گۆڕان و كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان
وتار/
08/11/2017
628 جار بینراوە
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
گۆڕان و كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
له 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان
كه‌وتونه‌ته‌وه ده‌ستی سوپای عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی ، ئه‌وه راسته كه‌به‌شێك
له لایه‌نه سیاسیه‌كان كه‌م و زۆر له‌و ناوچانه ماون ، به‌ڵام حاكمی ئه‌و
ناوچانه ئێستا عێراقه ، راستی جگه له‌وه‌ش ئێستا ئه‌و ناوچانه وه‌ك ناوچه‌ی شه‌ڕ
دێنه‌به‌ر چاو ، ناوچه‌ی شه‌ڕ به‌و مانایه‌ی هێشتا لوله‌ی تفه‌نگه‌كان به‌رانبه‌ر یه‌كتر،
بزوتنه‌وه ی گۆڕان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی كه مه‌كۆو ژوری ناوچه دابڕێنراوه‌كانی
له‌و شاره هه‌یه ، تا ئێستا هیچ پڕۆژه‌یه‌كی ڕوونی بۆ ئه‌و شاره نیه ، له‌و
ماوه‌یه‌شدا ژوره‌كه راگه‌یه‌نراوێكی ده‌ركردووه و بزوتنه‌وه‌كه‌ش له رێگه‌ی یه‌ك
دوو به‌یانه‌وه قسه‌ی خۆی كردووه و هیچی تر ، له كاتێكا ئێستا ئه‌و ناوچانه له
بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی به‌ڕێوه بردنان ، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك وه‌ك پێویست
به كاره‌كانی هه‌ڵناسێت و نه‌یتوانیوه كۆبێته‌وه ، پارێزگار نیه‌و جێگری پارێزگار
به وه‌كاله‌ت ئه‌و شاره و پارێزگاكه به ڕێوه ده‌بات، شار‌و شوێنه‌كانی تریش له
بار‌و دۆخێكی خراپتردان ،ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئێكسپایه‌ر بوه و له بری 4
ساڵ ئه‌وه 12 ساڵه هه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ن ، ئه‌مه‌ش بوارێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی كار
له سه‌ر پڕۆژه‌و ئه‌ڵته‌رناتیفی نوێ بكرێت ، ده‌بوو ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ
و خه‌ڵكانی دڵسۆز‌و خۆبه‌خش ، كه له‌م رۆژانه‌دا زۆرترین قسه‌و باسیان هه‌یه ،
ماوه‌یه‌كی دیاری كراویان بدایه‌ته حكومه‌ت و حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی
بێته پێشه‌وه‌و كار له‌سه‌ر گۆڕینی بار‌و دۆخی ئیداری و به‌ڕێوه بردنی ئه‌و
شارانه بكات ، بۆ ئه‌مه گۆڕان به هۆی نوێنه‌ره‌كانیه‌وه له عێراق و به هۆی
په‌یوه‌ندی یه‌كێتیه‌وه له‌و شار‌و ناوچه‌یه ده‌كرێت كار له سه‌ر ئه‌وه بكات :
یه‌كه‌م : مۆڵه‌تی ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بدات به ئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوك تا كۆبنه‌وه‌و پارێزگارێكی نوێ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵبژێرن
، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت ، ئه‌مه‌ش به هاوكاری لایه‌نگه‌لی دیكه .
دووه‌م : له كاتی كۆنه‌بوونه‌وه‌و رێكنه‌كه‌وتنی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگادا ، به هاوكاری لایه‌نه‌كانی دیكه ئه‌نجومه‌نێكی خۆ به ڕێوه‌به‌ری
دروست بكرێت و كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌ڵبژاردن به رێوه بچێت
.
نه‌بوونی دیدگایه‌كی ڕوونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه سه‌باره‌ت
ئه‌و ناوچانه له كاتێكا پێشتر قورسای سه‌رنجی زۆری بزوتنه‌وه‌كه‌و رێكخه‌ری پێشووی
خراوه‌ته سه‌ر، جۆرێكه له خۆ بواردن له‌و كاره ، مایه‌ی سه‌رنجه كه نوێنه‌ره‌كانی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌غدا به تایبه‌ت پارله‌مانتاران تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی
مه‌یدانی سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌یان نه‌كردووه و بار‌و دۆخی ئه‌و شوێنانه‌یان به
چاوی خۆیان نه‌بینیوه ، له كاتێكا ئه‌مه بۆ نوێنه‌ره‌كان ئاسانه‌و ده‌كرێ ئه‌و
كاره بكه‌ن .
نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
08/07/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
03/07/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
14/03/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
11/02/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
16/01/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
21/05/2020