دوا قسەیەک کە شایانی وتن بێت
وتار/
16/08/2017
695 جار بینراوە
عهدنان عوسمان
دوا قسەیەک کە شایانی وتن بێت
عەدنان عوسمان
زۆرجار ئەو بەڕێزانەی کۆمێنت لەسەر بابەتەکانم ئەنوسن، ئەپرسن
ئایا ئیتر کاتی کۆتایی قسە نیە، ئەرێ ماندو نەبون لەو هەمو رەخنەو قسانە، ئێوە تەنها
پالەوانی فەیس بوک و شاشەکانن، خەڵک ئیتر ماندو بوو لە گوێ گرتن، ئەی ئێوە ماندوو
نەبون؟؟؟
راستی بڵێم بەشبەحاڵی خۆم بەڵێ ماندوو بوم و هەست بەوەش ئەکەم
کە ئیتر قسەو رەخنە لە مەدارێکی داخراودا ئەخولێنەوە. وابڕوات قسەکان نە ئەرزشیان
ئەمێنێت و نە توانای دروستکردنی روداو. بۆیە ئیتر وا هەست ئەکەم شتێکی ئەوتۆ نەمابێت
بۆ وتن و بێدەنگ بونیش هەندێک جار نیعمەت و حیکمەتە.
بەدیوێکی تردا گۆڕان ئێستا خاوەنی ئۆرگانی بەرێوەبردنی شەرعی
خۆیەتی، ئیتر هیچ بیانویەک نیە بۆ بێدەنگ بون و قسەنەکردن. گۆڕان کۆمەڵێک دەزگای خۆی
هەیە کە بەشی زۆری ئەرکەکانیان لەسەر شان گرتوە، بایی ئەوەش دەبێت رونکردنەوە لەسەر
کۆی سیاسەتەکانی گۆڕان بە جەماوەر بدەن.
تەنها قسەیەک کە دەمەوێت لێرەداو و لە کۆتاییدا بیکەم لەسەر
ریفراندۆمە، دیارە مەبەستم ئەم ریفراندۆمەیە کە پارتی ئالاهەڵگرێتی و هەندێک ئەتباعی
حزبی و سیاسی و کەسایەتی رۆشنبیر و ئەملاولا، پیادەی ئەکەن، کە گوایە ئیتر بەدیهێنانی
خەونی لە مێژینەی نەتەوەکەمانە. من تەنها دوو شت ئەلێم:
یەکەم: ئەو هێز و کەسایەتی و شاعیر و رۆشنبیرانەی وا ئێستا
حاڵگرتونی بەم دەف لێدانەی پارتی، سالانێکە لەفەلەکی سیاسەتەکانی پارتیدا ئەخولێنەوە،
ئەوان پارتیگەران و هیچ پێویستیان بە پاڵنان نیە بۆ ئەوەی رای رۆشنی خۆیان دەربخەن،
خواکردی و پارتی ئەم گەمەیەی دەست پێکرد، ئیتر ئەوانیش دەرفەتی کێبڕکێی وەلائاتیان
بۆ رەخسا. جا زوو زووش ئەڵێن ئێمە هەقی ئەوەمان نیە کێ هەڵگری ئەم ریفراندۆمەیە، کە
دڵنیام گەر ئەمە پرۆژەی گۆڕان بوایە ٩٩% ئەو کەسانە پشتگیریان نە ئەکرد. ساڵانێکە
گۆڕان و هێزیتر و کەسایەتی تر، باس لە بودجە ئەکەن، باس لە ژیان و گوزەرانی خەڵک ئەکەن
، باس لە یەکخستنی پێشمەرگە ئەکەن، باس لە پایەکانی دەوڵەتداری ئەکەن، یەک کەسمان
لەو رۆشنبیرو شاعیر و سیاسیانە نەبینی بە دێڕێک پشتگیری لەو دروشمە نیشتمانیانە بکەن
و بلێن هەقی ئەوەمان نیە گۆڕان ئەمەی بەرز کردۆتەوە، بەڵام ئەوانە قسەو داوای حەقن
و ئێمەش پشتگیری مافی هاونیشتمانیان ئەکەین.
دووەم: زۆر وتراو نوسرا لەسەر ریفراندۆمەکەی کاک مەسعود، تەنزیری
زۆر بۆ ئەم پرسە کرا. من هەموی بە گرنگ و باش و بەسود ئەزانم، بەلام با دوا قسە لەوبارەوە
بکەم کە هەرچەندە ئاماژەم پێداوە لەهەندێک چاوپێکەوتن، بەڵام لێرەدا رۆشنتر و تۆختر
ئەیڵێمەوە:
ئەم ریفراندۆمەی ٢٥/٩ ریفراندۆمی هۆشیار زێباریە و دورونزیک
پەیوەندی بە ویست و خولیاو پرۆسەو پرسی نیشتمانیەوە نیە. من ناڵێم پارتی و پارتیەکان
داماڵێوراون لە هەست و خەمی نیشتمانی، نا مەبەستی من تەنها قسەکردنە لەسەر ئەم پرسە
لەم ساتەوەختەدا. هێنانە پێشەوەی ئەم پرسە ئالەم کاتەو بەم شێوەیە( کە جاران هەڕەشە
بوو) تەنها پەیوەستە بە دەرکردن و دادگایی کردنی هۆشیار زێباریەوە هەیە لەلایەن پەرلەمانی
عێراقەوە. بارزانی وەک کەسایەتیەک کە رەگ و ریشەی قوڵی لەگەڵ خێڵ و فەرهەنگی عەشیرەتدا
هەیە، زۆر سەخت و قورس بوو لەلای خاڵی بەم شێوەیە ئیهانە بکرێت، ئەوەی بەرامبەر خاڵی
کرا وەک پەیامێک بوو بۆ خۆی و مەوقعییەتی لە عێراقی نوێدا و ئاوابونی هەژمونی
جارانی. ئەوە بوو وەفدێکی گەورەی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان رەوانەی بەغدا کرد بۆ پەشیمانکردنەوەیان
لەو لێپرسینەوە پەرلەمانیە، کە سەری نەگرت و هۆشیاردەرکرا، ئیتر ئەوە ئەو پوشە بوو
کە پشتی حوشترەکەی شکاند( القشة التی قصمت ظهر البعیر). پێشتریش بارزانی هەڕەشەی
ئەوەی کردبوو کە گەر مالکی بکرێتەوە بە سەرۆک وەیران ئەو دەوڵەت رائەگەیەنێت.
دانانی هۆشیار بە بەرپرسی کۆمیتەی ریفراندۆمیش، جۆرێکە لە رکەبەرایەتی و تۆڵەسەندنەوە
لە بەغداو ئیعتیباردان بە کەسێک، کە تەنها لەسەر خروقاتی دارایی دەرکراوە.
ئێستاش ئەو بەردەوام ئەبێت لەسەر ئەم پرۆسەیە، تەنها شتێکیش
کە پاشگەزی بکاتەوە سەرباری ئیرادەی هێزو لایەنەکان بەتایبەت گۆڕان، کۆمەڵێک دەستکەوتە
کە لەبەغدا پێی بدرێتەوە، بە ئەو نەک بە کورد.
اللهم هل بلغت؟
نوێترین نوسینەکانی عهدنان عوسمان
-
عهدنان عوسمان
08/01/2018
-
عهدنان عوسمان
02/10/2017
-
عهدنان عوسمان
28/09/2017
-
عهدنان عوسمان
20/09/2017
-
عهدنان عوسمان
16/08/2017
-
عهدنان عوسمان
16/08/2017