کۆمه‌ڵ نه ‌دزه‌و نه‌ شه‌ریکی دز

وتار/ 31/07/2017 1081 جار بینراوە

فاروق عه‌لی‌

کۆمه‌ڵ نه ‌دزه‌و نه‌ شه‌ریکی دز
فاروق عه‌لی
هه‌رکه‌سێک به‌ویژدانه‌وه‌ سه‌یری بارودۆخی ئابووری کۆمه‌ڵی ئیسلاميی بکات، ده‌زانێت نه‌ماڵی دز ئه‌وه‌نده‌ هه‌ژارانه‌یه‌ نه ‌شه‌ریکه‌دز، کۆمه‌ڵ گه‌ر دز بوایه،‌ یان شه‌ریکی دز، ئێستا کۆمپانیای گه‌وره‌و زه‌به‌لاحی ده‌بوو .. به‌ناوی پرۆژه‌ی نیشته‌جێکردنه‌وه،‌ زه‌وی شاره‌وانی داگیر ده‌کردو شارو گوندی تایبه‌تی بونیاد ده‌ناو به‌ناوی خۆیه‌وه،‌ ناوی ده‌نان، ئاپارتمانی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌کرده‌وه‌، له‌بانکه‌کانی هه‌رێم پاره‌ی خه‌ڵک و هه‌ژاری وه‌رده‌گرت و له‌پرۆژه‌کانی خۆیدا خه‌رجی ده‌کرد!!
ئاخر کام دزو کام شه‌ریکه‌دز، وه‌کو خه‌ڵکی کۆمه‌ڵ هه‌ژارانه‌ ده‌ژین؟ وه‌کو دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵ، به‌ده‌ستی به‌تاڵ و گیرفانی خاڵیی به‌ڕێوه‌ده‌برێن؟ کۆمه‌ڵ، گه‌ر شه‌ریکی دز بوایه،‌ بارودۆخی وه‌کو ئێستا نه‌ده‌بوو، به‌و پاره‌ی که ‌له‌"دزی"دا ده‌ستی ده‌که‌وت، ویژدانی خه‌ڵکی پێده‌کڕی ..
سه‌رکرده‌کانی هه‌ر رۆژه‌ی گه‌شتی وڵاتێکیان ده‌کرد، به‌پاره‌ی دزراو له‌وڵاتانی ئه‌وروپی ڤێللاو ئاپارتمانیان ده‌کڕی.
کۆمه‌ڵ گه‌ر دزبوایه،‌ به‌پاره‌ی به‌رده‌ستی په‌یوه‌ندی گوماناوی دروست ده‌کردو خۆی وه‌ک پاڵه‌وان نیشان ده‌دا،
کۆمه‌ڵ نه‌ دزه‌و نه‌شه‌ریکه‌ دز ..
پشتیوان به‌خوا کۆمه‌ڵ ده‌بێته‌ کاروانچی، کاروانچیيه‌ک، که‌ ده‌بێته‌ پاسه‌وانی هه‌موان و له‌ده‌ستی دز ده‌یان پارێزێت، ‌هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی دزراوی هاوڵاتیانی به‌شمه‌ینه‌ت له‌ دزه ‌مشه‌خۆره‌کان وه‌رده‌گرێته‌وه‌، ڕێگه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی گشتیی ده‌گرێت.
کۆمه‌ڵ ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بونیاد بنرێت، دادپه‌روه‌ری تیایدا باڵاده‌ست بێت، که‌سێک پڕ نه‌بێت و که‌سێک قڕ، که‌سێک تێر نه‌بێ و یه‌کێک برسی،
کۆمەڵ خاوه‌نی پرۆژه‌و پلانی خۆیه‌تی، نه‌له‌هاشوهوشی که‌س ده‌ترسێ ، نه‌به‌ئاوازی که‌س هه‌ڵده‌په‌ڕێ، باراشی خۆی له‌گه‌ڵ هیچ که‌س تێکه‌ڵ ناکات، ناچێته ‌سه‌نگه‌ری هیچ که‌سێک له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وی تر، به‌ڕۆژ نابێته‌ شه‌ریکی کاروان و به‌شه‌و ڕه‌فیقی دز!!..

نوێترین نوسینەکانی فاروق عه‌لی‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