ئه‌ركی هه‌موان له‌م خۆناغه‌دا
وتار/
15/09/2017
476 جار بینراوە
دارا سێكانیانی
ئه‌ركی هه‌موان له‌م خۆناغه‌دا
دارا سێكانیانی
زۆرن ئه‌وانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی ئازادی ئه‌كه‌ن،به‌ڵام كه‌من
ئه‌وانه‌ی كه‌به‌كردارجێبه‌جێی ئه‌كه‌ن ، زۆرن ئه‌وانه‌ی كه به‌رنامه‌ی باشیان هه‌ڵگرتوه
وبانگه‌شه‌ی بۆئه‌كه‌ن،به‌ڵام كه‌من ئه‌وانه‌ی كه به‌كردار خزمه‌تی خاك و گه‌ل و
ووڵاتیان ئه‌كه‌ن.
گه‌ر ئه‌ڵێن وانیه بۆ ئه‌م ووڵاته وای لێهات ڕۆژ دوای ڕۆژ
قه‌یرانه‌كان قوڵتربونه‌وه چاره‌سه‌ره‌كان ئاڵۆزتربوون،متمانه‌ی تاكی كوردیان تێك‌شكاند
پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی بانگه‌شه‌ی مه‌ده‌نیانه‌یان نا‌ئومێد كرد،ئه‌زموونی چه‌ندین
ساڵه‌یان له‌كه‌داركرد.
نه‌خشه‌ی فكری تاكی كوردیان شێواندا كارێكیان كرد كه‌س
له‌كه‌س ڕازی نیه له‌هه‌مان كاتیش‌دا خۆشی هیچی له‌باردانیه،ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه
لۆمه‌ت ئه‌كات له‌به‌ر هه‌ڵوێستێكی سه‌ربه‌خۆی خۆت ئێستا خۆشی هه‌مانی كاری تۆ ئه‌نجام
ئه‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی دان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیدابنێ.
نه‌وه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌كرا دژی هه‌موو جوانیه‌كه دژی هه‌موو
خزمه‌تێكه دژی هه‌موو لوژیكیكه به‌داخه‌وه وه‌ك هه‌رزانه بیر ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌دوێ
و ئه‌نوسێی و ئه‌نجام ئه‌دات،ئه‌م شه‌پۆله له نه‌خیر بۆ هه‌مووشتێك ئاسانه فێری
بكه‌یت به‌ڵام دڵنیابه به‌یانی نه‌خیر بۆخۆشیان ئه‌كه‌ن،ئاڕاسته‌كردنیان قورسه ڕاستكردنه‌وه‌یان
ئه‌سته‌مه،چونكه پێوه‌ریان شیواوه.
بۆیه‌گرنگه له‌م باروو دۆخه‌دا هه‌موان به‌ئه‌ركی سه‌رشانمان
هه‌ستین ئه‌م جۆره له‌بیر كردنه‌وه كه‌هه‌ر من ڕاستم و هه‌میشه من له‌سه‌ر هه‌قم،تۆش
هه‌میشه هه‌ڵه‌یت و له‌سه‌ر ناهه‌قیت ئه‌م ووڵاته‌ی به‌م دۆخه‌گه‌یاند،پێویسته
هه‌نگاوی جدی بندرێت تا كۆتایی به‌م جۆره له‌م ئیرهابه فكریه بهیندرێت ناكریت
ژیان به جۆرێك به‌ڕێ كه‌یت ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تۆیه فریشته‌یه ئه‌وه‌ی وه‌ك تۆ بیرناكاته‌وه
شه‌یتانه،كه‌ئه‌مه ساده‌ترین مافی ئازادی ئینسانه.
