کوشتنی به‌غدادی کۆتایی درامایه‌کی خوێناوی درێژخایه‌ن
وتار/
27/10/2019
646 جار بینراوە
فاروق عه‌لی
کوشتنی به‌غدادی کۆتایی درامایه‌کی خوێناوی درێژخایه‌ن
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریکا ڕایان گه‌یاند له چالاکیه‌کی سه‌ربازی دا
سه‌رۆکی ڕێکخراوی داعش کوژراوه ، به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی سه‌ربازی
ئه‌مریکی ماوه‌یه‌کی زۆره به‌غدادی له‌ژێر چاودێری دایه، ئه‌گه‌ر چی
به‌غدادی به‌ووریایی و حه‌زه‌ره‌وه هه‌ڵس و که‌وتی کردوه‌و ئامێره‌کانی
گه‌یاندنی به‌کارنه‌هێناوه، به‌ڵام به‌پێی ووته‌ی به‌رپرسه‌ئه‌مریکیه‌کان
دواجار به‌غدادی کرایه ئامانج و کۆتایی به یاریه‌ک هێنرا که‌پێنج ساڵی
خایاندوو هه‌زاره‌ها خه‌ڵکی بوونه‌قوربانیی.
وه‌ک هه‌ندێ سه‌رچاوه
ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن به‌غدادی له‌ژێرچاودێریی به‌رده‌وامی
ئه‌مریکیه‌کاندابووه‌و له‌پاش پاشه‌کشه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که
ترسیان هه‌بووه‌له‌شوێنپێ وونکردنی به‌غدادی و بۆیه به‌رپرسانی باڵای
سه‌ربازی ئه‌مریکا داوایان له‌ترامپ کردوه پێویسته‌پێش ئه‌وه‌ی
له‌ده‌ستیان ده‌ربازبن سه‌رانی ڕێکخراوی داعش له‌ناوببرێن.
به‌ڵام
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌گه‌ر پێشتر به‌غدادی له‌ژێر چاودێری
ئه‌مریکیه‌کاندابووه بۆچی هه‌وڵی ده‌ستگیرکردن یان کوشتنی نه‌دراوه له‌م
کاته‌دا نه‌بێ که بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که که‌م بووه‌ته‌وه
، له‌لایه‌کی تریشه‌وه پێشتر به‌رپرسانی سه‌ربازی و ده‌زگای هه‌واڵگری
ئه‌مریکا ده‌یانووت به‌غدادی له‌قووڵایی سه‌دان کیلۆمه‌تری سنوره‌کانی
نێوان عێراق و سووریادایه ، به‌ڵام به‌پێی زانیاریه‌کان ئێستابه‌غدادی
له‌ناوچه‌یه‌کی پارێزگای ئیدلب کوژراوه که هێزه‌نه‌یاره‌کانی به‌غدادی
تیایدا باڵاده‌ستن وه‌ک ( هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام)که‌پێشتر به( جبهة
النصرة) ناسراوبوون و که‌سه‌ربه‌ڕێکخراوی القاعده‌بوون و له‌گه‌ڵ داعش
نه‌یاری یه‌ک بوون ،
سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانیه‌کانی ئه‌مریکا
ئاماژه‌به‌وه‌ده‌که‌ن له‌ماوه‌ی ڕابردوو سه‌دان که‌س له‌ئه‌ندامانی
ڕێکخراوی داعش خۆیانیان ڕاده‌ستی هێزه‌کانی سه‌ربه‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی
شام کردوه و بوونه‌ته‌ئه‌ندام ی ئه‌م ده‌سته‌یه‌و هه‌رئه‌مانه‌ش
به‌غدادیان داڵده‌داوه له‌ناوچه‌کانی ئیدلب ، ( پێده‌چی خۆڕاده‌ستکردنی
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش به‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی شام، به‌پلان بووبێ
بۆئه‌وه‌ی په‌ناگایه‌ک دروستبکه‌ن و له‌کاتی نائاسایی دا به‌غدادی په‌نای
بۆ به‌رێت) . هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌تادا سه‌رهه‌ڵدانی به‌غدادی جێگه‌ی
سه‌رسوڕمان بوو به‌هه‌مانشێوه کات و شوێنی کوشتنه‌که‌شی جێگای پرسیاره‌و
زۆر ئه‌گه‌ر هه‌ڵده‌گرێ.
له‌هێرشه‌که‌ی کوشتنی به‌غدادی زۆرلایه‌ن خۆی
به‌به‌شدارده‌زانێ ، وه‌زاره‌تی به‌رگری تورکیا ده‌ڵێن ئێمه‌هاوکاری
هێزه‌ئه‌مریکیه‌کانمان کردوه له‌پێدانی زانیاری له‌شوێن و جێگای به‌غدادی ،
به‌رپرسانی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات به‌هه‌مان شێوه‌ڕایده‌گه‌یه‌نن
ئه‌وان زانیاری هه‌واڵگریان داوه‌ته ئه‌مریکیه‌کان ، ئه‌مریکیه‌کانیش
ده‌ڵێن ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا هاوکاری چالاکیه سه‌ربازیه‌که‌ی
کردووه.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه به‌غدادی له‌هه‌رکوێ کوژرابێ و
هه‌رچۆن کوژرابێ کۆتایی به چیرۆکێکی ته‌مسیلی هات که‌زنجیره‌ی یه‌که‌می
له ناوه‌ڕاستی ساڵی ٢٠١٤ له‌موسله‌وه‌ده‌ستی پێکردو له
٢٠١٩/١٠/٢٧له‌ئیدلیب کۆتایی هات ، ده‌رهێنه‌ری یه‌که‌می ئیداره‌ی
اوبامابوو به‌ڵام ترامپ بوویه پاڵه‌وانی دراماکه‌و کۆتایی پێهێنا،
چاوه‌ڕوانی درامایه‌کی نوێ ده‌که‌ین له‌جه‌سته‌ی ئومه‌تی اسلام
سه‌رهه‌ڵبدات که‌ئه‌کته‌ره‌کانی خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووتی ناوچه‌که‌بێ و
سیناریۆو ده‌رهێنانی وه‌ک هه‌میشه ئه‌مریکیه‌کانبێ …
نوێترین نوسینەکانی فاروق عه‌لی
-
فاروق عه‌لی
27/10/2020
-
فاروق عه‌لی
16/08/2020
-
فاروق عه‌لی
21/07/2020
-
فاروق عه‌لی
23/12/2019
-
فاروق عه‌لی
27/10/2019
-
فاروق عه‌لی
25/09/2019