كورد و فارس له نێوان نیعه‌مت و نیقمه‌تێكی پێچه‌وانه‌دا
وتار/
30/10/2017
1160 جار بینراوە
عه‌لی سیرینی
كورد و فارس له نێوان نیعه‌مت و نیقمه‌تێكی پێچه‌وانه‌دا
سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاریی كورد له كه‌ركوك
عه‌لی سیرینی
هه‌ندێك جار، هه‌ندێك نیعمه‌تی به‌خشراو له لایه‌ن خودای
گه‌وره‌وه ده‌بێـته نیقمه‌ت، به پێچه‌وانه‌وه‌ش، نیقمه‌تی خۆڕسكانه ده‌شێ ببێته
نیعمه‌تێكی گه‌وره. میلله‌تی كورد، هه‌ر به سروشت میلله‌تێكی ئازا و خوێن گه‌رمه.
فارس هه‌ر به سروشت ترسنۆك و خوێن ساردن. ڕاسته ئه‌م قسه‌یه له ڕووی زانستیه‌وه
زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام لێره‌دا مێژوو ده‌كه‌مه پێوه‌ر، كه ئه‌مه‌ش، به هه‌مان
شێوه ناكرێت زانست لێی غافڵ ببێت. ئه‌مه ئاڕگومێنته و به‌ڵگه‌ی خۆی له سه‌ر ئه‌رزی
واقیعدا ده‌دۆزێته‌وه. شتێك گرنگه ئاماژه‌ی پێ بده‌م، هه‌ر خودی مێژووه، كه هه‌ندێ
جار ڕووداوێك یان قۆناغێك كه له نێو میلله‌تێك جێگیر بوو، به تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگاری
دوور و درێژ ئاكامه‌كانی ده‌بنه خه‌سڵه‌تی جێگیری نه‌فسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ر میلله‌تێك.
ئیتر له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ی ئێستا ده‌یبینین له جیاوازیی نێوان میلله‌تێك و یه‌كێكیتر،
بۆ هۆكارێكی ئاوا بگه‌ڕێته‌وه، نه‌ك جیاوازییه‌ك كه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه
سروشتیی بوو بێـت. به هه‌رحاڵ ئه‌مه لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌وێ.
كورد: زۆربه‌ی ئه‌و نوسه‌ره كۆن و نوێیانه‌ی غه‌یره
كورد، كه له سه‌ر كورد نوسیویانه، ئاماژه‌یان به ئازایه‌تیی كورد كردووه. ئه‌م
ئازایه‌تیه، گه‌یشتووه‌ته سنورێك كه چه‌ندێكی كه‌م خۆ ڕاگرانه به‌رامبه‌ر به
هێزێكی زه‌به‌لاحیش بوه‌ستنه‌وه، ئنجا یان مه‌ردانه خۆڕاگر بن تا دوا هه‌ناسه، یانیش
سه‌ربكه‌ون. كورد له دێرینه‌وه وابووه. ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می مێژووی دوای ئیسلامیش
هه‌مان خه‌سڵه‌تی هه‌بووه. له‌و نمونه دیارانه‌ی ئه‌م ئازایه‌تیه، شه‌ڕی حه‌تین
و مه‌لازكوردن كه تیایاندا كورد كه‌مینه بووه و به سه‌ر هێزێكی زه‌به‌لاحدا زاڵ
بووه. شه‌ڕه‌كانی تری كوردیش له كۆن و نوێ به هه‌مان شێوه خۆیان نواندووه. له
سه‌ده‌ی بیسته‌م، شێخی نه‌مر، شێخ سه‌عیدی پیران، ئیحسان پاشا، سمكۆئاغا، قازی محه‌ممه‌د،
مه‌لا مسته‌فاو تا شۆڕشی نوێ، ئه‌م داستان و نه‌به‌ردیانه‌ی ئازایه‌تیی چه‌ند باره
بوونه‌ته‌وه. سایكۆلۆجیه‌تی ئه‌م مرۆڤه ئه‌وه‌یه حه‌ز به منه‌ت و خۆ سه‌پاندنی
هاو زمانی خۆی ناكات به‌سه‌ریه‌وه، چونكه خۆی به كه‌متر له‌و نازانێت. دواتر، شیكردنه‌وه‌ی
ئه‌حمه‌دی خانی باس ده‌كه‌م بۆ ئه‌م سایكۆلۆجیه‌ته‌ی مرۆڤی كورد.
