دوای ڕیفراندۆم چی ؟
وتار/
26/09/2017
472 جار بینراوە
نه‌وزادی موهه‌ندیس
دوای ڕیفراندۆم چی ؟
نه‌وزادی موهه‌ندیس
• ماوه‌ی 3 مانگ زیاتره هه‌موانمان سه‌رقاڵی باسوخواسی ڕیفراندۆم بووین بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان و هه‌موانمان له ترس و دڵڕاوكێدا ده‌ژیاین، پێكه‌وه‌ش له كه‌شوهه‌وایه‌كی گه‌رمی به‌ره‌ی به‌ڵێ و نه‌خێردا تۆمه‌ت و ناوزڕاندن و هه‌ندێكجاریش تۆوی دووبه‌ره‌كی و..هتدمان. به ئگادایی یان بێئاگایی ده‌چاند. و له‌ناوخۆدا ئه‌وه‌ی كه پێویست بوو بكرێت له پێكه‌وه‌نانی به‌ره‌یه‌كی ناوخۆیی یه‌كگرتوو و پته‌و له یه‌ك ده‌نگی و كۆده‌نگیدا نه‌توانرا چێ بكرێت، له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش له‌ناوچه‌كه و دونیاشدا به‌ره‌یه‌كی دژی ڕیفراندۆم و خواسته‌كانی كورد ئاماده‌گی گه‌رموگوڕ و جدیان هه‌بوو به‌وه‌ی كه دوابخرێت یان نه‌كرێت و ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن ولاَتانی دراوسێی و داگیركه‌رانی كورستانیشه‌وه جۆره‌ها هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازیان لێده‌كردین بۆ په‌شیمانبونه‌وه له چێكردنی ڕیفراندۆم.
بۆیه به‌ڕاستی كه‌شوهه‌وای سیاسی و ده‌روونی ئه‌م 3 مانگه‌ی ڕابووردوو زۆر مه‌ترسیدار و نائارام و ترسێنه‌ر بوو.به‌ڵام كورد چی كرد؟
بۆ یه‌كه‌م جاره سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به‌و په‌رشوبلاَوی و ڕاڕایی و جیاوازی بۆچوون و ڕێكنه‌خستنی نێوماڵی خۆیدا، كه هیچ مژده‌به‌خش نه‌بوو بۆ سه‌رگرتن و سه‌رخستنی پڕۆسه‌یه‌كی وا گرنگ و چاره‌نوسساز ،به‌لاَم توانی به‌سه‌ر هه‌موو جیاوازیه‌كاندا بازبدات و بتوانێت بڕیارێكی نه‌گۆڕو كۆنكرێتی بدات به به‌رژه‌وه‌ندی چێكردنی ڕیفراندۆم و سه‌رخستنیشی،سه‌ره‌ڕای به‌ڵێن و پێشكه‌شكردنی هه‌ندێ جێگره‌وه‌ی زاره‌كی له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین ولاَتانی دونیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیشه‌وه. بۆیه ئه‌م بڕیاره و سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه به‌خاڵێكی زۆر ئه‌رێنی حساب ده‌كرێت بۆ ئه‌و سه‌ركرده و حیزبه سیاسیانه‌ی كه ڕابه‌رایه‌تی و پشتیوانی و به‌گه‌رمی هه‌ڵسوڕاو بوون بۆ سه‌رخستنی ئه‌م ڕیفراندۆمه و به‌لاپه‌ڕه‌یه‌كی ڕۆشنیش بۆیان حساب ده‌كرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌موو ئه‌و حیزب و سه‌ركرده و لایه‌ن و گروپانه‌شی كه دژی ڕیفراندۆم بوون ئه‌وا به‌دڵنیایی ده‌چنه به‌ره‌ی دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتیژیه‌كانی گه‌ل و نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌وه و له‌مێژووشیاندا به لاپه‌ڕه‌یه‌كی ڕه‌ش تۆمار ده‌كرێت.
