قۆناغێكی هه‌ستیاره پێویستی به‌بڕیاره
وتار/
01/11/2017
654 جار بینراوە
دارا سێكانیانی
قۆناغێكی هه‌ستیاره پێویستی به‌بڕیاره
دارا سێكانیانی
دوای كۆتای هاتن، یان نزیك بونه‌وه له كۆتای هاتنی شه‌ڕی داعش له عێراق و سوریا ، وه هاوكاری هاوپه‌یمانان بۆ كوردان له باشور و ڕۆژئاوا، وه ڕۆڵی به‌رچاوی هێزی پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانان كه نمونه یه‌كی جوانی پیشانی دنیاد له‌ڕو به‌ڕوبونه‌وه‌ی جه‌نگی دژی تیرۆر،و مامه‌ڵه‌كردنی ووڵاتانی دنیا له گه‌ڵ كوردان، دانان و كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی و قونسوڵخانه‌ی ووڵاتان له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و مامه‌ڵه‌كردنی زۆر به‌ی سه‌رانی ووڵاتان له‌گه‌ل سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد كه، توانیویه‌تی یاریه‌كی سه‌ر كه‌وتوانه ئه‌نجام بدات وسه‌رنجی ووڵاتانی دنیای بۆ لای كورد و دۆزه‌كه‌ی ڕاكێشاوه.
كه‌ئه‌مه‌ش ڕاسته‌و خۆ‌و ناڕاسته‌و خۆ بوبوه مایه‌ی نیگه‌رانی هه‌ریكه له‌و ووڵاته دراوسێیانه‌ی كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاوكوردی تایه‌و به‌شێك له كوردوستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه .
دواجار ووڵاتانی دراوسێی كوردوستان هه‌موو ناكۆكیه مێژویه‌كانی خۆیان وه‌لانا و ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر دژایه‌تی كورد‌و ئه‌زمونه‌كه‌ی به‌داخه‌وه جارێكی‌تر مێژوو دووباره‌بۆوه.
نزیكبوونه‌وه‌ی ووڵاتانی توركیا‌و عێراق و ئێران بۆپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له‌سه‌ر حیسابی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی كه گه‌لی كورد له باشور‌و ڕۆژ ئاوا بو به خاوه‌نی هه‌رێمێكی دیفاكتۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كرا‌و، وه هه‌روه‌ها بونی خه‌باتێك و شۆڕشیكی به‌رچاو له هه‌ردوو بواری مه‌ده‌نی و چه‌كداری له باكوری كورستان و سه‌ر هه‌ڵدانی چه‌ندان جوڵانه‌وه‌ی ڕێكخراو له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
ئه‌مه بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌یاره‌كانمان جارێكی تر پیلانێكی هاوبه‌ش دابڕێژن بۆ له‌ناو بردنی كورد‌و پێشێل كردنی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كورد له كوردستان.
ئه‌وه‌ی ئێستا له باشوری كوردستان ڕوو ئه‌دات سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌یه چونكه ئه‌مه به‌ڕێكه‌وتنی عێراق وئێران و توركیا ئه‌نجام دراوه له قۆناغی یه‌كه‌می پیلانه‌كه‌یاندا به‌هاوكاری ئێران و هێرشی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ هه‌رێم و سزادانی هه‌رێم و داخستنی خاڵه سنوریه‌كان و وه‌ستاندنی گه‌شته فڕۆكه‌وانیه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و به‌كارهینانی سوپای عێراق بۆ لێدانی پێشمه‌رگه‌و هاووڵاتیانی كوردستان كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقه كه سوپای عێراق دژی هاووڵاتیانی ووڵاته‌كه‌ی به‌كاربێت .
ئه‌وه‌ی كه‌مایه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستانه ئه‌وه‌یه هیچ ژیری یه‌ك ئه‌وه قبوڵ ناكات كه توركیا چوبێته یاریه‌كه‌وه كه هه‌موو گیانی دۆڕان و زیان بێت بۆی، توركیا ئه‌و كه‌ركوكه‌ی له‌ده‌ستدا كه‌به‌شاری تور‌كان باسی ئه‌كرد ئه‌و ڕێكه‌تنه بازرگانیه‌ی له‌ده‌ستدا كه‌له گه‌ڵ هه‌رێم بۆماوه‌ی 50 ساڵ ڕێكه‌وتبون ، وه‌له‌هه‌موشیان زیانتر گه‌یشتنی سوپای حه‌شدی شه‌عبی و هێزی ئێرانی بۆ سنوره‌كانی توركیا‌و سوریا.
بۆیه به‌دوور نازاندرێت گێمی دووه‌می یاریه‌كه یاری كردن بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی توركیا ئه‌ویش به سازدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی هاوبه‌ش بۆ لێدان له پارتی كرێكارانی كوردستان له باشور‌و باكوری كوردستان و له‌باربردنی شۆڕشی چه‌كداری باكور یان سنورداركردنی، وه دانانی سنوریك بۆ ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه كوردییه‌ی كه خه‌باتی سیاسی ئه‌نجام ئه‌دات له باكوری كوردستان.
به‌دوور نازاندرێت قۆناغێكی تری پرۆسه‌كه یان گێمێكی تری یارییه ناو چه‌یی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كه بریتی بێت له‌باربردنی ئه‌زموونی هه‌رێمه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان به‌هاوكاری هه‌رچوار ووڵات عێراق و ئیران و توركیا‌و سوریا‌و گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سوریا بۆ سه‌رجه‌م خاكه ڕزگار كراوه‌كانی ڕۆژئاوایی كوردستان.
بۆیه گرنگه كوردان له‌هه‌ر چوارپارچه‌كه‌و ڕه‌وه‌ندی كوردی له هه‌موو جیهان به‌پلانێكی تۆكمه‌وه ڕوو به‌ڕووی ئه‌م پیلانه‌و گڵاوه‌ی دوژمنان ببنه‌وه بۆیه ئه‌بێت كوردستان هه‌موومان كۆكاته‌وه ئه‌و دروشمه‌ی كه ئه‌وترا بكرێته كردار یا كورستان یان نه‌مان ببێته كرداری سه‌رجه‌م لایه‌نكانی پزافی ڕزگاریخوازی كوردی له كورستانی گه‌وره.
نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی
-
دارا سێكانیانی
06/08/2021
-
دارا سێكانیانی
17/07/2021
-
دارا سێكانیانی
19/05/2021
-
دارا سێكانیانی
06/03/2021
-
دارا سێكانیانی
01/03/2021
-
دارا سێكانیانی
19/10/2020