چاوه‌ڕوانی شۆڕشی برسیه‌كان بن

وتار/ 07/09/2016 2651 جار بینراوە

دارا سێكانیانی

 له‌ وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندا سه‌رزه‌ویه‌كه‌ی له‌باره‌ بۆ كشتوكاڵ وخاوه‌نی چه‌ندان كانزای گران به‌هایه‌ و ژێرزه‌ویه‌كه‌ی هه‌موی نه‌وته‌ ، ماوه‌ی 25 ساڵه‌ كورد له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی خۆی حوكمی خۆی ئه‌كات به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ خه‌ریكه‌ ئه‌م وڵاته‌ ئه‌بێته‌ وێرانه‌ گه‌ر وابڕوات بێگانه‌ ئه‌بێت به‌خاوه‌ن ماڵ و خاوه‌ن ماڵیش بێگانه‌ له‌سایه‌ی حوكمی فاشلی ئه‌م پارته‌ كوردیانه‌دا ،زۆر نزیكه‌ گۆڕانكاری ڕوبدات میلله‌ت هه‌راسانه‌ ناكرێت چاوه‌ڕوانی مه‌رگی خۆمان بین به‌به‌رچاومانه‌وه‌ كۆمه‌لێك یاری به‌ داهات و ده‌سكه‌وتی ئه‌م گه‌له‌ئه‌كه‌ن كه‌كه‌مینه‌ن زۆرینه‌ش بێبه‌شن له‌ هه‌مو ده‌سكه‌وت و داهاتێك گه‌ر وابروات وه‌ك كورد ئه‌ڵێت (كه‌جام پربوو لێی ئه‌ڕژێت ) بۆیه‌ چاوه‌ڕوانی شۆڕشی گه‌لی به‌ش خوراو بن چونكه‌ ساڵانێكه‌ یاری به‌ كه‌رامه‌تی مرۆڤی ئه‌م هه‌رێمه‌ ئه‌كرێت دواجار ئارام گرتنیش سنوری هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ سنوری ئارامی گه‌ل له‌شوێنێكدا كۆتایی دێت چونكه‌ :ـ
 1ـ چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ئاشكرا سته‌م له‌م گه‌له‌ ئه‌كات مافیان ئه‌خوات داهاتیان به‌فیڕۆئه‌دات خه‌وی خۆشیان له‌بار ئه‌بات ئازادیان لیێ زه‌وت ئه‌كات قه‌ڵه‌مه‌كان تیرۆر ئه‌كات میلله‌ت به‌ قوربانی بنه‌ ماڵه‌ئه‌كات .
 2ـ كارگه‌یشته‌ ئه‌وڕاده‌یه‌ی كه‌ ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر قوتی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانا له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌واوا ته‌نها و ته‌نا شه‌ش چاره‌كه‌ موچه‌یان داوه‌ كه‌به‌هه‌موی ئه‌كاته‌ موچه‌و نیوێك له‌كاتێكدا كوڕی به‌رپرسه‌كان بۆسه‌چاكردنێك ئه‌ڕۆن بۆهه‌نده‌ران ئائه‌مانه‌بون هاواریان ئه‌كرد بۆیه‌كسانی سه‌ری زمان و بنی زمانیان چینی پڕۆلیتاربو به‌رگری له‌ چه‌وساوه‌و هه‌ژاربو كه‌چی هه‌ر هات و هاواربو .
 3ـ دروشمی زۆر كرداری كه‌م به‌ناو دیموكراسی خوازن پاسه‌وانی مافی مرۆڤن به‌ڵام دواجارواده‌رنه‌چون مشه‌خۆربون ته‌نهاو ته‌نها بۆ گیرفانی خۆیان به‌په‌رۆش بون نه‌ك بڕوایان به‌دیموكراسی نه‌بو به‌ڵكو ئاماده‌بون هه‌مو میلله‌ت بكه‌نه‌ قوربانی ئه‌وكورسیه‌ی كه‌له‌سه‌ر خوێنی میلله‌ت به‌ده‌ستیان هانی .
 4ـ له‌م هه‌رێمی نه‌وته‌دا له‌سایه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌دا له‌ئێرانه‌وه‌ به‌نزین دێت بۆكه‌ركوك مێوژی سینی دێت بۆدۆڵی جافایه‌تی و ته‌ماته‌ی ئێرانی دێت بۆشاره‌زور و ماستی قوتوی ووڵاتان دێته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی كوردوستان گۆشتی مه‌ڕی ئوستوڕالی دێت بۆكوردوستان بۆ وڵاتی گه‌رمیان وكوێستان ئائه‌مه‌بو ئه‌زمونی ناوازه‌ی كوردان به‌داخه‌وه‌ بوه‌ مایه‌ی نائومێدی هه‌موكوردان .
 5ـ هه‌مو ڕۆژێك چه‌ندان دیمه‌نی ویژان هه‌ژێن ئه‌بینین له‌بازاڕو له‌ مزگه‌وتا له‌ فه‌رمانگه‌و سه‌ره‌ رێگا خه‌ڵكی ئه‌بینین ده‌رۆزه‌ ئه‌كه‌ن هاواربۆله‌تێ نان ئه‌كه‌ن خۆئێوه‌بون خۆتان ئه‌تان وت داهاتی تاكی ئه‌م هه‌رێمه‌ ڕۆژانه‌ چه‌ندان دۆلاره‌ به‌ڵام داخه‌كه‌م زۆرینه‌ی بۆ واهه‌ژاره‌ .
 دڵنیابن هه‌روانابێ ئه‌بێ چاوه‌ڕوانی تۆڵه‌ی گه‌لبن ئه‌مڕۆبێ یاخود سبه‌ی ده‌ستان بۆ خه‌ڵك كه‌شف ئه‌بێ شۆڕشی برسیه‌كان به‌ڕیوه‌یه‌ له‌مێژودا هه‌روابوه‌ سته‌م له‌ ئه‌ستورایدا پساوه‌ سه‌یری ئه‌م لاو لاكه‌ن چه‌ندان سته‌مكارو زۆردار له‌به‌رده‌می ئیراده‌ی گه‌ل تێكشكاوه‌ ، هیوادارین كاربه‌ده‌ستان به‌ئاگابێنه‌وه‌ ئاوڕێ له‌ م گه‌له‌به‌نه‌وه‌ مافی دزراویان به‌نه‌وه‌ نه وه ك دواجار ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ده‌ست بچێت ئه‌زمونه‌كه‌ش له‌ناو بچێت دواجار ‌له‌هه‌مومان تیك ئه‌چێت .

نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