پێشبینیەکانم بۆ ئەمڕۆی کوردستان

وتار/ 27/10/2017 1052 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

پێشبینیەکانم بۆ ئەمڕۆی کوردستان
سەلیم میراودەلی
بە دەیان وتار و لێکۆڵینەوەم نوسیوە بۆ ئەوەی گەلی کوردستان توشی ئەو بارودۆخە نەخوازراوە نەبێت ، چەند جارێکیش سەردانی بەرپرسان و پەڕلەمانی کوردستانم کردوە لە مەترسیەکانی گەلەکەمان ئاگادارم کردونەوە وەلێ بەداخەوە کەس گوێی نەگرت ئەوە نەگبەتی بەرپرسانی ئێمەیە کاتێک کە ڕوناکبیران و کەسانی نیشتیمانپەروەر دەیانەوێت پێشبینیەکان بەدەسەڵاتداران بگەیەنن وەلێ بێ باکانە گوێ ناگر ، غروریەت و خۆبەزلزانین بۆ هەمووکەس خراپە دەبێتە هۆی ماڵوێرانی و دەردەسەری جا ئەوە بۆ تاکێک چەند گرینگ بێت ئەی بۆ کار بەدەستان و بەرپرسان دەبێت چەند مەترسی بێت ، دواتر بەداخەوە گەل و نیشتیمان بە زیادەوە باجی ئەو هەڵە گەورەماندا کە بووە هۆی لەدەسدانی بەشێکی زۆری خاکی پیرۆزی کوردستان و شەهید بوونی دەیان پێشمەرگە و ئاوەرە بوونی هەزاران هاونیشتیمانانی دوز و کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان کە بێ گومان کاریگەری ئەو کارەساتە لەسەر تاکی کورد بۆ دەیان ساڵی تر دەگەڕێتەوە ئەو بارودۆخە تەنها بە ڕاستگۆی و یەک هەڵوێستی و سزادانی ئەو بەرپرسانە دەگەڕێتەوە کە هۆکاربوون بۆ برسی کردنی خەڵک و بەفیڕۆدانی سامانی نیشتیمانی و بەرپرس بوون لە تێکدانی ڕیزەکانی گەل و چەندین تاوانیتر کە ناکرێت بەئاسانی  وەکو پێشو لێی دەربازبن .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