فارس: به پێچه‌وانه‌وه، له كۆن و نوێ‌دا، بۆ كه‌سێك
ئاگای له مێژوو بێت، فارسه‌كان هه‌میشه پشتیان به ژماره‌ی زۆری سه‌رباز به‌ستووه
بۆ به ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن. به‌ڵام زۆربه‌ی جاره‌كانیش دۆڕاو بوونه. بۆ نمونه،
ئه‌و كه‌مپینانه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی فارس دژی یۆنانیه‌كان ئه‌نجامی ده‌دا، هه‌میشه
به ژماره زۆر زیاتر بوونه له یۆنانیه‌كان. ئنجا گه‌ر له شه‌ڕێكیشدا فارس سه‌ركه‌وتوو
بوو بێت، سه‌ركه‌وتنه‌كه به تامی قوزه‌ڵقورت بووه، ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی زۆری له‌ده‌ستداوه.
دواتر، له سه‌رده‌می ئه‌سكه‌نده‌ر، كه هه‌ر له یۆنانه‌وه تا هه‌ولێر ڕاوی داریۆشی
ناوه، تا له كۆكه‌میله‌ی نزیك هه‌ولێر سوپای فارسی تێك شكاندووه. به درێژایی
ئه‌م ڕێگایه‌و چه‌ندین شه‌ڕ، كه داریۆش هه‌ر ڕایكردووه، ژماره‌ی سوپای ئه‌سكه‌نده‌ر
زۆر كه‌متر بووه له سوپای داریۆش. له سه‌رده‌می نوێشدا، شه‌ڕی عێراق و ئێران دیسانه‌وه
به‌ڵگه‌یه. له‌م شه‌ڕه‌دا كه هه‌شت ساڵی خایاند، وێڕای ئه‌وه‌ی سوپای ئێران سێ
جار به‌رابه‌ری سوپای عێراق بوو، له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشدا چوار یا پێنج جار به‌رابه‌ری
عێڕاق بوو، كه هی سوپای شای ئێران بوو مابوویه‌وه بۆ سوپاكه‌ی خومه‌ینی. به‌ڵام
له‌م شه‌ڕانه‌دا، فارسی شیعه، هه‌میشه پشتیان به ژماره‌ی زۆری سه‌رباز ده‌به‌ست
كه وه‌ك گاڕان و مێگه‌ل، بۆ شكاندنی عه‌زیمه‌تی سوپای عێراق، به‌ریان ده‌دانه
مه‌یدان. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی عێراقیه‌كان به سه‌ركردایه‌تی سه‌ددام، وه‌ك
ده‌ڕراسه، دروێنه‌ی سوپای ئێران بكه‌ن. له به‌ر ئه‌وه، كاتێك جه‌نگ كۆتایی هات
و عێراق نیمچه سه‌ركه‌وتوو بوو، ژماره‌ی قوربانیان و زه‌ره‌ره‌كانی هه‌ردوو لا،
ته‌واو جیاواز بوون. زه‌ره‌ر و قوربانی ئێران گه‌ر سێ به‌رابه‌ری عێراق نه‌بووبێت
به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو به‌رابه‌ر بوو.
شرۆڤه‌ی كه‌سایه‌تیی فارس:
كاتێك كه‌سایه‌تیی میلله‌تێك ترسنۆكه، ئه‌م كه‌سایه‌تیه
په‌نا ده‌باته به‌ر فێل و مه‌كر و درۆ. ئنجا له گه‌ڵ هاوزمانه ترسنۆكه‌كه‌ی تری
خۆی، پێكه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ببنه پشت و په‌نای یه‌كتر بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ترس و بۆ
پێكانی ئامانجی هاوبه‌ش. ئه‌مه‌یان ته‌واو به‌رجه‌سته‌یه له میلله‌تی فارس. كه‌واته
هه‌ست كردن به ترسی ده‌ره‌كیی، یه‌كێتی سایكۆلۆجیی بۆ فه‌راهه‌م هێناون. ئنجا جگه
له‌وه‌ی فارس ئه‌م سروشتی فێڵ و مه‌كر و درۆ به‌كار دێنن، كه په‌نایان بردووه‌ته
به‌ر خیانه‌ت بۆ شكستپێهێنانی دوژمنانیان، ڕۆحی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یان ڕۆحێكی مێگه‌ل/گاڕان
ئاسایه. گه‌ر ئه‌م مێگه‌له یان گاڕانه ڕوو به ڕووی ترس هات، ته‌نانه‌ت له شتێكی
تاك و ته‌نیاش، سه‌یر نیه، كۆی مێگه‌له‌كه به خێرا بۆ دواوه پاشقول لێداته‌وه.
