نان و ئازادی تەواوکەری یەکترن

وتار/ 26/10/2017 724 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

نان و ئازادی تەواوکەری یەکترن
سەلیم میرئاودەلی
لەدوایی شۆڕشی نەتەوایەتی و ئازادی خوازی و گرتنە دەستی دەسەڵاتی حکومڕانی هەر وڵاتێکێکی پێشکەوتوو خواز حیزب بوو پارتە سیاسیەکان خەبات دەکەن لەپێناو خۆش گوزەرانی هاونیشتیمانیەکانیان ،ئەو دوروشمانەی کەلەسەردەمی هەڵبژاردندا پڕوپاگەندەیان بۆکردبوو دەبێت بەپراتیکی جێبەجێی بکەن بەپێچەوانەوە هاوڵاتیان ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبوو ئەوانەی پێشتر لەبەر بچووکی تەمەن نەیان توانی بوو دەنگ بدەن بەدەنگ نەدانیان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەن دەبێت باجی بەڵێنەکانیان بدەن لەوڵاتی ئێمەدا بەپێچەوانەوە هیندە بەڵێن دەدەن کەنە بەخۆیان جێبەجێ دەکرێت نەبەو سیستەمەش کە حکومڕانی پێدەکەن، پێیان وایە ئەوەی دەیڵێن چارەکردنی کاتیە لەسەردەمی هەڵبژاردندا ڕێگاکانی هاتووچۆ پینەو پەڕۆدەکەن بەردی چەند بناغەیەک بەڕێوڕەسمەوە دادەنێن مووچەی بێکار بێبەرامبەر دابەش دەکەن دوای چوونیان بۆ کورسی دەسەڵات تا چوار ساڵ ئەوان سوارن و خەڵکیش پیادەیە ئەگەر لەشوێنێک یان شارێک ناڕەزای دەربڕن لەسەر دواکەوتنی مووچەو کەمی خزمەت گوزاری یان دواکەتنی بەڵێنەکانیان پێش خۆیان ماستاو چیکانیان دێنە دەنگ ودەڵێن کەی وەختی مووچەیە یان خزمەت گوزاریە لەباتی ئەوەی گوێیان لێبگرن و دەردەکانیان و داخوازیەکانیان ساڕێژ بکەن و چارەسەری گونجاویان بۆبدینەوە دەڵێن ئەوانە دەستێکیان لەپشتە، بەس پێمان بڵێن کێ لەپشتی چاکسازیە تابچین دەستی توند توند بگوشین و سوپاسیشی بکەین ئەی بۆئێوە پێش هەموو کەس نابنە دەستی چاکسازی خۆ ئێوە بە داهاتی گەل و نیشتیمان خۆتان و سەرۆکاتیەکان و تەنانەت حیزبەکانیشتان بەڕێوە دەبەن ئەوە کاری ئوەیە ،کار بکەن پلان دانێن دەوڵەتداری بکەن سیستەمێکی جوان بەڕێوە بەرن بەڵێنەکانتان بکەن بەکردار بۆئەوەی سۆزی نەتەوایەتی و نیشتیمان پەروەرایەتی بگەڕێنەوە بۆ هاوڵاتیان ،ڕێز لەو جەماوەرە تێکۆشەرە بگرن کە پشتوانی هەمووتان بووە دوای بیست و چوار ساڵ وچەند هەڵبژاردن چۆن لەڕوتان دێت بڵێن ساواین خۆ ڤێلاکانتان گەورەن قافڵەی سەیارەکانتان لەژمارە نایەن  کوڕەکانیشتان ئەوەتا گەورە بوون شکور بۆخوا دەسەڵات داری مەزنن، دەمەوێت پێتان بڵێم لەو نووسینەدا کەسم لەپشت نیە ئەوەی لەپشتمە تەنها ویژدان و بەڵێن دانمە بۆ خوێنی شەهیدان و گەلی کوردستان و وشیار کردنەوە و هێنانەدی ئامانجە کانیەتی کە ئەویش ژیانێکی شایستە بوون بۆ کوردستان ،با وابکەین کۆچی پێچەوان بکەین و لاوەکانمان و نیشتیمان پەروەرەکان ئەوانەی وڵاتیان بەناچاری جێ هێشتوە بگەڕێنەوە باوەشی نیشتیمانی دایک سود لە ئەزمونە کانیان وەربگرین کوردستان و هەرێمەکەمان دەوڵەمەنتر بکەین و ئەوکات دەتوانین نان و ئازادی و دیموکڕاسی و شانازی بە ئەزمونەکەمان بکەین .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