ئه‌كرێت وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو خه‌مخۆران و دڵسۆزانی
ووڵات كاربكرێت تا جۆرێك له ئاشته‌وای نیشتیمانی له سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیاندا ڕه‌نگداته‌وه
ئه‌ویش له‌ڕێگای ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه :ـ
1ـ به‌كرده‌وه بڕوامان به‌ئازادی هه‌بێت
چونكه هه‌رگیز ناكرێت هه‌موان وه‌ك یه‌ك بیركه‌ینه‌وه مه‌رجبش نیه ته‌نها یه‌ك
جۆر له‌بیر كردنه‌وه‌ڕاست بێت ئه‌كرێت ئه‌و شێواز‌و ڕێگایانه جیاوازبن كه‌به‌مه‌به‌ستێك
یان چه‌ندمه‌به‌ستێكمان ئه‌گه‌یت.
2ـ خود په‌سندی و خۆبه‌فریشته‌كردن و كۆكردنه‌وه‌ی
هه‌موو جوانی باشه‌كان له شتێك و كه‌سێك و لایه‌نێداو به‌شه‌یتان كردن و كۆكردنه‌وه‌ی
هه‌موو ناشیرنیه‌كان له‌كه‌س و لایه‌نێك و گروپێكدا كارێكی زۆرهه‌ڵه‌یه و كۆمه‌ڵگا
به‌وه‌و په‌ڕگیری و ئیرهابی فیكری ئه‌بات .
3ـ بیری
ته‌سكی و داخراوی و گۆشه‌گیری و بچوكی هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زیانی هه‌بوه بۆ ئاست
و پێگه‌و پێگه‌یشتنی مرۆڤه‌كان ناكرێت به‌ته‌مای ده‌ستكه‌وت و داهێنان و سه‌ر كه‌وتن
بیت و هه‌میشه له چوار چێوه‌ی خۆتدا بخولێیته‌وه.
4ـ ئه‌گه‌ر چه‌كه‌كان و هۆكاره‌كان و ده‌رمانه‌كان
زیان به‌خش بن به‌ڵام دواجاركه‌سانێك به بیر‌و بۆچونی هه‌ڵه به‌كاریان ئه‌هێنێت و
زیان به‌تاك و كۆمه‌ڵگاو ژینگه ئه‌گه‌یه‌نن بۆیه گرنگه هه‌میشه به‌ته‌ندروستی
بیر بكه‌ینه‌وه .
5ـ به‌رژه‌وه‌ندی خاك و ووڵات و نیشتیمان و
گه‌ل ئه‌بێت پێش هه‌مووبه‌رژه‌وه‌ندیه تاكی و كه‌سی و خودی و لایه‌نێكی دیاریكراو
بكه‌وه‌نه‌وه،چونكه گه‌ر گه‌ل و خاك و نیشتیمان زیانیان پێ گه‌یشت دوجار هیچ كه‌س
ولایه‌نێك براوه نیه.
6ـ گرنگه كار بۆ ئاشته‌وای و ئاشبونه‌وه‌ی نیشتیمانی
بكرێت چونكه گه‌روانه‌كه‌ین دواجار سه‌رجه‌م ڕه‌هه‌نده‌كانی ئاشته‌وایمان وه‌ك كۆمه‌ڵایه‌تی
و خێزان و سیاسی و ئاینی ...هتد ئه‌كه‌وێته
مه‌ترسیه‌وه دواجار ئارامی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وای ئه شێوێت.
ئه‌مانه‌و چه‌ندان خاڵی تریش بۆیه هیوادارم هه‌موان چ
وه‌ك تاك چ وه‌ك گروپ چ وه‌ك لایه‌ن به‌گیانی به‌ر پرسیارانه‌وه بیر بكه‌ینه‌وه
و هه‌نگاوی دروست بنێن تا ئه‌م ووڵاته له م قه‌یرانه ڕزگاری ببێت ، به‌پلان و
نه‌خشه‌وه ڕوو به‌ڕووی سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌یران
وكێشانه‌ببینه‌وه كه‌له‌داهاتوودا ڕو ئه‌ده‌ن.
نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی
-
دارا سێكانیانی
06/08/2021
-
دارا سێكانیانی
17/07/2021
-
دارا سێكانیانی
19/05/2021
-
دارا سێكانیانی
06/03/2021
-
دارا سێكانیانی
01/03/2021
-
دارا سێكانیانی
19/10/2020