گه‌ر ته‌ماشای مێژووی فارس بكه‌ین، هه‌ر له كۆنه‌وه به‌م شێوه بوونه. كوڕش، به
دۆزینه‌وه‌ی خائینێكی كورد توانی ده‌سته‌ڵاتی میدیا له ناو ببات. ئه‌م خائینه
كورده‌ش، به قسه‌ی مێژوو نوسان، به‌هۆی سته‌می ئاستیاكی پاشای میدی ئه‌م خیانه‌ته‌ی
كردووه! كاتێك ئیسلام هات و ئیمپراتۆریه‌تی فارسی خسته ژێر پێ، ئه‌وه‌ی بۆ فارس
مایه‌وه ئه‌وه بوو، كه‌سێكیان به درۆ چوو بوو به مسوڵمان و له نوێژ خه‌نجه‌رێكی
كرد به زگی حه‌زره‌تی عومه‌ر و كوشتی. له شه‌ڕی چاڵدێران، ئیسماعیل شاه سه‌فه‌وی
زۆر هه‌وڵیدا، به فرت و فێل یا خۆی بدزێته‌وه یان چاره‌یه‌ك له سوڵتان سه‌لیم
بكات. ئنجا له گه‌ڵ كوردیش، جه‌عفه‌راغای برای سمكۆئاغای شكاك به فێل و خیانه‌ت
كوژرا. سمكۆئاغای برای به هه‌مان شێوه. دكتۆر قاسملوو و دكتۆر سادق شه‌ڕه‌فكه‌ندیش
به هه‌مان شێوه. نمونه زۆرن، كه تیایاندا، فارس به‌و په‌ڕیی بێ غیره‌تیی و
نامه‌ردیی، نه‌یارانی خۆیانیان له ناو بردووه. ئه‌مه سروشتی مرۆڤی بوده‌ڵه‌و
ترسنۆكه. ئه‌وه‌ی ئه‌م سروشته‌ی فارسی زیاتر تۆخ كردووه‌ته‌وه، شیعه‌گه‌راییه. شیعه‌گه‌رایی
له سه‌ر بناغه‌ی ته‌قیه دروست بووه، واته درۆكردن و شاردنه‌وه‌ی مه‌به‌ست و نیازی
ڕاسته‌قینه له‌وی تری به‌رامبه‌ر! واته ئه‌م شیعه‌گه‌راییه، هه‌ر ده‌ڵێی به تایبه‌ت
بۆ سروشتی مرۆڤی فارس هاتووه، كه تیایدا درۆ، زمان لوسیی، دوو ڕوویی و نیفاق،
فرت و فێل و نا مه‌ردیی پڕ به پێستی ئه‌م میلله‌ته‌ن. كه‌سایه‌تیی ئاوا، تا بتوانێت
بێ جه‌نگ ئامانجی خۆی بپێكێت، په‌نا بۆ شه‌ڕ نابات. تا بتوانێت به درۆ و فرت و فێڵ
زه‌فه‌ر ببات به دوژمنی، نایه‌وێت له مه‌یدانا له گه‌ڵیا بجه‌نگێت. كه له مه‌یدانیشا
دۆڕا و بووه دیل، زه‌لیل و زه‌بوونی وه‌ك خۆی نیه و په‌نا ده‌باته به‌ر هه‌موو
جۆره پاڕانه‌وه‌یه‌ك، بۆ خۆ ڕزگار كردن. كه‌واته نیقمه‌تی ترسنۆكیی و زه‌لیلیی و
زه‌بوونیی كه‌سایه‌تیی فارس، بووه‌ته نیعمه‌ت بۆ ئه‌م میلله‌ته.
شڕۆڤه‌ی كه‌سایه‌تیی كورد:
كورد هه‌ر له كۆنه‌وه، دوو سروشتی پێكه‌وه گرێدراوی
هه‌یه. یه‌كێكیان ئازایه‌تیی، ئه‌ویتریشیان سۆز و میهره‌بانیی و ساكار بوونه (ساویلكه‌یی).
