مۆمی نیشتمان

وتار/ 08/08/2019 723 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

مۆمی نیشتمان

کەمال ئەسکەندەر
لەکوردستان ژمارەی ئەو کەسایەتیانەی لەدەرەوەی حزب و بەرژەوەندیەکان بۆ نیشمان دەسوتێن بەپەنجەی دەست دەژمێردرێن ، بۆیە پێویستە ڕێزی شایستە بەخۆیان لێ بگیرێت .

بەڕێز مسعود عبدالخالق نوسەرو ڕوناکبیر کە لەسەردەمی شاخ خاوەنی مێژوویەکی دەوڵەمەندە لەخەباتی چەکداری و لەدوای ڕاپەڕینش بوە بە خاوەن قەڵەمێکی بوێر و خاوەن زمانێکی ڕەخنەگر لەکانگای دڵسۆزی بۆ نیشتمان .

ئەوەی لەنزیکەوە دەیناسم کەسایەتیەکەی خەمخۆری جددی پێوەدیارە بۆ سەرجەم سەرکردە حزبی وحکومیەکان بەبێ ڕەچاوکردنی ئینتمای حزبی و جیاوازی فیکری و ئایدۆلۆژیا، ئەوەی ئەو بەردەوام بیری لێدەکاتەوە و لەخەمی دایە ئاڕاستەکردنی هەرێم و دۆزی کوردە بەرەو کەناری ئارامی ، تەنانەت زۆرێک لەبەرپرسانی حزبەکانیش هەست بەو دڵسۆزیەی ئەو دەکەن .

ئەگەر سەرنج بدەن لەدامەزراوە باڵا و فەرمیەکانیش کادیرانی حزبەکانی هەرێم تائێستا نەیانتوانیوە لەسەر حەزو بنەمای متمانە بەیەکتر لەگەڵ یەک لەسەر مێزی گفتوگۆ دڵسۆزانە بۆ خەمەکانی نیشتمان بدوێن بەدوورخستنەوەی کەمێک لەدەمارگیری حزبیان ، بەڵام  زۆر جار لەماڵەکەی بەڕێزیان کۆبونەوەی لەم شێوەیە ڕێکخراوە و بەئەندازەی تێگەیشتن لەدۆخەکان سودیشی لێ بینراوە .

ئەگەر تەماشا بکەین ماڵەکەی خۆی بەئاستێک خستۆتە خزمەت دۆزی کورد و خەمی نیشتمان، هەر ئەوەش وای کردوە ببێت بەو ناوەندەی کەموبالەغە نیە بڵێم سەرکردە نەبوە سەر بەماڵەکەی دانەگرێ لەکاتێک دا ئێمە زۆر پێویستمان بەوە بوە دامەزراوەیەکی باڵا هەبێت لەهەرێم کەبۆ پرسە نیشتمانیەکان هەموان تیایدا کۆببنەوە.

لێی گەڕێن باڕەخنە بگرێ ، ئەو تاکە شتێک کەهەیەتی قەڵەمێکە لەخەمی نیشتمان ، لێی گەڕێن بابنوسێ ئەو بە کتێبەکانی کتێبخانەی کوردی بەجۆرێک دەوڵەمەندکردوە ڕابردوو و ئێستامان وەک حەقیقەتی خۆی نیشان دەدات کەزۆرێکمان لێمان ونە ، لێی گەڕێن باڕەخنە بگرێ ئەو لەڕەخنە گرتن دا هیچ سەرکردەو کەس و حزبێک ناناسێت ، ئەو ڕقی لەهیچیان نیە، ئەو  هەڵە لەکوێ بێت ڕەخنەکانی لەوێ ئامادەن.

لەکۆتایی دا خۆ دەبێ بزانین ئەو وەکو مۆمێک لەخەمی نیشتمان تەمەنی خۆی تواندۆتەوە و ڕووناکی دەبەخشێت ، ئیتر حەقە کەسایەتیەکانمان تا لەژیاندان ڕێزیان لێ بگرین ، زۆرمان لەدەست چوو شوێنیان بەچۆڵی جێما ، ئیتر کاتی ئەوە هاتوە ڕێز لەوانە بگرین کەلەژیان دا ماون .

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