لە جیاتی جەژنە پیرۆزە؛پارتی نیە ئێوەن ..

وتار/ 14/09/2016 1918 جار بینراوە

هۆشیار عەبدوڵڵا

گۆڕان و یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ؛ سەری زمان و بنی زمانیان ڕەخنەیە لە حکومەتی هەرێم و ئامادەش نین لە حکومەت بکشێنەوە و کۆتایی بەو شەرعیەتە ساختەیە بێنن کە پارتی ناوی ناوە سەروکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێم .
ئەگەر لەگەڵ کودەتاکەی پارتی هەموو حزبە بەشداربوەکانی حکومەت بە سیاسەتی ئاگرە سورە لە خۆم دورە مامەڵەیان نەکردایە نە پارتی وا بێمنەت پارەی نەوتی دەبرد و خەڵکیش لە هەموان وەک یەک بێ ئومێد نە دەبوون.
ئەوەی ئەمڕۆ خەڵک توشی بوون؛ بەشێکی سەبەبەکەی پارتیە ئەوەی تری هەموو لە ئەستۆی ٤ حزبەکەی ترە هەر یەکە و بە حەجمی خۆیان ؛ کە بە حساب زۆرینەی پەرلەمانن و نوێنەرایەتی زۆرینەی خەڵکی هەرێم دەکەن .
خەڵک دەنگ ئەدات بە حزبێکی سیاسی تا داکۆکی لە مافەکانی بکات ؛ کەچی لە کاتێکا خەڵک بێ موچە و بێ ژیان و بێ ئەمەلە ئەو ٤ حیزبە هەر سەرقاڵی بەیاننامە و پرتەوبۆڵەن و لە بری داکۆکی لە ژیانی خەڵک داکوکی لە ناسکی دۆخەکە ئەکەن تا پارتی چۆنی ئەوێ وا بۆی بلوێ ؛ من ئەوە ناو ئەنێم موجامەلەی پارتی کە هەموو بەشدارن تیایدا و پارتیش لە بردنی نەوت و سیاسەتی برسیکردن بەردەوامە .
لای ئەو ٤ حزبە هیچ وشەیەک هێندەی (بێلایەنی) خراپ بەکار نەهاتوە و هەرچی ترسنۆکی و بێ مەوقفی هەیە ناویان ناوە بێلایەنی و بەیەک مەودا دور بون لە هەموان ؛ ئێوە بروانن کە پارتی خیانەتی سی و یەکی ئابی کرد یەکگرتوو پێی وابوو ئەبێ بێ لایەن بێ و بەشداری لە حکومەتەکەی ۳۱ ئابی پارتیدا کرد ؛ کە پارتی خەڵکی لە یەکگرتوو تیرور کرد و بارەگای سوتاندن یەکێتی و گۆران و کۆمەڵ نەیانوت بابە ئەمە دژی ئازادی هەرێمە و قبوڵی ناکەین هیوایان خواست کێشەکانی نێوان پارتی و یەکگرتوو چارەسەر بێت ؛ کە پارتی هەڵیپێچا لە ئەمیری کۆمەڵ و دەیان سوکایەتی و مەلەف و قسەی ناشیاوی بۆ هەڵبەست جەماعەت وتیان کێشەی پارتی و کۆمەڵە ؛ کە پارتی جێگری سەرۆکی هەرێمی ئەو کاتەیان لە دێگەڵە گەراندەوە دەبوو هەموو دەنگ لە داگیرکردنی هەولێر بێنن نەیانکرد ؛ کە پارتی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕانی ناردەوە ماڵەوە وەک ئەوەی بەرپرسی مەکۆی هەولێری ئیزندابێت( کە بێگومان نابێ لەگەڵ ئەویش وا مامەڵە بکات ) هەر زوو ۳ حزبەکەی تر وتیان کێشەی نێوان پارتی و گۆرانە ؛ چیە بە حساب بێلایەنن لە کێشەکان و بە هیچ لایەکدا دای ناشکێنن ؟!
بڕیارم دابوو هیچ شتێ نەڵێم لەو جەژنەدا بەڵام ئەو هەموو بەیاننامە و مەوقیف فروشتنەی جەماعەت وایلێکردم بڵێم بابە ئەوە پارتی رونە بۆ وا دەکات بەڵام خەتای ئێوەیە دەستوپێسپین؛ئێوە جارێ بێلایەنی خۆتان لە نێوانی پارتی و خەڵکا بپارێزن خوا گەورەیە و هەڵبژاردنی داهاتوو ( ئەگەر بکرێ) ئەتان بینمەوە .

نوێترین نوسینەکانی هۆشیار عەبدوڵڵا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