جواناوی چاکسازی مەسڕن جۆماڵی گەندەڵی بکەن
وتار/
12/12/2018
741 جار بینراوە
کەمال ئەسکەندەر
جواناوی چاکسازی مەسڕن جۆماڵی گەندەڵی بکەن
نوسینی : کمال سکندر
مەملەکەتی پێخواسان٫ لەسەرەتای تەمەنیەوە فرچکی بە گەندەڵیەوە گرتوە ٫ لەئێستادا دەست لەملانێی گەندەڵی
بووە کورد گوتەنی بەیەکەوە خەریکە پیروخەڕۆ
دەبن۰
لەسەیروسەمەرەکانی مەملەکەتی هەناسە ساردەکان ساڵ بەساڵ
داهات و سەرچاوەکانی داهات زیاد دەبن ٫ هاوشانی زیادبونی داهاتەکانیش قەیرانەکانی دارایی لەسەر هاووڵاتیان سەخت و قوڕستر
دەبن ۰
گەندەڵی و فەشەلی حکومڕانی لەمەملەکەتی ئەمڕۆ بەسبەی ٫ ساڵ بەساڵ زیاتر دەردەکەوێ ٫ کەچی
لەبەرامبەردا هەناسەی ئۆپۆزسیون بون تەنگتر و دەنگی ناڕەزایی شەقام کپتر و پاکێجی
چاکسازی حزبە ناڕازیەکانیش ونتر دەبێ۰
ئیتر لەسایەی سەری نوخبەیەکی تێروپڕی سودمەند لەڕەفاهیەتی
مەملەکەتی وەعدوبەڵێنی سەراب ئاسا٫ هەوڵ
و پڕۆژە و پاکێجەکانی چاکسازی گەیشتن بەسەرەمەرگ و ئارەقەی مەرگ (جواناو) دەردەکات ٫ هەموان بەلاشە لە دەوری جەمن و چاوەڕێن جواناوی دوای مەرگی
چاکسازی بسڕن ٫ لەناخیش دا بۆ گەیشتن بە دەست
کەوتەکان زەردەخەنەی خەونەکانیان سەمای سیاسەت دەکات بەوەیشومە و داهاتووی میللەتی
پێ لەناو دەبات ۰
تۆ بڵێی ئەو بێ دەنگیەی شەقام و حزب لەمەملەکەتی جینۆساید
و ئەنفال و کیمیاباران هۆکارەکەی چی بێ ؟
سەنگەری چاکسازی گەیشتوە بە مەنزڵگە ! یان نەخێر گەندەڵی
بوە بە عورفی حکومڕانی و هەموان بەدوای پاروی چەوری خۆیان دادەگەڕێن ۰
چۆن دەبێ سەنگەری چاکسازی خوازان چۆڵ بکرێ ؟ مەگەر خوێنی
شەهیدان چی ؟ مەگەر دروشم و بەرنامەی هەڵبژاردنەکان چی ؟ ئەگەر پلەو پۆستی حکومڕانی
استحقاقی انتخابی حزبەکان بێ ؟ ئەی مافی هاووڵاتیان چی ؟
لەمەملەکەتی بێ ئەزمون لەحکومڕانی ٫ هاووڵاتیان پێشینەی خانو و بەرە و موچەی فول و نەوتی بایەعی و ئاردی
سفر وەردەگرن و بەنزینیش هەرزانی هەرزان بۆیان
دابین دەکرێ ۰
دەی ئیتر لەمەملەکەتی پاشەکەوتی موچە و بێ نەوتی و کەم
کارەبایی و بەنزین گرانی ٫ میللەت
چاوی لەدەستی کێ بێ تا جۆماڵی گەندەڵی بۆ بکات؟ لەڕوخساری کام کاریزما و لەپاکێجی
چاکسازی کام حزب ئایندەی گەشی داهاتوی ببینێ
؟
نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر
-
کەمال ئەسکەندەر
18/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
08/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
05/01/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
12/12/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
05/10/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
10/09/2018