كورد له نێوان ئه‌مریكا، ئه‌وروپا، ئێران، توركیا، عێراق و شیعه و سوننه‌دا
وتار/
24/10/2017
865 جار بینراوە
عه‌لی سیرینی
كورد
له نێوان ئه‌مریكا، ئه‌وروپا، ئێران، توركیا، عێراق و شیعه و سوننه‌دا
(سه‌رنجێكیش
له سه‌ر میدیای ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر)
عه‌لی
سیرینی
نه‌بوونی
لێكۆڵه‌ڤان و پسپۆری تایبه‌تمه‌ند، مه‌یدان ئاوه‌ڵا ده‌كات بۆ به‌ناو "شرۆڤه‌كاران"ی
زۆر و بۆر، كه ئه‌وه‌ی له میدیای ئـێـره و ئه‌وێ گوێیان لێده‌بێـت ئه‌وانیش به
كۆڕس ده‌یڵێنه‌وه و كاره‌سات دروست ده‌كه‌ن، چونكه چه‌واشه‌ی ڕای گشتیی و كۆی
زهنیه‌تیی میلله‌تی پێ ده‌كرێت. بۆ نمونه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌رباره‌ی ئێران
و ئه‌مریكا، له عێڕاق، په‌خش و شرۆڤه ده‌كرێـن، ساده‌یی و پوچه‌ڵیی زۆری پێوه دیاره.
هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، كه هه‌واڵ و نوسین و شرۆڤه خێرا به ڕادان ده‌درێن، بێ
ئه‌وه‌ی عه‌قڵێكی گه‌وره هه‌بێـت به قووڵیی لێكدانه‌وه بۆ ئه‌م ڕووداوانه‌ی ئێستای
ناوچه‌كه بكات. پێش شرۆڤه‌كردن، پێویستیمان به مێژووناسی باش هه‌یه بێـت و لاپه‌ڕه‌كانی
مێژوو هه‌ڵداته‌وه.
میدیای
ده‌ڤه‌ری هه‌ولێڕ ده‌ڵێت: چیای شنگال بۆ ئێران ستراتیجییه، چونكه له‌وێوه به
موشه‌ك بۆردومانی ئیسڕائیل ده‌كات!! چه‌ند جارێك بیرم له‌وه كردووه‌ته‌وه، ئایا
مرۆڤ ده‌توانێت له هه‌مان كاتدا گریان و پێكه‌نین بكات. ڕاستیه‌كه‌ی هه‌واڵێكی له‌م
جۆره، یان ڕوونتر، شرۆڤه‌ی ئاوا، له‌م جۆره بابه‌تانه‌ن كه مرۆڤ ده‌خه‌نه گریان
و پێكه‌نین له یه‌ك كاتدا. چونكه هه‌فته‌یه‌كه، خه‌ریكه هه‌رچی كورده له خه‌می
كه‌ركوك و له ده‌ستدانی نیوه‌ی خاكی كوردستان، سه‌ری سپی ده‌بێـت و له قه‌هرا جه‌ڵته
لێی ده‌دا. كه‌چی ده‌بینیت ڕه‌واجێكی زۆر به‌م بابه‌ته دڕاوانه ده‌درێت، كه له
ئه‌رزی واقیعدا شاخی بزنێكی پێ تیمار ناكرێـت و هیچ به هیچ ناكات.
ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ له عێراق ده‌گوزه‌رێت، ڕێك ئه‌وه‌یه كه ڕۆژئاوا به گشتیی و ئه‌مریكا به
تایبه‌تیی، ده‌یویست ڕوو بدات. بۆ؟ له به‌ر چه‌ند هۆكارێك.
وڵاتانی
ڕۆژئاوا وڵاتی پیشه‌سازیی و ته‌كنه‌ڵۆجیا و وه‌به‌رهێنانن. پێویستییه‌كی زۆریان به
وزه هه‌یه. ئه‌م وزه‌یه له وڵاتانی ناوچه‌ی ئێمه و ئه‌فریقاش زۆر و بێ ساحێبه.
