پشتیوانی کردنی ئێمە بۆ پێغەمبەری ئازیزمان هەڵوێستکی سیاسی نیە
وتار/
27/10/2020
571 جار بینراوە
فاروق عهلی
پشتیوانی کردنی ئێمەی مسوڵمان بۆ پێغەمبەری ئازیزمان هەڵوێستکی سیاسی نیە
سەرخستن و پشتیوانی کردن و دەربڕینی خۆشەویستی ئێمەی مسوڵمان بۆ ئازیزمان پێغەمبەری خوا( درودی خوای لەسەر) ، هەڵوێستکی سیاسی نیە ، بەڵکو بەشێکە لەعەقیدەو بیروباوەڕمان و بەجێگەیاندنی ئەرکی سەرشانمانە، ئەگەر خەڵکانێک بەشانازیەوە پشتیوانی سیاسی لەفەرەنسابکەن ، ئەواشەرمەئێمەی مسوڵمان نەتوانین بەرگری لەپێشەواکەمان بکەین و خۆشەویستی بۆدەرنەبڕین، ئەوەی کەئێستاهەیە بەربەرەکانی نێوان سەرۆکی فەرەنساوتورکیاو هیچ وڵاتێکی تر نیە وەک هەندێ بەمەبەست یان بێمەبەست دەیانەوێ بەوشێوەیەوێنای بکەن ، ئەوەی گۆڤارەفەرەنسیەکە دەیکاو سەرۆکی فەرەنسابەناوی دیموکراتی و ئازادی ڕادەربڕینەوە پشتیوانی دەکا، ئازاردانی دڵی هەرتاکێکی مسوڵمانە کەباوەڕی بەپێغەمبەرێتی محمدهەیە(درودی خوای لەسەربێ) هەرمسوڵمانێک ئازاری بەوەپێنەگاکەبەرامبەرپێغەمبەر سنور ببەزێنرێت ئیتر چ مانایەک بۆ مسوڵمانێتی دەمێنێتەوە، تاکی مسوڵمان لەدەربڕینی خۆشەویستی بۆ خوداو پێغەمبەر گوێ بەوەنادا کێ پێی خۆشەو کێ پێی ناخۆشە ، ئەرکێکی ئاینیەو جێ بەجێی دەکا، لەنێوان بەرەی مسوڵمانان و بەرەی بێباوەڕاندا ئەوەی خۆی بەمسوڵمان دەزانێ پێویستە لەبەرەی مسوڵماناندا بێ ، ئەگەر نەیتوانی لەبەرەی مسوڵمانان دا بێ ، ئەوابێلایەنبێ باشترە نەک ئاولەئاشی بێباوەڕان بکات ، خەڵەفاویەپێت وابێ ئەمەشەڕی ماکرۆن و اردۆغانەو شەڕی سیاسی و پاوەنخوازیە، تاکی مسوڵمان پێویستە زۆر لەوە بەرچاوکراوەتربێ بەشوێن ئاوازێک دا بڕواکەبەرژەوەندی ئاینەکەی تێدانیە .
نوێترین نوسینەکانی فاروق عهلی
-
فاروق عهلی
27/10/2020
-
فاروق عهلی
16/08/2020
-
فاروق عهلی
21/07/2020
-
فاروق عهلی
23/12/2019
-
فاروق عهلی
27/10/2019
-
فاروق عهلی
25/09/2019