مرۆڤی ئازا و به غیره‌ت، زۆربه‌ی جاران، چونكه متمانه‌ی به خۆیه‌وه زۆره
ناترسێت، پلانی فرت و فێڵ و شه‌ڕانگێزیی له نه‌ستیدا (لا وعي) نیه. به پێچه‌وانه‌وه،
له زانستی سایكۆڵۆجیی، یه‌كێك له جیاوازیه‌كانی پیاو و ژن ئه‌وه‌یه، پیاو له
هه‌ستدا (وعي) توند و تیژه، به‌ڵام ئافره‌ت چونكه هێزی كه‌متره، له نه‌ستدا
توند و تیژیی شاردووه‌ته‌وه. جیاوازیه‌كه‌ش له كردار ئه‌وه‌یه كه پیاو ئاماده‌ی
شه‌ڕه، به‌ڵام ئافره‌ت په‌نا ده‌باته به‌ر فرت و فێڵ، كه ئه‌مه‌یان مه‌ترسیدارتر
ده‌بێـت. ئه‌م كردار و سیفه‌تانه‌ی وه‌كو غه‌در و درۆ و فرت و فێڵ، به‌لای مرۆڤی
مه‌رد و ئازا، شتی قێزه‌ون و بێزراون. له به‌ر ئه‌وه، ئه‌م مرۆڤه‌ی كورد ئاماده‌یه
بۆ ڕوو به ڕوو بوونه‌وه و شه‌ڕ له مه‌یداندا، به‌ڵام كاتێك زاڵ ده‌بێـت، به سۆز
و میهره‌بانه، كاتێكیش دۆڕاوه، تا تۆڵه نه‌كاته‌وه، له قووڵایی ده‌روونیه‌وه
به برینداریی ده‌مێنێته‌وه. گه‌ر دۆڕا و كه‌وته ده‌ست دوژمن، هه‌وڵ ده‌دات به
غیره‌ت و نه‌فسێكی به‌رزه‌وه ڕۆح بسپێرێت و ناپاڕێته‌وه. ئه‌مانه ئه‌و هۆكارانه
بوون له پشت كوژرانی ئه‌و سه‌ركرده كوردانه‌ی له پێشه‌وه ناومان هێنان. نمونه‌ی
هه‌ره به‌رزیش قازی محه‌ممه‌د و شێخ سه‌عیدی پیران و سه‌دان تێكۆشه‌ری كورده، كه
له ئان و ساتی له سێداره‌دانیان، ئه‌وپه‌ڕیی ئازایه‌تیی و بێ باكیان نواندووه.
ئه‌مڕۆش، ده‌بینین، كه چۆن فارسی شیعه، توانیان به غه‌در
و فێڵ و درۆ، درزێك بخه‌نه نێو ڕیزی كورده‌وه و له میانیدا خۆیان بخزێننه نێو
كه‌ركوك، مێگه‌ل و گاڕانێكی زۆری حه‌شدی شیعی عێراقیش بده‌نه پێش خۆیان، كه ته‌نها
دیارده‌یه‌كی وێنه‌یه به ده‌نگێكی هات و هاواره‌وه، بۆ ترساندنی دوژمنی خۆیان. به‌ڵام
هه‌ر ئه‌وه‌نده دوژمن به ژماره‌یه‌كی كه‌میش ده‌ستیان لێبكاته‌وه، وه‌ك كۆمه‌ڵه
كه‌رێكی كێویی ده‌یده‌نه ڕاكردن. چونكه هه‌ر ئه‌مانه بوون، به ده‌یان هه‌رزا
چه‌كدار و چه‌كی هه‌ره پێشكه‌وتوو و یارمه‌تی به‌رده‌وامی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانی
ئه‌مریكا، وه‌ك مشك له به‌رده‌م هێزێكی بچوكی وه‌ك داعش چۆكیان داده‌دا و ڕایان
ده‌كرد. گه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان نه‌بووان، ئێستا ته‌فروتونا ببوون.
حه‌زره‌تی خانی، پێش نزیكه‌ی 350 ساڵ، شرۆڤه‌ی كه‌سایه‌تیی
كوردی كردووه و خاڵی لاوازی باس كردووه. خانی ده‌ڵێ:
هندی ژ شه‌جاعه‌تێ غه‌یورن
ئه‌و چه‌ند ژ میننه‌تێ نه‌فورن
ئه‌ڤ غیره‌ت و ئه‌ڤ علووێ هیممه‌ت
بو مانعێ حه‌ملێ بارێ میننه‌ت
له‌و پێكڤه هه‌میشه بێ تفاقن
دایم ب ته‌مه‌رود و شیقاقن
گه‌ر دێ هه‌بووا مه ئیتیفاقه‌ك
ڤێكرا بكرا مه ئینقیاده‌ك
رووم و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م ته‌مامی
هه‌میان ژ مه‌را دكر غولامی
ته‌كمیل دكر مه دین و ده‌وڵه‌ت
ته‌حصیل دكر مه عیلم و حیكمه‌ت
خانی لێره باسی سایكۆڵۆجیای
مرۆڤی كورد ده‌كات، كه چۆن مرۆڤێكی ئازا و به جه‌رگه. مرۆڤێكه زۆر ڕقی له منه‌تكردنه.
