کۆمسیۆن ، دەنگی میللەت لەدەستی ئێوەیە

وتار/ 05/10/2018 989 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

کۆمسیۆن ، دەنگی میللەت لەدەستی ئێوەیە

ڕۆژنامەنوس : کەمال ئەسکەندەر
لەدوای هەڵبژاردنی ئایاری ڕابردوو تەزویر و گزیکاری ٫ متمانەی هاووڵاتیانی بەرامبەر پڕۆسەی هەڵبژاردن بەتەواوی گەیاند بەترۆپکی نائومێدی ٫ هەر بۆیە ڕێژەی بەشداری هاووڵاتیان لە هەڵبژاردنی ۹/۳۰ لەئاست تموحی حزب و کاندیدان دانەبوو ٫ بەڵکو ساردیەکی زۆر لە بنکە و وێستگەکانی دەنگدان لەبەدەمەوەچونی دەنگدەران بەدی دەکرا ۰

ئەوەی جێگەی هەڵوەستە لەسەرکردنە ئەوەیە لەڕێگەی ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی گزیکاریەکی زۆر ئەنجامدرا تا ئاستێکی بەرزی مەترسیدار ٫ سەرەڕای بونی دەیان فشار لەسەر کارمەندانی کۆمسیۆن و بریکارانی حزبەکان تا ئاستی هەڕەشە و ئازاردانی جەستەیی لەبنکەکانی دەنگدان۰

ئەوەی ئومێدێکی هێشتۆتەوە پێکهاتەی ئەنجومەنی کۆمسیارانە کە پێنج حزبی سەرەکی لەسەر بنەمای تەوافوق
پێکیان هێناوە ٫ هەروەها پەسەند کردنی ئەنجامی هەڵبژاردن پێویستی بەڕەزامەندی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەن هەیە ٫ بۆیە کۆمسیۆن لەبەردەم بەرپرسیاریەتی و تاقی کردنەوەیەکی گەورەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان دایە بەسەلماندنی پێگە و باڵاو سەربەخۆیی خۆیی لەکاتێکدا ئەوە یەکەم پڕۆسەیە ئەم پێکهاتەیە هەڵبژاردن بەڕێوەدەبات ۰

لەکۆتاییدا ئەوەی لەسەر کۆمسیۆن پێویستە ئەنجامی بدات بریتی یە لە پاک کردنەوە دەنگەکان بە یەکلایی کردنەوەی سکاڵاکان کەوەکو خۆیان ڕایانگەیاند زیاترە لە هەزار سکاڵا ٫ ئەگەر بتوانێ خۆی بسەلمێنێ و ئەنجامێکی دوور لەدەنگەتەزویرەکان ڕابگەیەنێ بۆ ڕای گشتی ئەوە :

۰۱  قۆناغێکی نوێ ی ئومێد بەخش بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بەدی دێ ۰
۰۲ پێگەی حزبە ناڕازیەکان لەکۆمسیۆن سەنگ و قوڕسایی خۆی دەبێ ۰
۰۳ کاریگەری ئیجابی دەبێ لەسەر هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ۰

خۆئەگەر سکاڵاکان پەراوێزخران پێویستە هەر سێ لایەن ئەنجامەکە ڕەتبکەنەوە ٫ لەحاڵەتی تێپەڕاندن و گوێ نەگرتن لەڕەتنەکردنەوەکە ٫ تاکە بژاردە دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیارانە بەلای کەمی نوێنەری هەرسێ لایەنە نارازیەکە ٫ چونکە ئەو کات هیچ مانایەک بۆ کۆمسیۆن و پڕۆسەی هەڵبژاردن نامێنێتەوە ۰

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