بارزانی مەزڵوم
وتار/
16/08/2017
769 جار بینراوە
عهدنان عوسمان
بارزانی مەزڵوم
عەدنان عوسمان
بەڕێز مەسعود بارزانی، کاتێ لەسەر پرسێک قسە ئەکات یا دیدارێک
ئەکات، هەمیشە خەڵک و میوانەکانی توشی حەپەسان و سەرسوڕمان ئەکات، کاتێک بێئاگایی
خۆی پێشان ئەدات لەسەرجەم ئەو مەسەلەو کێشانەی کەلە وڵاتدا ئەگوزەرێت.
ئەو، کە پێشمەرگە دێرینەکان ئەبینێت "کە بڕیار وایە ئەو
فەرماندەی گشتیان بێت"، بێ ئاگایی خۆی لە بڕین و دواخستنی موچەکانیان دەرئەبڕێت.
ئەو، کە باس لە موعاناتی خەڵک ئەکات، موچەی مامۆستای هەرێم،
بەو هەڵئاوسانە زۆرەوە، هاوتا ئەکات بە موچەی وڵاتێکی ترەوە، بێ ئەوەی ئاستی ژیان
و گوزەرانی ئێرەو ئەوێ بەراورد بکات، بێ ئەوەی قسەیەک لەسەر داهاتی ئێرەو ئەوێ
بکات. تەنها سەرکردەیەکیشە کە لەبری ئەوەی سەیری سەرەوە بکات سەیری خوارتر ئەکات.
ئەو، پێی وایە و نایشارێتەوە کە کارنامەی حکومەتی هەرێم
خراپ بووەو هیچ هەنگاوێکی باشیان بە ئاراستەی دژایەتی گەندەڵی و چاککردنی باری خەڵک
نەناوە، کەچی هەمو ئەو لیجنانەی بۆ چاکسازی پێکهێنراون + راپۆرتەکانی دەستەی نەزاهەو
دیوانی چاودێری، باس لە داروخانی ولات و دەسەڵاتی مافیایی ئەکەن، بێ ئەوەی بچوکترین
هەنگاوی چارەسەری نابێت.
ئەو، وەک هەر هاوڵاتیەکی ئاسایی گلەیی و گازندەی هەیەو زۆربەی
جاریش بێئاگایی خۆی لە زۆرینەی مەسەلەکان دەرئەبڕێت.
ئەو، پێی وایە راستە لە رابردوو کاری خراپ کراوە، بەڵام هەر
لەگەڵ بون بە دەوڵەت ئیتر هەموو شت باش ئەبێت و حکومەت ئەبێتە خزمەتکاری میللەت.
ئەو.........................
بەڵام ئەو: کەسی یەکەم و بەرپرسیاری یەکەمە لەم هەرێمەدا،
جا بە گوێرەی واقع بێت وەیا یاسا.
ئەو، کە دەستبەکار بوو لە ٢٠٠٥، سوێندی خوارد کە "پارێزگاری
لە مافەکان و یەکڕیزی و بەرژەوەندیە باڵاکانی هاوڵاتیانی کوردستان" بکات،، ئێستا
وەک ئەبینین تەنها لەخەمی مانەوەی خۆی و هەژمونی بنەماڵەکەی و باڵادەستی حزبەکەیدایە.(
وەک سەرچاوەکان باسی لێوە دەکەن ٧٠% پۆستەکانی هەرێم بەر حزبەکەی کەوتوە).
ئەو، لە ساڵی ١٩٩٢ەوە هاوشەریکی سەرجەم کاروبار و حوکمڕانی
و بنیاتنانی ئەم ئەزمونە فاشل و سەقەتەیە، لە ٢٠٠٥ەوە بەرەسمی سەرۆکی هەرێم و تەنها
بڕیاردەرە، لە ٢٠١٣ بە موئامەرەیەکی هاوبەش لەگەڵ یەکێتی دوو ساڵی بۆ خرایە سەر ٨
ساڵەکەی، لە ٢٠١٥ تا ئێستا بە چاوپۆشی یەکێتی و هەندێکی تر و بە چاوقایمی و ئینقلاب
بەسەر پەرلەماندا، هەر خۆی بە سەرۆک ئەزانێت، واتە ١٢ ساڵە ئەم بەڕێزە: سەرۆکی باڵای
دەسەڵاتی جێبەجێکارە( مادەی یەکەم لە یاسای ژمارە یەکی ساڵی ٢٠٠٥). ئەو بەرپرسی باڵای
هەموو کاروبارە حکومیەکانە، بە باش و خراپیانەوە، کە ئەمەی ئێستای لێبەرهەم هاتوە
کە خۆی رەخنەی لێئەگرێت و لێی ناڕازیە، بەڵام تەنها ئەو بەرپرسی یەکەمەو پەنجەی رەخنەش
دەبێت تەنها ئاراستەی ئەو بکرێت پێش کەسانی تر.
ئەو، فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەیە( هەمان مادە) کە تا ئێستا
نەک هەر نەتوانراوە یەکخرێتەوە، بەڵکو هیچ پلان و یاساو کارنامەیەکیشی بۆ ئەوە نەبوەو
نییە. سەرجەم هێزەکان حزبین و وەزارەتی پێشمەرگە تەنها کاری موچەو نەسریەو کارە ئیداریە
لاوەکیەکان ئەکات.
ئەو، لە ماوەی ئەم ١٢ ساڵەدا بانگهێشتی ئەنجومەنی وەزیرانی
نەکردوە( کە ئەو سەرۆکە باڵاکەیەتی) بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسگەلێکی گرنگی ئەم هاوڵاتیانە.
ئەم قەیرانە سەختە روبەروی هەرێمی گرتۆتەوە، هێشتا داوای نەکردوە لەگەڵ ئەو ئەنجومەنە
دابنیشێت و بڕیارێک بدەن بە گوێرەی ئەو سوێندەی خواردویەتی( بڕگەی نۆیەم لە مادەی
دەیەم).
ئەم وێرانخانەیە، ئەم نەهامەتی و بێموچەیی و بێپلانیە، دەستەگوڵی
ئەو حکومەتەیە کە بەڕێزیان ١٢ ساڵە لە لوتکەی هەرەمەکەیەتی.
جا ئەوەی کە کراوە: بەبێ ئاگایی ئەوبێت کارەساتەو، بە
ئاگاداری ئەو بێت( کە وای بۆ ئەچم) ئەوە کارەساتترە.
لە کۆتاییدا ترسی ئەوەشم هەیە لە ساتەوەختی کاراکردنەوەی پەرلەماندا(
گەر کرا) بڵێت من ئاگاداری ئەوە نیم دوو ساڵە رێگری لە سەرۆکی پەرلەمان کراوە!!!!
نوێترین نوسینەکانی عهدنان عوسمان
-
عهدنان عوسمان
08/01/2018
-
عهدنان عوسمان
02/10/2017
-
عهدنان عوسمان
28/09/2017
-
عهدنان عوسمان
20/09/2017
-
عهدنان عوسمان
16/08/2017
-
عهدنان عوسمان
16/08/2017