له‌ئێستادا و دوای سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه و به‌ده‌ستهێنانی ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی ده‌نگی ((به‌ڵێ)) بۆ ڕیفراندۆمه‌كه، ئه‌ركی كورد چیه؟ و ده‌بێت هه‌نگاوه‌كانی ئاینده‌ی چی بێت؟ و چۆن ئه‌م ده‌نگی به‌ڵێ یه وه‌به‌ربهێنێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورد و كوردستان ؟ و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان چۆن هه‌نگاوی بۆ بنرێت؟
كورد و سه‌ركردایه‌تی سیاسی و حیزبه بالاَده‌سته‌كانی هه‌رێم چه‌ند ئه‌ركێكی گرنگیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، كه ئه‌ركی سه‌خت و دژوارن له‌به‌رامبه‌ر قۆناغی پێش ڕیفراندۆمدا و پێویست به پشوودرێژی و نه‌رمی نواندن و گوێگرتن بۆ هه‌موان و وازهێنان و دووركه‌وتنه‌وه له عینادی سیاسی و ڕقوكینه‌ی كۆن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبی و كه‌سی خۆیان و له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه دووركه‌وتنه‌وه‌یه له غرورو سه‌رمه‌ستی به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه‌وه.
• ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی كورد له‌ناوخۆدا بریتیه له:
• هه‌وڵدان بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌یه‌كی ئاشته‌وایی نیشتیمانی سه‌رتاسه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌ركرده و پارته سیاسیه‌كاندا.
• گڕوتینی جه‌ماوه‌ر خاو وسارد نه‌كاته‌وه و ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه تاڕاده‌یه‌ك دروستبۆته‌وه له نێوان جه‌ماوه‌ری میله‌ته‌كه‌مان و سه‌ركردایه‌تیدا به‌گه‌رموگوڕی بهێڵریته‌وه و متمانه‌یان له‌ق نه‌كات و توشی بێئومێدی و دڵڕه‌نجاویه‌كی تریان نه‌كاته‌وه.
• هه‌وڵ و كاری جدی بكات بۆ به‌دامه‌زراوه‌یكردنی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی حوكمڕانی له‌هه‌رێمداو هه‌وڵی دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی ڕابووردوو نه‌دات دژی دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كانی حوكمڕانی له كوردستاندا. به‌مه‌به‌ستی توندوتۆڵكردنی ژێرخانی حوكمڕانی ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆكه‌ی ئاینده‌مان.
• تابتوانێت ده‌ستبگرێت به‌بنه‌ماكانی دیموكراسی و ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌لاَیه‌تی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و پێكه‌وه‌كاركردن و ڕێزگرتن له‌مافی كه‌مینه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان.
• هه‌وڵی جدی بدات بۆ دامه‌زراندن و پێكه‌وه‌نانی حكومه‌تێكی ڕه‌شید كه بتوانێت داهات و سه‌روه‌ت و سامانی ولاَت بخاته خزمه‌تكردنی جه‌ماوه‌ر و دووربكه‌وێته‌وه له گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافیه‌ت و هه‌وڵی خۆشگوزرانی و خزمه‌تكردنی هاونیشتیمانیان بدات.
• هه‌وڵی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورێكی مۆدێرنانه بدات بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌هێمنی و له‌سه‌رخۆ و دوور له دروستكردنی بارگرژی و هه‌ستیاری له‌گه‌ڵ عێراق و ولاَتانی ناوچه‌كه ،به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌له ڕیفراندۆمدا كردمان.
• ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی كورد له گه‌ڵ به‌غداد بریتیه له:
• ده‌ستكردن به گفتوگۆیه‌كی هێمنانه و لێپرسراوانه و جدی له‌سه‌ر ئه‌نجامی ڕیفراندۆم و چۆنێتی دانانی پلانێكی هێمنانه‌ی دوور له گرژی و ئاڵۆزی نانه‌وه بۆ خۆ ئاماده‌كردنی هه‌ردوولا بۆ ئاینده‌یه‌كی نوێ و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و جیابونه‌وه، و ده‌كرێت سوود له ئه‌زموونی ولاَتانی تازه سه‌ربه‌خۆ یان هه‌لومه‌رجی جیابونه‌وه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیه‌كان بدرێت له‌دونیادا.
