ژێر پێ‌ خستنی‌ كه‌رامه‌تـی‌ هه‌موو كورد له‌ كه‌ركوك

وتار/ 26/10/2017 632 جار بینراوە

جوتیار كه‌مانگه‌ر

ژێر پێ‌ خستنی‌ كه‌رامه‌تـی‌ هه‌موو كورد له‌ كه‌ركوك

ئه‌وه‌ی‌ له‌ كه‌ركوك و خانه‌قین و شه‌نگال و مه‌خمور و گولاڵه‌ رووی‌ دا  له‌ گوَڕنانی‌ خه‌ونی‌ سه‌ربه‌خوَیی‌ كوردستان و ژێرپێ‌ خستنی‌ ئالاَی‌ كوردستان و كه‌رامه‌تی‌ هه‌موو كورد بوو نه‌ك ته‌نها باشووری‌ كوردستان به‌ڵكو ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بوَ یه‌ك نه‌گرتنی‌ كوردان وه‌ بڕیاری‌ تاك لایه‌نه‌ی‌ سیاسیه‌ بالاَده‌سته‌كان كه‌ ده‌ست بردن بو بوَ پرسێكی‌ گه‌وره‌ی‌ نیشتمانی‌ .
ئه‌بێت هه‌موو پارته‌كانی‌ كوردستانی‌ گه‌وره‌ پرس و ڕاوێژیان پێ‌ بكرێت بوَ پرسه‌ نیشتمانییه‌كانی‌ كوردستان چونكه‌ كه‌وتنی‌ هه‌ربه‌شێكی‌ كوردستان ئه‌بێته‌ هوَی‌ كه‌وتنی‌ به‌شه‌كانی‌ كه‌ی‌ كوردستان . ئه‌وه‌ی‌ له‌ باشووری‌ كوردستان رووی‌ دا بڕیاری‌ تاك لایه‌نه‌ی‌ چه‌ن سه‌ركرده‌یه‌ك بوو بوَ پرسی‌  گشتپرسی‌ ، هه‌موو شتێك كه‌ بته‌وێت به‌ ئامانج بگه‌یت ئه‌بێت ئه‌و كوَسپانه‌ی‌ كه‌ رێت پێ ئه‌گرێت كه‌ به‌ ئامانجه‌كه‌ت نه‌گه‌یت له‌ به‌رچاوی‌ بگریت ، به‌لاَم به‌ روونی‌ كوسپه‌كان دیارن كه‌ له‌ به‌رچاو نه‌گیرا  وه‌ بڕیاری‌ گشتپرسی‌ درا ، سووربون له‌سه‌ر گشتپرسی‌ لای‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌و شێوه‌ تێگه‌یشتبوو كه‌ له‌ ژیره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ولاَتانی‌ زلهێز هه‌ماهه‌نگییه‌ك هه‌بێت بوَ پشتگیری‌ گشتپرسی‌ و سه‌ربه‌خوَیی‌ ، به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ له‌ دوای پرٍوَسه‌كه‌ هیچ پشتگیرییه‌ك نه‌بوو .
ململانێی‌ پارته‌كان له‌ ناوخوَی‌ كوردستانی‌ باشوور  له‌ رووی‌ سیاسی‌ و ئابووری‌ و سه‌ربازی‌ توكمه‌ و پته‌و نه‌بوون بوَ خزمه‌تی‌ پرسێكی‌ نیشتمانی‌ ، به‌ڵكو به‌ شێوه‌یه‌كی‌ شێواوو شپرزه‌ سیاسه‌ت و ئابووری‌ سه‌ربازییان به‌ڕێوه‌ ده‌برد.
 ده‌سه‌ڵات داران له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ باشووری‌ كوردستان زوَر دواكه‌توون كه‌سی‌ نه‌شاره‌زا له‌ سیاسه‌ت و له‌ ئابووری‌ و كه‌سی‌ نه‌خوێنه‌وار له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ سه‌ربازی‌، ئه‌بێت چی‌ له‌مه‌ به‌چنیته‌وه‌ كه‌ دوو هێزی‌ جیاواز هه‌ردووكیان له‌ پلانن بوَ له‌ ناوبردنی‌ یه‌كتری‌ ، چوَن ده‌گه‌ین به‌ سه‌ربه‌خوَیی‌ كوردستان یاخود چوَن ئه‌توانین به‌رگری‌ له‌ نیشتمان بكه‌ین كه‌ به‌م شێوه‌ شپرزه‌یه‌ حوكم كراوه‌ ، ئێستا به‌ چاوی‌ خوَم بینیم كه‌ كورد بوَ نه‌گه‌یشتووه‌ به‌ سه‌ربه‌خوَیی‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هیچ شتێكیا ن