ڕه‌خنه‌ چیه‌؟ كێن ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ ده‌گرن ؟

وتار/ 09/11/2017 587 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

ڕه‌خنه‌ چیه‌؟ كێن ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ ده‌گرن ؟
سه‌لیم میراوده‌لی
سته‌م و نادادپه‌روه‌ری و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌ر شوێنێكبێت ڕه‌خنه‌ و ڕه‌خنه‌ گران به‌بێ گوێدانه‌ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی له‌وێن ،
ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ ده‌گرن و پێشنیاری نوێ پێشكه‌شی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن كه‌سانی دڵسۆز و خاوه‌ن ئه‌زموون و وڵاتپارێزن بێ گومان ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سیستماتیك و دادپه‌روه‌ری وڵات به‌ڕێوه‌ به‌ر
، بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ دیكتاتۆر و فاشیستانه‌ له‌ ڕه‌خنه‌ و ڕۆشه‌نبیران ده‌ترسن و نایانه‌وێت گه‌شه‌ بكه‌ن چونكه‌ پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سانی دڵسۆز خزمه‌ت به‌ گه‌ل و نیشتیمان بكه‌ن ئیتر جێگای گه‌نده‌ڵی و خۆسه‌پاندن نابێته‌وه‌ ،
له‌ سه‌رتای دروستبوونی كابینه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌تی هه‌رێم گه‌لی كورد به‌ شێوه‌ی گشتی بوونه‌ پشتیوانی و به‌هێزكردنی ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه‌ خه‌ون و ئامانجی هه‌موو گه‌لی كورد بوو خوازیار بوون كه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ ببێته‌ چاترێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان دوربێت له‌ نه‌ژادپه‌رستی و ناوچه‌گه‌ری و حیزبگه‌ری و شه‌خسگه‌ری ، وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان سودیان له‌ ئه‌زموونی ئه‌و ڕۆشه‌نبیر و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ نه‌دیت ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌وانه‌ نزیكبوونه‌وه‌ كه‌ كاریان خزمه‌تكردنبوو به‌ بێگانه‌ و داگیركه‌ران ، ئه‌گه‌ر  به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم بڕوای به‌ دیموكراتی و چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ و جوانكردنی سیسته‌می دیموكراسی و شارستانی بووایه‌ ، ده‌بوایه‌ به‌ڕێزه‌وه‌ پێشوازی له‌و به‌ڕێزانه‌ بكردبایه‌ كه‌ خاوه‌نی بیری جوان و فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وڵه‌تدارین ، ئه‌وكاته‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ حكومه‌ت توشی ئه‌و قه‌یرانه‌ و بارودۆخه‌ ناله‌باره‌ نه‌ده‌بوو هه‌ر ڕۆژه‌ و گه‌لی كورد چاوه‌ڕوانی خه‌مێكیتربێت ، ئینتیمای نیشتیمانی بوون و به‌ یاساكردنی ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌ ده‌چو ده‌بوینه‌ خاوه‌نی به‌ڕێوبردنێكی شارستانیه‌ت گه‌له‌كه‌مان به‌خته‌وه‌رتر ده‌بوو ، دوای 25 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێم و دروستبوونی چه‌ندین كابینه‌ گه‌لی كورد به‌ بچوكترین مافی سه‌ره‌تای بێ به‌ش نه‌ده‌بوو ، ئه‌مڕۆ كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ ڕۆشه‌نبیران و خاوه‌ن فكر و ڕه‌خنه‌ گرانی وڵاتپارێز بێنه‌وه‌ و به‌ جدی بیر له‌ چاره‌نوسی گه‌لی كورد و نه‌وه‌ی ئاینده‌ بكه‌نه‌وه‌ و گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئه‌وانه‌ی سنوره‌كانی ده‌وڵه‌تداری پێشێل ده‌كه‌ن و یاری به‌ چاره‌نوسی گه‌ل ده‌كه‌ن بدرێنه‌ دادگای گه‌ل و كه‌سانی پڕۆفیشناڵ خاوه‌ن ئه‌زمون بێنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ و نه‌وه‌ی داهاتو بخته‌وه‌ربین ، چیتر گله‌ی نه‌كه‌ین و ڕێگا نه‌ده‌ین چاره‌نوسی گه‌له‌كه‌مان بكه‌وێته‌ ده‌ستی كه‌سانی ویژدان مردو كه‌ ته‌نها خۆیان و ده‌ور و به‌ریان ده‌ببینن .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