ئه‌م هیممه‌ت و غیره‌ت و به‌رزیه، وای له كورد كردووه به هیچ شێوه منه‌ت قه‌بول
نه‌كه‌ن له یه‌كتری، هه‌روه‌ها چوونه ژێر ڕكێفی یه‌كتر ڕه‌ت بكه‌نه‌وه. خانی
به‌رده‌وام ده‌بێت ده‌ڵێ له به‌ر ئه‌م هۆكاره، هه‌میشه كورد ناكۆكن له گه‌ڵ یه‌كتریی،
به‌رده‌وام په‌رته‌واز و لالووتن له گه‌ڵ یه‌كتر، به‌سه‌ر یه‌ك و دوو دا ته‌مه‌ڕود
ده‌كه‌ن. چاره‌سه‌ریه‌كه‌ش به‌ڕای خانی ئه‌وه‌یه، كورد له نێو خۆ ته‌با بن و یه‌كێتیه‌كی
ڕاسته‌قینه دروست بكه‌ن و ملكه‌چی ئه‌م یه‌كترگرتنه بن. گه‌ر ئه‌مه‌ش بكه‌ن، خانی
ده‌ڵێ: كورد ده‌بێته سه‌روه‌ری تورك و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م له ئاستی دین و ده‌وڵه‌تدا،
زانست و حیكمه‌تیش پاڵپشتی ئه‌م به‌رجه‌سته‌بوونه‌ی سه‌روه‌ریان ده‌كات.
بێگومان، خانی به قووڵی ئه‌م شرۆڤه‌یه ده‌كات و لێره‌دا
هه‌م ده‌وری مێژوو نوس ده‌بینێت بۆ سه‌رده‌می خۆی، هه‌میش ده‌وری پسپۆرێكی سایكۆلۆجیی،
كه ده‌رد و ده‌رمانی گه‌له‌كه‌ی به ڕوونی دیار ده‌كات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای مه‌ترسیه،
ئه‌و دوژمنه سه‌ر سه‌خت و غه‌دربازه‌ی كورد، كه فارسه، له ساڵی 1991 ه‌وه، هه‌وڵیداوه
ئه‌م ئازایه‌تیی و غیره‌ت و مێرخاسیی كورد له‌ناو به‌رێت و ته‌واو بیانكاته ده‌سته‌مۆی
خۆی. فارسی شیعه، ته‌واو خزاوه‌ته نێو پێكهاته‌ی كورد، تاقم و گروپی جیاوازی
دروستكردوون، كه هه‌ر یه‌كێكیان په‌یڕه‌و و پڕۆگرامێك جێبه‌جێ ده‌كات. بۆ نمونه،
ئێران ده‌ستی هه‌یه له دروستكردنی گۆڤاری وه‌ها به زمانی كورد، له باشوری
كوردستان، كه ئه‌ركی ڕیسوا كردنی سه‌ركرده‌ی كۆن و نوێی كورده. گروپ هه‌یه، ئه‌ركی
ڕیسوا كردنی ئیسلامه به ناوی زانست و كوردایه‌تیه‌وه. كه‌چی كاتێك خیانه‌ته‌كه‌ی
كه‌ركوك كرا، هه‌مان ئه‌م گروپه چووه‌ته به‌ره‌ی دوژمن و بووه‌ته ته‌پڵێك دژ به
كورد. كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی هه‌یه ئه‌م ئه‌ركانه‌و ئه‌ركی تریش ده‌بینێت، كه په‌رته‌واز
كردن و دوو به‌ره‌كیی نانه‌وه‌یه له نێو كورد. ئه‌م به‌زمه به ته‌واویی له سلێمانی
هه‌ستی پێده‌كرێـت كه ده‌زگای موخابه‌راتی ئێران له نێوان 50 تا 100 خانووی تیایدا
هه‌یه، ئیداره‌ی ئه‌و پیلان و نه‌خشه گڵاوانه‌ی خۆیانن دژ به گه‌لی كورد. لێره‌دا
بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ، كه نیعمه‌تی ئازایه‌تیی و مێرخاسیی كورد بووه‌ته نیقمه‌تێكی
گه‌وره بۆی.
