جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار ئایا ده‌زانی له كوردستان چ باسه ؟
وتار/
02/11/2017
646 جار بینراوە
سه‌لیم میراوده‌لی
جه‌نابی سه‌رۆك كۆماری عێراق ئایه ده‌زانی له‌و
كوردستانه‌ی كه تۆیان كرده سه‌رۆك چ باسه ؟
سه‌لیم میراوده‌لی
بێ گومان هه‌موومان خه‌ونمان به‌وه ده‌بینی كه كورد به‌هۆی
خه‌باتی دیبلۆماسی و دیموكراسی به مافه‌كانی خۆی شادبێت له‌و عێراقه‌ی كه تا ئه‌مڕۆش
به برای خۆمانیان ده‌زانین له سه‌روه‌ت و سامان و ڕابه‌رایه‌تی پشكمان هه‌بێت
سوپاس بۆ خوای گه‌وره و خوێنی گه‌شی شه‌هیده‌كانمان و فیداكاری ئه‌و گه‌له مه‌زنه
ئاواته‌كه‌مان هاته دی ، وه‌لێ ئه‌و سه‌رۆكه‌ی ئێمه هه‌ڵمانبژاردوه و ده‌نگمان
پێداوه و نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كات زۆر بێ خه‌به‌ره له به‌رامبه‌ر
ئه‌و گه‌له‌ی كه كردویه‌تیه نوێنه‌ری خۆی ، ئه‌وه بۆ سێ ساڵ ده‌چێت گه‌لی كورد ڕووبه‌ڕووی
چه‌ندین قه‌یران و جه‌نگی نا ڕه‌وای تیرۆریستان بۆته‌وه زیاتر له هه‌زار ڕۆڵه‌ی
ئه‌و گه‌له گیانی خۆی فیدای كوردستان كرد ، بۆ جارێكیش نه‌مان بینی و نه‌مان بیست
جه‌نابی سه‌رۆك سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان
بكات ، زۆربه‌ی سه‌رۆك و ڕابه‌ره‌كانی جیهان هاتونه‌ته سه‌ر خه‌ت و به ئاشكرا و
به نهێنی پاڵپشتی گه‌لی كورد و خه‌باتی سه‌روه‌ری پێشمه‌رگه ده‌كات ، تۆ بڵێیت خێرخوازێك
نه‌بووبێت جه‌نابی سه‌رۆك ئاگاداری ئه‌و بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی بكات ،وا بۆ 2 ساڵ
ده‌چێت ڕوشی په‌روه‌رده به گشی و له ده‌ڤه‌ری سلێمانی به‌تایبه‌تی بۆهۆی قه‌یرانی
دارای په‌كی كه‌وتوه خێرتان ده‌گاتێ سه‌رۆگ له‌و دیارده مه‌ترسیه ئاگاداركه‌نه‌وه،گرفته‌كانی
ته‌ندروستی و ڕێگاوبان و بێ سوته‌مه‌نی و ده‌یان گرفتی تر ڕۆژانه هاوڵاتیانی نیشتیمانی
من سه‌رقاڵ كرده‌وه و به داخه‌وه ده‌یان چیرۆكی دڵته‌زێن و ویژدان هه‌ژێن هه‌موومان
ده‌یبیستین ته‌نها ئه‌وه‌ی كه هه‌واڵی نیه جه‌نابی سه‌رۆكه،زۆر ڕاسته كه گوتویانه
كه زۆرجار گه‌ل سه‌رۆك دروست ده‌كات زۆربه‌ی كاتیش ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی به ویژدانه‌وه
كار ده‌كه‌ن گه‌له‌كه‌یان به‌خته‌وه‌ر ده‌كه‌ن و نیشتیمان ئاوه‌دان ده‌كه‌ن خێرتان
ده‌گاتێ كه‌سێك هه‌بێت ئه‌و جاره‌شیان سه‌رۆك ئاگادار كه‌ن
نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی
-
سه‌لیم میراوده‌لی
21/08/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
16/08/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
14/07/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
02/07/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
20/06/2021
-
سه‌لیم میراوده‌لی
07/06/2021