• پێویسته گفتوگۆیه‌كی بوێرانه و ڕوون و ئاشكرا بێت له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی (( سنور و نه‌وت و پێشمه‌رگه و داهات و ئاو و ئاسمان و ..هتد.) كه هه‌موو ئه‌مانه پایه‌ی گرنگن بۆ به‌رده‌وامی ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆكه‌ی ئاینده‌مان. كه هه‌موو ئه‌م ئه‌ركانه زۆر سه‌خت و دژوارن و پێویست ده‌كات تاتبتوانرێت دوور له جه‌نگ و پێكدادان بكرێت.و له ژێر سایه و چاودێری زلهێزه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیشدا ئه‌نجام بدرێت،چونكه عێراق و ده‌سه‌لاَتدارانی عه‌ره‌بی به سانایی ده‌ستهه‌ڵناگرن له‌م هه‌رێمی كوردستانه.
• ئه‌ركی كورده كه له ده‌سه‌لاَتدارانی به‌غداد بگه‌یه‌نێت كه كورد و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئاینده‌ی ده‌بێته دراوسێیه‌كی باش، نه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌شه‌ریك و نه به‌شدار و نه خاوه‌ن ماڵ و نه دراوسێیه‌كی باشه به‌ڵكو هه‌ردوولا له جه‌نگ و ململانێیه‌كی نه‌بڕاوه‌دا ده‌بن كه به زیانی گه‌وره بۆ هه‌ردوولا ده‌شكێته‌وه.
• ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی كورد له‌به‌رامبه‌ر ولاَتانی داگیركاری كوردستان له‌ناوچه‌كه و ئه‌وانی تریشدا بریتیه له:
• ده‌بێت هه‌موان تێبگه‌یه‌نرێت كه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له ئاینده‌دا بریتیه له دراوسێیه‌كی باش له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له‌سه‌روه‌ری هه‌ردوولا و په‌یوه‌ندی باشی دراوسێیانه و ئه‌م ده‌وڵه‌ته نابێته مایه‌ی هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌من و ئاسایشی ئه‌وان ، به‌ڵكو ده‌بێته هاوكار و پشتیوانی هه‌موان له‌گه‌شه و پێشكه‌وتنی ناوچه‌كه و دابینكردنی ئه‌من و ئاسایش بۆ ولاَت و گه‌لانی ناوچه‌كه .و هه‌موانیش له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌مان چاره‌نوس و مه‌ترسی و ئاڵنگاری به‌ره‌و ڕوویان ده‌بێته‌وه و پێویستیشه هه‌موان پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان. هه‌موو ئه‌م كارانه‌ش دوور له زمانی هه‌ڕه‌شه و به‌كارهێنانی چه‌ك و جه‌نگ و گه‌مارۆو گه‌له‌كۆمه‌كی دوژمنكارانه ده‌بێت .
• ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی كورد له‌به‌رامبه‌ر ولاَتانی زلهێز و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیشدا بریتیه له:
• ده‌بێت كورد به‌ڵێن و پابه‌ندبوونی خۆی دووپاتبكاته‌وه به‌وه‌ی كه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌به‌ره‌ی دژ به تیرۆریستان و له جاران زیاتر گه‌روموگوڕ تر و مكوڕتر ده‌بێت له دژی داعش و هاوشێوه‌كانی.
• هیچ كات دژ به پلانی ئه‌وان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ناوه‌ستێته‌وه .
• وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی یاسایی و ئه‌ندامێكی كارا و ئاكتیڤی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه ده‌كات و خۆ ده‌پارێزێت له توندوتیژی و زمانی زبر و هه‌ڕه‌شه.
