كفری ته‌خوین
وتار/
07/11/2017
431 جار بینراوە
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
كفری ته‌خوین
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه گوێمان له زۆر باس و خواس
ده‌بێت ، باس و خواسی ناجۆرو په‌رتكار ،جارێك ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر خیانه‌تی به‌شێك له یه‌كێتیه‌كان
نه‌بوایه به‌و جۆره كه‌ركوك ناوچه دابڕێنراوه‌كانمان له ده‌ست ناچوو ، جارێكیش
ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ریفراندۆمیش نه‌كرایه سوپا‌و حه‌شدی شه‌عبی هه‌ر په‌لاماری كوردستانیان
ده‌دایه‌وه ، جارێك باسی هه‌وڵی تیرۆری كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كه‌ن ، جارێك باسی به‌رنامه‌ی
كوشتنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم ،ئیدی له كاتی شكست و هه‌ره‌سدا زۆر چیرۆك و حه‌كایه‌ت
ساز ده‌كرێن ، ئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌نده‌دا له هه‌مووی ناشرینتره ئه‌وه‌یه ، له
بری به خۆدا چوونه‌وه‌و په‌نجه دانان له سه‌ر كێماسی و هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌كان په‌نا
بۆ خۆ دزینه‌وه‌و خۆ بێبه‌ری كردن ده‌برێت ، له‌بری ئه‌م شكست و به چۆكدا هاتنه
لانی كه‌م بمانخاته سه‌ر ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌كی دروست تر بۆ گه‌یشتن به ئاینده‌یه‌كی
باش، كه‌وتوینه وێزه‌ی یه‌كتر و چیرۆكی ناشرین له سه‌ر یه‌ك دروست ده‌كه‌ین.
ئێمه به‌ربووینه‌ته وێزه‌ی یه‌كتر و عه‌بادی و حكومه‌تی
عێراقی و توركیا‌و ئێرانیش له خه‌یاڵی ئه‌وه‌دان ئێمه بگێڕنه‌وه بۆ خاڵی سفر ، رێك
له‌و كاته‌دا كه بارزانی له بری داننان به شكسته‌كه‌دا باسی خه‌نجه‌ری خیانه‌ت
ده‌كات ، فه‌ڕه‌نسیه‌كی راوێژكاری بارزانی ده‌ڵێت " بارزانیمان به هه‌ڵه‌دا
برد " فریدریك تیسۆ وا ده‌ڵێت ، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش لیڤی كه ئه‌ویش یه‌ك
له ده‌مڕاسته‌كانی بارزانی بوو له وتارێكدا نووسی ، رۆژی 26ی مانگ واته یه‌ك رۆژدوای
25-9 كه‌س وه‌ڵامی ته‌له فونه‌كانی نێچیرڤانی نادایه‌وه ،ئه‌وه‌ش دانپیانانێكی دیكه‌یه
،راستیه‌كه‌ی به‌ر له 25ی 9 بۆنی نه‌وت به ڕاده‌یه‌ك هه‌مووتانی مه‌ست كردبوو كه
كه‌س نه‌په‌رژێته سه‌ر ئه‌وه‌ی به ئاوه‌زه‌وه بار‌و دۆخه‌كه بخوێنێته‌وه ، هه‌ر
بۆیه له دۆخی ئاوادا له بری گه‌ڕان به دوی خائینێكدا بۆ ئه‌وه‌ی گوناهه‌كه‌ی
بخرێته ئه‌ستۆ ، پێویسته له خۆت بپرسی من چیم كرد .
من هیچ ئیشێكم به‌وه نیه‌بیانووبۆ گه‌نجه‌كانی ماڵی تاڵه‌بانی
بێنمه‌وه ، به‌ڵام به‌ستنه‌وه‌ی كۆی شسكته‌كه به‌وانه‌وه جۆرێكه له گه‌مژه‌یی
،ئه‌وه گریمان هه‌موو ئه‌و سیناریۆیه راست بوو كه گه‌نجه‌كانی ماڵی تاڵه‌بانی خیانه‌تیان
كرد‌و كه‌ركوكیان فرۆشت ، باشه ئه‌ی رۆڵی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
، ئه‌ی فه‌رمانده‌كان ، ئه‌وان بۆ ملیان نایه به‌ر شكسته‌كه‌وه ، هه‌ڵبه‌ته
ئاوه‌ز ئه‌م سیناریۆیانه هه‌زم ناكات ،بۆیه له بری ئه‌م گه‌مه ناشرینه كه له
خۆ ته‌كاندن ده‌چێت له تاوان ، پێویسته هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر ئه‌و رابردوه بكه‌ین
و بیر له ئاینده بكه‌ینه‌وه ، ئه‌مه بیر كردنه‌وه دروسته‌كه‌یه .
له دوای 25-9ه‌وه كورد ده‌بێت له‌و خه‌وه به ئاگا بێته‌وه
، كه تێیدا مافیاكانی نه‌وت به‌ڵێنی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی بۆ ده‌ده‌ن ،به دووی
ئه‌وه‌شدا له دوای 16ی 10ه‌وه ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه كار بۆ پاراستنی ئه‌وی ماوه
بیكات نه‌ك خه‌ریكی شتی لاوه‌كی بێت ، ئه‌و دۆخه‌ی پێش 25ی 9 ره‌خسێنرابوو ، جۆرێك
بوو كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بواری بیر كردنه‌وه‌ی جیاواز نه‌درێت ، نه‌ك ئه‌وه‌ته‌نانه‌ت
گوێ له داوا‌و په‌یامی ده‌ره‌وه‌ش نه‌گیرێ ، دۆخی ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ بارزانی و ریفراندۆم
نیه خائینه دۆخێكی زۆر ناشرین و قێزه‌ون بوو به هیچ جۆرێك بواری بۆ قسه‌ی ئه‌وانی
تر نه‌هێشتبوه‌وه ،له دوای 16ی10ه‌وه ئه‌مه به جۆرێكی تر وێنا ده‌كرێت ،كه‌س
ناڕواته‌وه بۆ سه‌ر ریفراندۆم ، دێن قسه له سه‌ر خیانه‌تی ئه‌و رۆژه ده‌كه‌ن
،ئه‌مه گفتوگۆیه‌كی بێزه‌نتی بێماناو وه‌ڕسكاره ،خۆ شاردنه‌وه‌یه له نه‌پێكانی
تیره‌كان، ئه‌و تیرانه‌ی پێش 25-9 ده‌گوترا هه‌مووی نیشانه‌كه ده‌پێكێت و هیچی
واده‌ر نه‌چوو .
واز له خیانه‌تكردنی یه‌كتر بێنن و بیر له‌وه بكه‌نه‌وه
جڵه‌وی ئه‌سپه‌كان بده‌نه‌ده‌ست كه‌سانێكه‌وه كه عاره‌بانه‌كه له نیوه‌ی رێدا
وه‌رناگێڕن ، 26 ساڵه ئه‌وانه‌ی ئه‌سپه‌كان لێده‌خوڕن ، له نیوه‌ی رێدا عاره‌بانه‌كه
به شكاوی به جێده‌هێڵن ، به‌راده‌یه‌ك ئه‌م شكسته به‌رده‌وامه ، ته‌نانه‌ت كه‌س
حه‌وسه‌ڵه‌ی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یشی نیه ، ئه‌و ئاگره‌ی ره‌نگه ته‌ڕو وشك به یه‌كه‌وه
بسوتێنێت.
نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
08/07/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
03/07/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
14/03/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
11/02/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
16/01/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
21/05/2020