وڵاتانی ڕۆژئاوا، له سه‌ده‌ی شازده‌مه‌وه (واته له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئیمپراتۆریه‌تی
ئیسپانیی و پورتوگالیی و دواتر به‌ریتانیی و فه‌ڕه‌نسیی) دوای ده‌ست به سه‌رداگرتنی
ده‌ریاكان، سه‌روه‌ت و سامانی دونیایان بۆ خۆیان حه‌ڵاڵ كردووه. له گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی
ئه‌مریكا (جیهانی نوێ) له سه‌ده‌ی شازده‌م، هه‌رچی زێڕ و زیو و خێر و بێری ئه‌مریكا
بوو بردرا بۆ ئه‌وروپا، ئنجا هیندیه سوره‌كانیش كه‌وتنه به‌ر حه‌مله‌ی قه‌سابخانه‌كان
(جێنۆساید)، كه تا ئێستا له دونیا به جێنۆساید نه ناسراوه. جگه له مه‌ش ئیتر
به كۆیله كران. له ئه‌فریقاش، نزیكه‌ی 200 ملیۆن مرۆڤ به كۆیله بردرا بۆ ئه‌مریكا
و ئه‌وروپا، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره بۆ بازرگانیی و په‌یداكردنی كۆیله بۆ
كار پێكردن له وڵاتانی ڕۆژئاوا به بێ به‌رامبه‌ر، پێش و پاش سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی
پیشه‌سازیی. له‌م ئان و ساتانه‌دا، ئه‌وه‌ی ئه‌وروپای هه‌راسان كردبوو، ده‌وڵه‌تی
ئیسلامیی عوسمانیی بوو، كه میراتگری ده‌وڵه‌ته‌كانی پێشووی خۆی بوو (ئهمهوهیی،
عه‌بباسیی، ئه‌یوبیی...) له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر به ئه‌وروپا. چونكه
ململانێی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ته‌مه‌نی نزیكه‌ی سێ هه‌زار ساڵه و زۆر كۆنتره له
ئیسلام و مه‌سیحیه‌تیش. به‌ڵام له هه‌مان ئه‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی (كه
كورد تیایدا سه‌روه‌ر و باڵا ده‌ست بووه و تورك وه‌ك میلله‌ت تیایدا بێزراو بووه!
كه ئه‌مه‌یان بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵك نه‌زانراوه!)، به نێو خاكی ئه‌وروپادا سه‌روه‌ریی
خۆی ده‌چه‌سپاند؛ ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویی شیعه، زه‌ڕبه‌ی كوشنده‌ی له ده‌وڵه‌تی
عوسمانیی ده‌دا، تا ئه‌و سنوره‌ی بوو به هۆكار بۆ سه‌رخستنی ئه‌وروپا و دۆڕاندنی
عوسمانییه‌ت له دوا سه‌ده‌كاندا. بۆ نمونه، له كاتی ئابڵوقه‌ی ڤیه‌ننا له لایه‌ن
عوسمانیه‌كانه‌وه، سه‌فه‌وییه‌كان هاتن به‌غدایان گرت و خه‌ریك بوو ده‌بوونه هه‌ره‌شه
بۆ پایته‌ختی عوسمانیی له ئیسته‌مبۆل. ئیتر عوسمانیه‌كان، به ناچاریی، له ئابڵوقه‌ی
ڤیه‌ننادا پاشه‌كشه‌یان كرد و گه‌ڕانه‌وه. له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌مساویه‌كانیش زۆر
ترسابوون، كاتێك عوسمانیه‌كان كشانه‌وه، نه‌مساویه‌كان نانێك یان كێكێكیان
دروستكرد له شێوه‌ی مانگ به ناوی (كڕواسۆن كه به مانای مانگ دێت وه‌ك وشه‌ی ئینگلیزیی
كڕێیزنت). ئه‌مه‌ش وه‌ك سیمبوڵ وابوو بۆ مانگه‌كه‌ی ئاڵای عوسمانیی كه نه‌مساویه‌كان
له ههژمهتا قه‌پیان ده‌گرت له كڕواسۆن، ده‌یانگوت: ئه‌مه هیلاله‌كه‌ی ئاڵای
عوسمانیه‌كانه ده‌یخۆین! بێگومان نه‌مساویه‌كان و ئه‌وروپیه‌كانیش، له ناخه‌وه
سوپاسێكی زۆری سهفهویهكانیان كردووه.
