پەرلەمان قوربانیی ئیرادەی حزب

وتار/ 05/01/2019 676 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

پەرلەمان قوربانیی ئیرادەی حزب

نوسینی : کەمال ئەسکەندەر
پەرلەمان کەباڵاترین دەسەڵاتە لەهەرێمی کوردستان شکۆ و هەیمەنەی یاسایی خۆی هەیە بەسەر دەسەڵاتی جێ بەجێ کردن و دامەزراوەکان ٫ هەروەک مەرجەعی یاسایی وسیاسی یە لەهەرێمی کوردستان ۰

ئەوەی لەساڵانی ڕابردوودا گوزەری کرد لەچەند قۆناغێکدا پەرلەمان بوو بەجێی متمانەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و خەڵکی ئومێدی زۆریان لەسەر هەڵدەچنی بەتایبەت لە ساڵی ۲۰۰۹ تا ۲۰۱۳ کە دەکرێ بەتەمەنی زێڕینی مێژووی پەرلەمان هەژماربکرێ ۰

لەئێستادا دوای هەڵبژاردنەکەی ۹/۳۰  پەرلەمان لەقۆناغێکی مەترسیدار  دایە وبەتەواوی لەپەل وپۆخرایە ٫ لەوەش مەترسیدارتر ئەوەیە عورفی هەیمەنە و ئیرادەی حزب بەسەر پەرلەمان لای تاکی هاووڵاتی خەریکە لای هاووڵاتیان بەحاڵەتێکی ئاسایی سەیر دەکرێ ٫ بەداخەوە پەرلەمان کەوتۆتە دۆخێکی وامەترسیدار خەریکە یەکسان بێ بە هەرفەرمانگەیەکی حکومی هیچ جولەیەکی لەدەستی خۆی نەمێنێ و هەموو هەنگاوەکانی بکەوێتە بەر ڕەحمەتی ڕێنماییە سیاسی و حزبیەکان ٫ لەکاتێک دا ئەو نەخۆشیەی پەرلەمان دواجار بەمەرگی پڕۆسەی هەڵبژاردن کۆتایی پێدێت ۰

ئیتر ئەم بێ دەنگیەی لەئێستادا باڵی کێشاوە بە سەر هەرێم و حزب و دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و پەرلەمان پێشهاتی مەترسیدار بەدوای خۆی دا دەهێنێ ٫ لەکۆتایی دا پەرلەمان دەکرێ بەقوربانیی ئیرادەی حزب ٫ ئەوەی ماوە بگوترێ نوخبەی چاودێرانی سیاسی دەبێ باشتر لەمەترسی دۆخەکە تێبگەن و قسەی جددی خۆیان هەبێ.

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