• كاریش ده‌كات بۆ پاراستنی ژیان و مافی كه‌مه نه‌ته‌وه و ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌كان له‌كوردستاندا .
• ده‌شبێته ئه‌ندامێكی چالاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.
به‌م شێوه‌یه كورد له‌ئاینده‌دا ده‌بێت له‌جاران زیاتر ڕووی پرشنگدار و دیموكراسیه‌ت و ئازادیه‌كان و شارستانێتی خۆی پیشان هه‌موان بدات و وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و سیاده و چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان خۆی نمایش بكات نه‌ك وه‌ك ولاَتێكی ده‌رچوو له‌یاسا و هه‌ڵگه‌ڕاوه له خواست و یسته نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییه‌كان، پێویسته زیاتر په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابوری و سه‌ربازیه‌كانی خۆی گه‌شه‌پێبدات له‌گه‌ڵ هه‌مواندا.
بۆیه كور د و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی له دوای سه‌ركه‌وتنی ڕێفراندرمه‌وه ئه‌ركه‌كانی ئێجگار سه‌خت و دژوارتر ده‌بێت،چونكه گه‌ر نه‌توانرێت ئه‌م ئه‌نجامه دڵخۆشكه‌ره‌یه‌ی ڕیفراندۆم وه‌ك كارتێكی به‌هێز وه‌به‌ربهێنرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئاینده و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی ،ئه‌وا ته‌نها وه‌ك مه‌ره‌كه‌بی سه‌ركاغه‌ز ده‌مێنێته‌وه و بوون و نه‌بوونی وه‌ك یه‌ك واده‌بێت.
بۆیه گرنگترین هۆكار بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رخستن و هه‌نگاونانی زیاتر بۆ پێشه‌وه بریتیه له یه‌كڕیزی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و كۆده‌نگی و پێكه‌وه‌كاركردن و ئاشته‌وایی نێوخۆیی و له‌ده‌ستنه‌دانی متمانه‌ی زیاتری جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان و ئاماده‌سازیش بكرێت بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كان كه‌له‌لایه‌ن ولاَتانی ده‌رودراوسێوه دژمان ئه‌نجام بدرێت،كه خۆشبه‌ختانه ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی جیهان و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كان هێنده تێكچڕژاون كه ئاسان نیه ولاَتانێك په‌لاماری سه‌ربازی گه‌ل و نیشتیمانێكی تر بده‌ن به به‌رچاوی زلهێزه‌كانه‌وه جه‌نگ و شه‌ڕێكی نه‌خوازراو هه‌ڵبسێنن و به‌تایبه‌تیش له ئێستادا كه زلهێزه‌كان له‌ئه‌مریكا و ڕوسیا و ئه‌وروپیه‌كان هێزی زۆر و زه‌وه‌ند و ئاماده‌یان هه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا.
بۆیه هه‌موو ئه‌م ئه‌ركانه كاری جدی و له‌خۆبووردن و پێكه‌وه‌كاركردنی زیاتری ده‌وێت دوور له عینادی سیاسی و حساب بۆ نه‌كردنی یه‌كتری .ده‌بێت هه‌موان ئه‌و ڕاستیه‌ش له بیر نه‌كه‌ن كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش بۆ هه‌موانه و تایبه‌ت به كه‌س و حیزب و لایه‌نێكی دیاریكراو نیه،خۆئه‌گه‌ر كۆده‌نگیه‌كی باشتر و ئاماده‌سازیه‌كی له‌بارتربكرایه ئه‌وا ده‌كرا ڕێژه‌ی ده‌نگی(( به‌ڵێ ))كان به‌رزتر و به‌هێزتر بوایه.
[email protected]
نوێترین نوسینەکانی نه‌وزادی موهه‌ندیس
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
17/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
07/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
29/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
21/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
12/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
04/07/2021