له
سه‌ده‌ی شازده‌مه‌وه، ڕۆژئاوا ئه‌زموونێكی زۆری بۆ په‌یدا بووه، ده‌رباره‌ی سود
و كه‌ڵكی هه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتی شیعه له‌م ناوچه‌یه‌دا. ده‌سته‌ڵاتی شیعه، له
بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵقوڵاوی توڕاس و ئه‌ده‌بیاتی مه‌زهه‌بی شیعه‌یه كه له سه‌ده‌ی
چواره‌می كۆچیه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، وه‌ك مه‌زهه‌بێكی مودهووهنی چوارچێوه دار.
ئه‌م مه‌زهه‌به، یه‌ك زه‌ڕره گیر و گرفتی له گه‌ڵ ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتدا نیه. گیر
و گرفته‌كه‌ی له یه‌ك بازنه‌ی داخراودا كۆ بووه‌ته‌وه، ئه‌ویش ڕق و بوغزه له
پان ئیسلام (واته شوێنكه‌وتووانی مه‌زهه‌بی سوننی). كه‌واته ده‌سته‌ڵاتێك به‌م شێوه
بێت، كه نوێنه‌رایه‌تیی كه‌مینه‌یه‌كی هه‌میشه په‌مپدراو به بوغز ده‌كات، له نێو
بازنه‌یه‌كه‌ی فراوانی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام، ئه‌مه وه‌ك نیعمه‌تێكه‌و له ئاسمان
باریوه بۆ هه‌ر هێزێكی ده‌ره‌كیی دژ به‌م ناوچه‌یه، له پێش هه‌مووشیان وڵاتانی ڕۆژئاوا
و ڕوسیاش.
له
به‌ر ئه‌وه شرۆڤه‌كاری كورد پێش ئه‌وه‌ی بیه‌وێ شرۆڤه پێشكه‌ش بكات، هه‌قه نه‌ختێك
خۆی ماندوو بكات، به‌رده‌وام كتێب ده‌رباره‌ی مێژووی ئێران و توركیا و عێراق و سوریا
و وڵاتانی ڕۆژئاوا بخوێنێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چۆن ڕووداوه‌كان دروست بوون و
چۆن ته‌شه‌نه و به‌ره‌وپێشوه‌چوونیان بینیووه. بۆ نمونه گه‌ر هزرێ له به ناو
شۆڕشی ئێران بكه‌ینه‌وه، كه له ساڵی 1979 ڕوویدا، تا ئێستاش كه مێژووێكی 38 ساڵه
له خۆ ده‌گرێت، زۆر شتمان بۆ ڕوون ده‌بێـته‌وه، كه په‌یوه‌ندیان به هه‌نوكه‌ی
ئێمه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له ڕووداوه‌كان حاڵی بین. شای ئێران كه به پۆلیسی
ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ناسراو بوو، سیستمێكی ڕۆژئاواییانه‌ی له ئێران‌دا به‌رپا
كردبوو. له شه‌سته‌كان و هه‌فتاكاندا، خومه‌ینی له عێراق و دواتریش له ئه‌وروپا،
بانگه‌شه‌ی شۆڕشی ئیسلامیی ده‌كرد. به كاسێت (تۆماری ده‌نگیی) وتاره‌كانی به نێو
ئێران بڵاو ده‌كرده‌وه، كه هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش بوو شۆڕشی ئێران به شۆڕشی كاسێت
ناو نرا. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ تێبگات ڕووداوه‌كه چۆن بوو، ده‌توانین نمونه‌كه
ئاوا بێنینه‌وه، كه ئه‌م به‌زمه وه‌ك ئه‌وه وایه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له ئه‌مریكا
یان ئه‌وروپا بوایه و بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی بكردبوایه، ڕۆژئاواش كار
ئاسانیان بۆی بكردبوایه!
