بۆ ده‌ربازبون له‌ قه‌یران و گرفته‌كانی ڕۆژگار پێویسته‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ڕای گه‌ل

وتار/ 24/10/2017 474 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

بۆ ده‌ربازبون له‌ قه‌یران و گرفته‌كانی ڕۆژگار پێویسته‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ڕای گه‌ل
سـەلـیــم مـیــراودەلـــی
به‌ داخه‌وه‌ ماوه‌یه‌كه‌ هه‌رێمی كوردستان توشی ده‌یان گرفتی سیاسی و قه‌یران و له‌یه‌كتر نه‌گه‌یشتن بۆته‌وه‌ وا خه‌ریكه‌ پیرۆزیه‌كان بچوك ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌س نیه‌ به‌ دڵسۆزی ڕێگا چاره‌یه‌كی گونجاو بدۆزێته‌وه‌ هه‌ركه‌سه‌ و به‌سه‌ر یار و حیزبه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ڵێت و كه‌س نیه‌ گوێ بۆ هه‌ژاران و كه‌مده‌رامه‌ت و مه‌ینه‌تیه‌كانی كوردستان ڕابگرێت هه‌مویان خه‌ریكی به‌شی خۆیانن به‌رژه‌وه‌ندی گشتیان له‌یاد كردوه‌ نه‌گبه‌تیه‌كه‌ لێره‌دایه‌ كه‌س گوێ بۆ كه‌سانی دڵسۆز و نیشتیمان په‌روه‌ر ڕاناگرن تا كار گه‌یشتۆته‌ ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه‌ كه‌س نیه‌ كه‌ شانازی به‌ ڕابردوی مه‌ینه‌تی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایه‌وه‌ بكات كه‌ گه‌ل و نیشتیمان توشی ده‌یان كێشه‌ بونه‌ته‌وه‌ هه‌ر ئه‌و ساڵ بوو به‌ سه‌دان هاونیشتیمانی من له‌ كه‌ناره‌كانی ده‌ریا به‌ هێمنی و به‌ بێ نازی ماڵئاوایان لێ كردین
به‌ڵێ هه‌ر ئه‌م ساڵ بوو سه‌دان كیژۆڵه‌ی نازداری نیشتیمانی من له‌ لایه‌ن دڕنده‌ترین دوژمنی مرۆڤایه‌تی كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ ده‌كراو به‌ داخه‌وه‌ به‌ ئاشكرا سوتێنران
ئه‌ی هه‌ر ئه‌و ساڵ نه‌بوو ڕۆڵه‌كانی ئیبراهیم به‌ ده‌ستی جه‌لاده‌كان سه‌ربڕان
ئه‌ی ئه‌وه‌ نه‌بوو وڵات پارێزان و مامۆستایان و هاونیشتیمانه‌كانم له‌ سه‌دی بیست و یه‌كه‌مدا ته‌نانه‌ت شیری منداڵانیشیان پێ نه‌ده‌كڕدرا
ئه‌ی بۆ ناسازێن چ شتێك ماوه‌ شانازی پێوه‌ بكه‌نه‌
كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ گه‌ل بێته‌ ده‌نگ و هاوار بكات وه‌كو چیرۆكه‌كه‌ی عه‌زیز نه‌سیم پڕ به‌ده‌نگ بڵێت عه‌داله‌تم لێ ون بووه‌ ،دڵنیام ئه‌و كاته‌ش وه‌ك پیشه‌ی ئێستاتان ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ ده‌ستێكیان له‌ پشته‌ نه‌خێر ئێوه‌ن ده‌ستی داگیركه‌رانتان له‌ پشته‌ بۆ بێ ئومێد كردنی گه‌لی كوردی تێكۆشه‌ر پێتان ده‌ڵێم گه‌لی كورد ده‌ریایه‌ك خوێنی پێشكه‌شی ئازادی و سه‌ربه‌خۆی كردوه‌ به‌و ئاسانیه‌ ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی خۆی نابێت ڕۆژێك دادێت له‌ دادگای سه‌روه‌ری یاسادا مافی خوراوی خۆی له‌ هه‌موتان ده‌ستێنێته‌وه‌ تا كات ماوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕای گه‌له‌كه‌تان ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت با له‌ ڕێگای یاساوه‌ كێشه‌كانتان یه‌كلا  بكه‌نه‌وه‌ چیتر گه‌ل ناتوانێت باجی هه‌ڵه‌ی ئێستا و ڕابردوی ئێوه‌ بدات .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