودا ببات پێویست دەكات ئەم پرۆسەیەی بۆ بخاتە گەڕ ، هەروەك چۆن كاتێك كەسێك دەیەوێت فێری شۆفێری ببێت ، دەبێت جگە لەوەی كە لای فێركارێك فێری بنەما و شێوازەكانی شۆفێری دەبێت ، پێویستیش دەكات ڕاهێنەرێكیش هەبێت بۆ ماوەیەكی دیاریكراو مومارەسەی كرداری شۆفێری پێ‌ بكات.
كەواتە دروستكردنی گۆڕانكاری بە ئاڕاستەی ئەرێنی لە سلوكی منداڵەكانماندا پێویستی بە پەروەردەكردنێكی تەندروست هەیە ، تا قۆناغ قۆناغ بگاتە ئەو ئاستەی كە مەبەستە ، بەڵام گۆڕانكاریە بچڕ بچڕ‌و كاتییەكان ناچنە ژێر تایتڵی پەروەردەوە ، بەڵكو دەبێت پەروەردەكردنەكەمان پرۆسەیەكی بەردەوام بێت ‌و گۆڕانكاری هەمیشەیی لە سلوكی منداڵەكانماندا دروست بكات.
كەواتە كاتێك لە سلوكی مرۆڤێكدا گۆڕانكارییەكی كاتی دەبینین ، ئەمە پێی ناوترێت لەسەر ئەو خەسڵەتە پەروەردە كراوە ، چونكە نەبووەتە سیفەت ‌و خو بۆی ، بەڵكو ئەوە ڕوداوێكی كاتیە ڕووی تێكردووە ، واتە ئەگەر مرۆڤ كارێك بۆ جارێك یان دوو جار دووبارە بكاتەوە ئەوە كاریگەری ڕووداوێكە لەسەری ‌و نابێتە خەسڵەت بۆی ، بۆ نموونە كاتێك لە مزگەوت گوێی لە ووتارێكە كە ووتار بێژ باسی بەخشین دەكات ‌و ئەویش ڕاستەوخۆ دووای ووتارەكە دەچێتە بەر دەرگای مزگەوت ‌و بڕێك پارە دەبەخشێت بەمە ناوترێت كەسێكی بەخشندە ، یان كاتێك كەسێك شەو خەوی لێ‌ زڕاوە ‌و هەڵدەستێت دوو ڕكات شەو نوێژ دەكات بەمە نابێتە كەسێك كە شەو نوێژی هەیە.
كەواتە پێویستە سیفەتەكان كاریگەری بەردەوام لەسەر سلوكی منداڵەكانمان بەجێ‌ بهێڵن ، جا بە ئاڕاستەی ئەرێنی بێت یان نەرێنی، وە بە چەند جارێك دووبارەكردنەوەی هەڵوێستەكە بەرهەمەكەی دەردەكەوێت.
بەو هیوایەی باوكان‌و دایكان كاتێك دەیانەوێت خەسڵەتێكی دیاریكراو لە سلوكی جگەرگۆشەكانیاندا ڕەنگ بداتەوە ، لە جیاتی ئەوەی هەر نەسیحەت ‌و قسە پێشكەش بە منداڵەكانیان بكەن ، با بەعەمەلی بەردەوام لەبەر چاویاندا كردەوەكە ئەنجام بدەن تا ئەوانیش بەعەمەلی دووبارەی بكەنەوە ‌و ببێتە سیفەت بۆیان.

نوێترین نوسینەکانی موحسین حسێن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