زۆر
به سوك و ئاسانی، ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، پشتیان له شای ئێران كرد (كه تا سه‌ر ئێسقان
كه‌سێكی عه‌لمانیی و هه‌وادارێكی توندی ڕۆژئاوا بوو). له هه‌مان كاتدا، خومه‌ینی
به خۆی و عه‌مامه‌و مێزه‌ر و ڕیشه پانه‌كه‌ی و جوببه ڕه‌شه‌كه‌ی، به ته‌یاره‌ی
جامبۆی فه‌ڕه‌نسی له پاریسه‌وه هێنرایه‌وه تاران بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی
به‌ناو ئیسلامیی! له ساڵی 1979 وه، ئێران به ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا ده‌ڵێت "شه‌یتانی
گه‌وره" و ئه‌مریكاش به ئێران ده‌ڵێت "سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕو ئاشوب". كه‌چی
له هه‌شت ساڵ شه‌ڕی ئێران و عێراق، ڕۆژئاوا پشتی له ئێران نه‌كرد. چۆن چه‌كیان
به عێراق ده‌فرۆشت، به هه‌مان شێوه به ئێرانیشیان فرۆشت. لاوازترین ئۆپۆزۆسیۆن
له‌م ناوچه‌یه ئۆپۆزۆسیۆنی ئێرانه. به واتایه‌كی تر، لاوازترین ئۆپۆزۆسیۆن له
وڵاتانی ناوچه‌ی ئێمه، له ڕووی هاوكاریی و پشتگیریی ده‌ره‌كیی، ئۆپۆزۆسیۆنی ئێرانه،
كه به ژماره و جۆر زۆر زۆره له نێو پێكهاته‌كانی وڵاتی ئێران، به‌ڵام له ڕووی
دارایی و سه‌ربازیه‌وه لاوازه. له ساڵی 1991وه، ئه‌مریكا بوونی سه‌ربازی له
هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. هه‌رێمی كوردستانیش، سنورێكی سه‌دان كیلۆمه‌تری شاخاویی
له گه‌ڵ وڵاتی ئێران‌دا هه‌یه. گه‌ر ئه‌مریكا به‌ڕاست دژی ئێران بوایه، ده‌كرا
له هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئۆپۆزۆسیۆنی كورد و ئێرانیش پڕ چه‌ك بكرابوا و له ئێران
ده‌ست به كار بوایه. له سالی 2001، ئه‌مریكا و ته‌حالوف، به یارمه‌تی ئێران،
ده‌وڵه‌تی تاڵیبانی له ئه‌فغانستان ته‌فروتونا كرد. ئه‌فغانستان، سنورێكی سه‌دان
كیلۆمه‌تری شاخاویی و ده‌شتایی له گه‌ڵ ئێران هه‌یه. گه‌ر ئه‌مریكا و رۆژ ئاوا
به‌ڕاست دژی ئێران بووان، ده‌كرا له‌وێوه هاوكاری بهلوچیهكان بكرێـت كه دوژمنی
سه‌ر سه‌ختی ئێرانن. له ساڵی 2003، به هاوكاریی ئێران، دیسانه‌وه ئه‌مریكا وڵاتی
عێراقی خاپور كرد. عێڕاق سه‌دان كیلۆمه‌تر، سنوری هه‌یه، له گه‌ڵ ئێران، كه ده‌كرا
ئۆپۆزۆسیۆنی ئێرانی پڕ چه‌ك بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕژێمی ئێران بڕوخێنن، گه‌ر هیچ نه‌بوایه
به تۆمه‌تی یارمه‌تی دانی حزبوڵلای لوبنانی كه حزبێكی تیرۆریستیه و له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل
له "جه‌نگ"دایه! له بری ئه‌وه، ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی هه‌ڵكرد، بۆ هێزه
دینیه شیعه‌كانی عێراق كه سه‌ر به ئێرانن، بۆ لێدان و ته‌فروتونا كردنی ڕێكخراوی
موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێرانیی، كه ڕێكخراوێكی عه‌لمانیه. له لایه‌كی تره‌وه، ببینه
