نەزەری وەجهی ئەوان و وجهە نەزەری ئێمە

وتار/ 16/08/2017 624 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

نەزەری وەجهی ئەوان و وجهە نەزەری ئێمە
نوسینی : کەمال ئەسکەندەر
بیرلەکامیان بکەینەوە و لە کام گۆشەوە لە واقیعی دروستکراوی پڕ مەینەتی هەرێم بڕوانین .

کاتێک بەرپرسانی باڵای هەرێم لە بەردەم مایک وچین وتوێژەکان دەدوێن ئاوازی قسەو نۆتەی دەنگیان لەگەڵ واقیعی حاڵی هاووڵاتیان  ئاسمان وڕێسمانی بەینە ، وەک ئەوە وایە تازە لەسەفەرێکی دورگەی ونبوو گەڕابنەوە دوور لە تەکنەلۆجیا و میدیا وەک بڵێی کورد گوتەنی  ئاگایان لەمام شەهاب یش نەبێ .

ئیتر بۆ کام دەردی نیشتمان شیوەن بکەین !
لەسەر لاشەی کام قەیران و بۆ کامە دەردی میللەت فرمێسک هەڵڕێژین ، ئاخۆ میللەت لەشەقامی کام جۆرو ڕەنگی ئازادی دەنگ هەڵبڕێت .

لەووڵاتان هەر کات قەیران خۆی دەکات بە میوانێکی ناوەختی ماڵی نیشتمان ، بەرپرسان لەزووترین کات لەناوەندە فەرمیەکان دێنە سەرخەت و بەلێدوانە حەقیقی و وادەی ڕاستەقینە باری سەرشانی هاووڵاتیان سوک دەکەن و بەگێڕانەوەی متمانەی تاکی هاووڵاتی بە بەرنامەوکاری داهاتووی حکومەت دوودڵیەکان کەم دەکرێنەوە ، بەڵام لەهەرێمی سیاسەتوانە کەم ئەزمونەکان لەگەڵ هەر دەرکەوتنێکی بەرپرسان ئیتر نرخی کاڵاو پێداویستیەکان بەرزدەبێتەوە و بازاڕ پڕ دەبێت لەجولەی نائاسایی و دوودڵی باڵ دەکێشێ بەسەر هەموو دانیشتوان .

کاتێک سەیری ڕوخساری ئەوان دەکەیت و نەزەر لە وەجهی ئەوان دەکەی  لەوە تێدەگەی دەوڵەمەندی و خۆش گوزەرانی ئەوان چ سنورێکی تێپەڕاندوە ، وە کاتێک لە وجهە نەزەری خۆمانەوە لەکارو داهاتویان دەڕوانین بۆمان دەردەکەوێت چەندە سیاسەتوانێکی کەم ئەزمون و بازرگانی چەند لێزانن بە پارەی میللەت .

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