چاره‌سه‌ر:
ئه‌مڕۆ له نێو كورد، سه‌ركرده‌یه‌ك نمونه‌ی سه‌ركرده‌ی ڕاستی
به‌رجه‌سته كردووه، مه‌سعود بارزانیه. زۆر مه‌ردانه و بوێرانه بۆ مافی كورد پێداگریی
كردووه و ده‌یكات. هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌شه بووه‌ته ئامانجی تیری دوژمنان. ڕاسته
كه‌م و كوری زۆر هه‌بووه له‌م 26 ساڵه، به هۆی حزب و بنه‌ماڵه‌وه، كه زۆر گوێیان
به پێگه‌ی بارزانی نه‌داوه، به‌ڵكو بۆ مه‌رامی خۆیان سودیان لێی بینیوه. ڕاسته
گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆر باڵی كێشاوه به سه‌ر میلله‌ت، به‌ڵام ئه‌مه له بناغه‌دا له
ساڵی 1991 ه‌وه له نێو خودی پێكهاته‌ی میلله‌ت ده‌ستی پێكرد و حزب و بنه‌ماڵه‌ش
تێیه‌وه گلا. ئنجا تاقمێكی ئاست نزم و گه‌نده‌ڵ ده‌وری بارزانیان داوه، له به‌ر
خاتری به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، گوێیان له‌وه نه‌بووه خه‌ڵكی كورد له بارزانی بڕه‌نجێنن.
ئه‌مانه‌ن هۆكاری به‌ڵای زۆر. به‌ڵام له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م شتانه‌ش، ئێستا بارزانی
له‌و پێگه‌یه، كه سه‌ركرده‌یه‌كه، كۆكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌یه كه پێویسته
بۆ سه‌ركرده‌ی مێژویی هه‌بێـت. هه‌روه‌ها، كارێزمای بارزانی قابیلی ئه‌وه‌یه ببێته
كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته كورده‌كان به چه‌مكێكی خه‌لدونیانه و هابه‌رماسیانه.
ئێستا، له هه‌موو كات زیاتر، پێویسته ئه‌م سه‌ركرده‌یه سه‌ر بخرێت و شه‌رمه‌زار
نه‌كرێت. ئنجا ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌كی ته‌ندروسته، بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی دێرینه‌ی
كورد و زانایان و دانایانی وه‌ك خانی و سه‌دانی وه‌ك ئه‌و.
ئه‌مڕۆ كورد به چه‌ند هه‌زار پێشمه‌رگه ده‌توانێت كه‌ركوك
بگرێته‌وه. سایكۆلۆجیای حه‌شدی شیعیی و سوپای ئێران ئه‌وه‌یه، ته‌یاره له سه‌ره‌وه
بیپارێزێت، چونكه ئه‌و غیره‌ته‌ی كوردی نیه. كورد هێرشی پێچه‌وانه بكاته‌وه سه‌ر
كه‌ركوك، سوپا و حه‌شدی عێراق، هه‌مان ڕاكردنه‌كه‌ی موسڵ دووباره ده‌كه‌نه‌وه كه
له ساڵی 2014، ئاسمانی موسڵ و مه‌ناره‌ی حه‌دبا ئێستاش شاهێدی ده‌ده‌ن. ئه‌مجاره‌ش
كه‌ركوك ئازاد بكرێـته‌وه، ئازادیه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌بێـت و شكستی به‌غداش ته‌نها
له سنوری كه‌ركوكدا قه‌تیس نامێنێت، به‌ڵكو ڕوخانێك ده‌بێت ڕوبار ئاسا، ئه‌م ڕژێمه‌ی
شیعه، له به‌غداش دا ڕا ده‌ماڵێت.
ئه‌وه‌ی پێویسته، وه‌ك خانی ده‌ڵێت، كورد له ژێر فه‌رمانی
سه‌ركرده‌یه‌ك كۆ ببێته‌وه و ناكۆكیه‌كان وه‌لا بنێت. بارزانی ئه‌و كه‌سه‌یه ئه‌م
سه‌ركردایه‌تیه بكات. ئه‌مه بۆ مێژوو ده‌ڵێم!
نوێترین نوسینەکانی عه‌لی سیرینی
-
عه‌لی سیرینی
13/02/2019
-
عه‌لی سیرینی
31/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
26/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
06/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
18/12/2018
-
عه‌لی سیرینی
14/11/2018