ئه‌وروپا چۆن مامه‌ڵه‌ی ئێرانی كرد، دوای ئه‌وه‌ی ده‌یان كاری تیرۆریستیی له نێو
جه‌رگه‌ی پایته‌خته‌كانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدا. وه‌حید كۆرجی، له پاریس‌دا به ده‌ستی
ئیتڵاعاتی ئێران تیرۆر كرا. دكتۆر قاسملوو و دكتۆر فازڵ (كه ئه‌مه‌ی دووه‌م ڕه‌گه‌زنامه‌ی
نه‌مساویی هه‌بوو!)، له پایته‌ختی وڵات، ڤیه‌ننا، تیرۆر كران. دكتۆر سادق شه‌ڕه‌فكه‌ندیی
له گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانی له به‌رلین تیرۆر كران. چه‌ندین جار هه‌وڵدراوه بۆ تیرۆر
كردنی سه‌رۆكی پێشووتری ئێران ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در له فه‌ڕه‌نسا. نمونه‌ی
تر زۆرن. كه‌چی ئه‌وروپا قه‌ت په‌یوه‌ندی خۆی تێك نه‌دا له گه‌ڵ ئێران. به پێچه‌وانه‌وه،
ساڵی 1997، كاتێك مه‌حكه‌مه‌ی میكۆنۆس (به ناوی میكۆنۆس كرا چونكه ئه‌و چێشتخانه
یۆنانیه‌ی كه دكتۆر شه‌ڕه‌فكه‌ندیی تیادا تیرۆر كرا له به‌رلین، به ناوی میكۆنۆس
بوو)، حوكمی تاوانی به سه‌ر دوو كه‌سی لوبنانی سه‌ر به حزبوڵلا و یه‌كێكی ئێرانی
دا، وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاری پچڕاندنی په‌یوه‌ندیان دا له گه‌ڵ ئێران. به‌ڵام
هه‌ر زوو، یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتی له بڕیاری مه‌حكه‌مه كرد و پهوهیندهیهكانیان
ده‌ست پێكرده‌وه له ژێر ناوی (گفتوگۆی ڕه‌خنه‌گرانه: الحوار الإنتقادي) به
مانای په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئێران ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ش
له سیاسه‌ته‌كانی ئێران، كه جگه له بڵقی سه‌ر ئاو شتێكی تر نه‌بوو!
له
ساڵی 2011، دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بیی، هه‌موو هێزه تیرۆریستیه‌كانی
ئێران، دوای عێڕاق به‌ره‌و سوریا و لوبنان و به‌حره‌ین و یه‌مه‌ن به‌ڕێكه‌وتن، زۆر
به خه‌ستیی به‌شداریان كرد له سه‌ر كوتكردنه‌وه‌ی شۆڕشی ئاشتیانه‌ی عێراق و سوریا.
له هه‌مانكاتیشدا، هاوكاریی سه‌ربازیی كه‌مینه شیعه‌كانیان كرد، له به‌حره‌ین و
لوبنان و یه‌مه‌ن، بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌موو ناواخنهكانی ململانێ له نێو هه‌ر یه‌ك
له‌م وڵاتانه‌دا. كه‌چی هیچ كام له وڵاتانی ڕۆژئاوا (به ئیسڕائیلیشه‌وه) به هیچ
هه‌نگاوێكی ڕاسته‌قینه دژی ئه‌م ئه‌خته‌بوته‌ی ئێران هه‌نگاوێكیان نه‌نا! بۆ؟
چونكه ڕاستیه‌كه‌ی، ئێران به هیچ شێوه مه‌ترسیی نیه له سه‌ر ئیسڕائیل و ئه‌مریكا
و ئه‌وروپا. به پێچه‌وانه‌وه، ئێران سه‌رچاوه‌ی خێر و به‌ره‌كه‌ته بۆ ئه‌م وڵاتانه.
ئێران شه‌ڕ و ئاشوبێكی گه‌وره‌ی ناوه‌ته‌وه له‌م وڵاتانه. بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی
هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیی، بۆ سه‌ر وڵاتانی كه‌نداو و عێڕاق و توركیا و كوردستان و...هتد.