له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌ و هه‌ستاون به‌و كاره‌و له‌ مێژووی‌ كورددا نه‌یان هیشتووه‌ بگه‌ن به‌ سه‌ربه‌خوَیی‌ ، چونكه‌ هه‌ڵه‌و كه‌موو كووڕی‌ ته‌نها خوَمانین وه‌ خوَشمان نه‌مان هێشتوه‌ بگه‌ین به‌ سه‌ربه‌خوَیی‌ چونكه‌ له‌ كاتی‌ بڕیاردان بوَ سه‌ربه‌خوَیی‌ تاكه‌ كه‌س بڕیار ئه‌دات وه‌ هیچ بناغه‌یه‌كی‌ دانه‌ڕشتووه‌ بوَ ئه‌و كاره‌ی‌ كه‌ ئه‌یكات .
 من پێم سه‌یره‌ كه‌ بگه‌ینه‌ سه‌ربه‌خوَیی‌ كوردستان ، فارس و تورك و عه‌ره‌ب  له‌ بالاَترین ناكوَكی‌ بن بوَ پرسی‌ كورد یه‌ك ده‌ست ئه‌بن ، به‌لاَم كورد نه‌یتوانی‌ ئه‌زموون له‌ داگیركه‌ران وه‌ربگرێت كه‌ بتوانن به‌ شێوه‌یه‌كی‌ شاره‌زا له‌ دوژمن خوَی‌ ده‌رباز بكات وه‌ نه‌یتوانی‌ سیاسه‌تێكی‌ ووردو دووربین له‌ پلانی‌ سیاسی‌ به‌رامبه‌ر داگیركه‌رانی‌ كوردستان په‌یڕه‌وبكات .
 سیاسیه‌كانی‌ كورد له‌ دوای‌ ڕووخانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ماد  نه‌یتوانیوه‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ كه‌ دروست بكات  ئه‌مه‌ش له‌به‌ر سێ‌ هوَكار ، هوَكاری‌ یه‌كه‌م  كورد هه‌میشه‌ دژی‌ یه‌ك بوون و خه‌ڵك و نیشتیمانیان كردووه‌ به‌ قوربانی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خوَیان و ده‌سه‌لاَته‌كه‌یان ، هوَكاری‌ دووه‌م خیانه‌تی‌ ناوخوَیی‌ له‌ رووی‌ سه‌ربازی‌ توانیویه‌تی‌ ئه‌و قه‌واره‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌تی‌ له‌ ناوی‌ به‌رێَََََت . هوَكاری‌ سێیه‌م  دوژمنان و داگیركه‌رانی‌ كورد هه‌میشه‌ له‌ پلان بوون بوَ له‌ ناوبردنی‌ كورد و نه‌ گه‌یشتنی‌ به‌ ده‌وڵه‌ت.
 به‌لاَم ده‌سه‌لاَتدارانی‌  ئێمه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌روه‌ت و سامانانه‌ی‌ كه‌ كوَیان كردووه‌ته‌وه‌ بوَ خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ خوَیان سه‌رف بكردایه‌ زوَر ئه‌سته‌م بوو ئه‌م ولاَته‌مان داگیربكرایه‌ . ده‌سه‌لاَتدارانی‌ ئێمه‌ هه‌ر خه‌ریكی‌ كوَكردنه‌وه‌ی‌ سه‌روه‌ت و سامان بوون و میلله‌ته‌كه‌ی‌ خوَیانیان له‌ بیر كردبوو  خه‌ڵكیش كه‌ برسی‌ بوو بیری‌ لای‌ به‌رگرییكردن نییه‌ و ته‌نانه‌ت ناتوانیت به‌رگریش بكات بویه‌ ئیتر داگیركه‌ر به‌ ئاره‌زووی‌ خوَی‌ چی‌ بوێت ده‌توانێت بیكات . ئه‌مانه‌ی‌ ئێمه‌ش ئه‌وه‌نه‌ی‌ خه‌ریكی‌ كوَكردنه‌وه‌ی‌ پاره‌و سامان بون بیریان له‌ هیچ چاكسازییه‌كی‌ سیاسی‌ و ئابووری‌ و سه‌ربازی‌ نه‌كرده‌وه‌  بیریان له‌ برسێتی‌ خه‌ڵك نه‌كرده‌وه‌ بوَیه‌ له‌ لایه‌ن داگیركه‌ران  كه‌رامه‌تیان شكاندین .
نوسینی‌ :: جوتیار كه‌مانگه‌ر


نوێترین نوسینەکانی جوتیار كه‌مانگه‌ر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