ئەوەی بێچوە گورگ بەخێو بکات ڕۆژێکدادێت باجەکەی بدات

وتار/ 06/11/2017 621 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

ئەوەی بێچوە گورگ بەخێو بکات ڕۆژێکدادێت باجەکەی بدات
ســـــەلـــــیــم مــــیــرئــاودەلـــی
دەگێڕنەوە ڕۆژێکیان ڕاوکەرێک دەچێت بۆڕاو بەڵام ئەوڕۆژە هیچ نێچیرێکی دەسنەکەوت ،ئێوارە لەکاتی گەڕانەوەیدا بێچوە گورگێكی بەدی کرد زۆر برسیو زەلیل بوو،ڕاوکەرەکە زۆربەزەی پێداهاتە وە لەسوار وڵاخەکەی دابەزی وهەڵیگرت وبردیەوە مالەوە ،کاتێک منداڵە بچوکەکان باوکیان دیت زۆر خۆشحاڵ بوون بەغاردان چونە پێشوازی چاوەڕوانی دیاری باوکیان دەکرد ،باوک بەسۆزەوە لەباوەشی گرتنووماچی کردنو  بێچوە گورگەکی بۆهێنان وپێشکەشی کردن ،ئەوانیش زۆر بەجوانی خزمەتیا کرد ،گورگەکە ڕۆژ بەڕۆژ گەورەدەبوو کورد گوتەنی وەک بەرخی تێرەشیری لێهاتبوو ،تاگەورەبوو زۆر بەباشی مەڕوماڵاتەکەی دەپاراست تاڕۆژێکیان مام گورگ بەدەرفەتی زانی پەلاماری مێرگەلەکەیدا ئەوەی خواردی خواردی ئەوانی تری خنکاندن تاخەڵکی ئاوای پێی زانی گورگی ئاشنا بۆی دەرچوو خاوەن ماڵیش بەداماوی وبێ دەسەڵاتی لەسەر چۆکان دانیشت و تا بەوداخەوە سەری نایەوە،جادەساڵاتدارانی کورد ئێوەش وەکو کاکی ڕاوچی بەهەزاران گورگتان لێکردین براو ئاشنا ،هەر ئەوانەن گەورەتان کردنوو ئەوڕۆ پەلامارمان دەدەن.

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