كه به‌م هۆیه‌وه، نه‌یارانی ئێران، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان پڕ چه‌ك بكه‌ن،
بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه. وڵاتانی كه‌نداو، به سه‌دان ملیار دۆلار چه‌ك له وڵاتانی
ڕۆژئاوا و ڕوسیا ده‌كڕن. به سه‌دان ملیاری تریش ده‌ده‌ن به ئه‌مریكا و به‌ریتانیا،
له بری گوایه پارێزگاریی كردنیان. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا، چونكه ئێران و نه‌یاره‌كانیشی،
ته‌نگاو و به‌له‌زن بۆ په‌یداكردنی چه‌ك، مه‌جبورن نه‌وت به نرخێكی هه‌رزان بفرۆشن،
به هه‌مان كۆمپانیاكانی ڕۆژئاوا، كه له دیوه‌كه‌ی تره‌وه چه‌كیان پێ ده‌فرۆشن.
زۆربه‌ی جارانیش هه‌ر له بازاڕی ڕه‌ش ده‌یفرۆشن كه ئه‌ویش بازاڕێكه، ڕۆژئاوا
كردوویه‌تیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی به نرخی تۆركه (تۆڵه‌كه) ده‌ستكه‌وێت. ئنجا،
ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی ئه‌و سوریایه له ده‌ستی ڕژێمی ئه‌سه‌ده، له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی
ئێراندایه. ئنجا گه‌ر هه‌ندێك له "شرۆڤه‌كاران"ی كورد پێیان وایه چیای
شنگال مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ئیسڕائیل، ئه‌مه‌یان قسه‌یه‌كی منداڵانه‌یه‌و زۆریش بێ
مانایه. چونكه ئێران له سوریا و لوبنان هه‌یه، چ پێویستیه‌ك به چیای شنگال هه‌یه
بۆ هاوێشتنی موشه‌ك به‌ره‌و ئیسڕائیل؟ نه‌خێر ئه‌مه شتێك نیه شایه‌نی باس بێت. به‌ڵكو
ئه‌مڕۆ ئابوریی ئێران كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیه‌وه. نزیكه‌ی له 40%ی میلله‌تی ئێران
له ژێر هێڵی هه‌ژاریه. به هۆی تێوه‌گلانی هێزه‌كانی ئێران، له شه‌ڕ و به‌ره‌ی
جه‌نگ، له عێراق و سوریا و یه‌مه‌ن و كوردستان، ئێران به‌دوای سه‌رچاوه‌ی وزه ده‌گه‌ڕێت.
ئه‌م ته‌قه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی كه له پاشه‌ڵی ئێران دروست بووه، به هۆی خوێنبه‌ربوونی
ئابوریه‌كه‌ی، نه‌وتی كه‌ركوك ده‌توانێت تا كاتێكی نادیار بۆی بدوورێته‌وه تیماری
بكا. ئه‌مه‌ش وێڕای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامیی به جه‌نگ ده‌دات له‌م ناوچه‌ی ئێمه، پێوستیی
لایه‌نه‌كان بۆ چه‌ك زیاتر ده‌كات، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وته‌كه‌ش هه‌رزانتر ده‌كاته‌وه،
كه ئێران له گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌مه‌یان ڕازین، له سه‌ودایه‌كی بێ ده‌نگدا!
ئێران
قه‌ت موشه‌كی به ئیسڕائیله‌وه نه‌ناوه. ئیسڕائیلیش به دوژمنی خۆی نازانێت. به‌ڵكو
ئه‌وانه به دوژمنی خۆی ده‌زانێـت، كه ئیمپراتۆریه‌تی فارسیان خسته ژێر پێ و
گوایه هه‌ر ئه‌وانیش، حوسه‌ینیان له كه‌ربه‌لا شه‌هید كردووه. ئنجا، كێن ئه‌وانه‌ی
ئیمپراتۆریه‌تی فارسیان ڕوخاند و حه‌زره‌تی حوسه‌ینیان شه‌هید كرد؟ به بۆچوونی شیعه،
هه‌رچی مسوڵمانی سوننه هه‌یه، به‌چكه‌ی ئه‌وان ده‌سته‌ڵات و خه‌ڵكانه‌یه كه ئه‌م
كاره‌ساته‌یان به سه‌ر باپیره گه‌وره‌كانی فارسی ئه‌مڕۆدا هێناوه. بێگومان له
نێو ئه‌مانه‌شدا، گه‌لی كورد و توركیش حسێب ده‌كرێن.
چه‌ندین
ساڵه ده‌ڵێم، وڵاتانی ڕۆژئاوا، حه‌زده‌كه‌ن شه‌ڕی چاڵدێران دووباره بێته‌وه له
نێوان ئێرانی شیعه و توركیای سوننه. چاوی ڕۆژئاوا له سه‌ر ئیستهمبوڵه. ئیسته‌مبوڵ
بۆ ڕۆژئاوا له قودس بۆ مسوڵمانان گرنگتره. ئیسته‌مبوڵ (واته قوسته‌نتینیه) سه‌رچاوه‌ی
مێژوو و شوناس و شارستانیی و ڕێنیسانسی ڕۆژئاوایه و ده‌یانه‌وێ بیگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر
جوگرافیای ئه‌وروپا. دابه‌شكردنی توركیاش مه‌به‌ستێكی سه‌ره‌كی ڕۆژئاوا و ئیسڕائیل
و ئێرانه. نه‌خشه‌ی سه‌ره‌كیش بۆ ئه‌م پیلانه ئه‌وه‌یه، جگه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
قوسته‌نتینیه بۆ سه‌ر خاكی ئه‌وروپا، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كوردستانه بۆ ئه‌رمینیای
مه‌سیحیی (به قهڵاچۆپێكردنی كورد له ڕێگای شه‌ڕ و ئاشوبه‌وه)، ئنجا دامه‌زراندنی
وڵاتێكی عه‌له‌ویش. ئه‌وه‌ی تریش له‌وانه‌یه وڵاتێك یان زیاتر، بێ په‌ل و پۆ و بێ
شوناس، بۆ تێكه‌ڵه‌یه‌كی كورد و تورك بمێنێته‌وه. هه‌ڕه‌شه‌كانی حه‌سه‌ن پلایزیش
له ئۆردو‌غان، ته‌نها هه‌وه‌سێك نیه هاتبێته كه‌للـه‌ی به‌رپرسێكی مه‌یدانی هێزی
حه‌شدی شیعیی، به‌ڵكو نامه‌یه‌كه قووڵاییه‌كه‌ی له مێژوو هه‌یه و له نێو عه‌مامه‌ی
خامه‌نه‌ئی و ڕوحانی و حه‌سه‌ن نهصڕوڵلا و سیستانی پێچراوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌و ئۆردوغانهی
كه پێویست بوو میلله‌تی كورد وه‌ك پشت و په‌نا بۆ خۆی حسێب بكات، چونكه به بێ
كورد، سوڵتان سه‌لیم و ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌وانه بوو هه‌ر له سه‌ده‌ی شازده‌مه‌وه
كۆتایی بێت، ئه‌مڕۆ به جه‌لاله‌تی عه‌قڵ و مه‌عریفه‌ت و حیكمهتهكهیهوه، هه‌ڵسا
ئه‌م پشته‌ی چه‌مانده‌وه به مه‌به‌ستی شكاندنی! ئه‌و گوریسه‌ی كوردیش، كه ئۆردو‌غان
خۆی پێ هه‌ڵواسیبوو له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا و له هه‌رێمی كوردستان، كه
قازانجێكی زۆری سیاسیی و ئابوریی و ئه‌منیی بۆ فه‌راهه‌م هێنا بوو، هه‌ڵسا گوریسه‌كه‌ی
بڕی؛ چونكه پێی وابوو ئه‌گه‌ر خودی خۆشی بكه‌وێ، ئه‌وا هیچ نه‌بێـت سه‌ری تیمساحه‌كه‌ی
ژێره‌وه پان ده‌كاته‌وه، كه ناوه ناوه ده‌می بۆ ده‌كاته‌وه (مه‌به‌ست په‌كه‌كه‌یه).
له به‌ر ئه‌وه، به په‌له و به پشێكی سوار، خۆی هه‌ڵنایه دیوه‌خانی خامه‌نه‌ئی
و ڕوحانی، كه له ده‌رگا دووره‌كانی پێشه‌وه، محه‌مه‌د شه‌ریعه‌تمه‌داری وه‌زیری
بازرگانیی (سه‌رنجده وشه‌ی بازرگانیی!) و پیشه‌سازیی، پێشوازی لێ‌كرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی
ئۆردو‌غان نه‌یزانی، به هۆی چاك نه‌خوێندنه‌وه‌ی مێژوو، یان هه‌ر نه‌خوێندنه‌وه‌ی،
ئه‌وه‌یه كه له ژێره‌وه تیمساحی زۆر زل خۆیان مه‌ڵاس داون. هێشتان، كه‌وتنه‌كه‌ی
ئۆردو‌غان ماوه بگاته سه‌ر ئه‌و ئاوه‌ی، تیمساحه زله‌كان تیایدا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن
و زۆریش برسیانه! كاتێك گه‌یشته ئه‌وێ و شه‌په‌ی هات، ئه‌وكات ده‌بینێـت چه‌ند
ته‌قه‌ڵ به پاشه‌ڵیه‌وه دروست ده‌بێـت، كه نه‌ك كه‌ركوكێك و دووان، به‌ڵكو به 100
كه‌ركوكیش چاره‌سه‌ریی نا‌بێـت. ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌وه‌یه چاوه‌ڕێ بكه‌ین و ئه‌نجامه‌كان
بـبـیـنـیـن، كه چه‌ند ساڵێك ده‌خایه‌نن. له به‌ر ئه‌وه كه‌وتنی شنگال به ده‌ستی
ئێران یان هێزه‌كانی سه‌ر به‌خۆی، نزیك كردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌یه كه پێویسته هه‌ڵگیرسێت
دژ به توركیا.
ئه‌وه‌ی
كوردیش پێویسته بیزانێت ئه‌وه‌یه كه ئیراده‌ی میلله‌تی ئێمه پۆڵایینهو، ئێمه
دوای ئه‌و شۆكه‌ی بینیمان، له جاران به‌هێزترین. ئه‌وه‌ی گرنگه، به‌ره‌ی كورد سه‌ر
له‌نوێ به پته‌ویی و به هێزه‌وه هڵسێتهوه سه‌ر پێ، كه ئه‌مه‌ش به دوو سێ ڕه‌هه‌ندی
گرێ‌دراو ده‌كرێـت. یه‌كه‌م: شوناسی كورد كه دروستكراوی ئیسلام و توڕاسێكی مێژینه‌ی
ئیمپراتۆریه‌تی میدیا و كۆنتریش، وه‌ك چۆن ئه‌وروپا به دوو ڕه‌هه‌ندی مه‌سیحیی/جوله‌كه‌و
توڕاسی ڕۆمانیی شوناسه‌كه‌ی دروست بووه. دووه‌م، یه‌كێتی هێز و ئیراده‌و پێداگریی
له سه‌ر ته‌واوی مافه‌كانی كورد. سێیه‌م، ئه‌و قابیلیه‌ت و هێزه‌ی له ناو كه‌سایه‌تی
كورد دا هه‌یه بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه و ڕوو به ڕوو بوونه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی
زۆر گرنگیشه كورد بیكات ئه‌وه‌یه، له نێو خۆ دا، مته‌وازیع و لێبورده بن و ئه‌و
په‌ڕیی حیكمه‌ت به كار بـێـنـن. به‌رامبه‌ر به ئێران و شیعه‌ش، ببنه ڕمێك كه دڵ
و جه‌رگیان شه‌ق بكات. كورد، كارتی زۆری به‌ده‌سته‌وه‌یه و نه‌ڕوخاوه. ئه‌مڕۆ، زۆر
له جاران به‌ھێزتره و ئه‌وه‌ی ڕوویدا خێرێكی گه‌وره‌ی پێوه‌یه، بۆ خۆ خاوێن
كردنه‌وه و سه‌ر له نوێ خۆ دروستكردنه‌وه.
نوێترین نوسینەکانی عه‌لی سیرینی
-
عه‌لی سیرینی
13/02/2019
-
عه‌لی سیرینی
31/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
26/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
06/01/2019
-
عه‌لی سیرینی
18/12/2018
-
عه‌لی سیرینی
14/11/2018