مردنی شه‌حرورو ره‌خنه‌که‌ی دکتۆر که‌ریم له کۆمه‌ڵی ئیسلامی
وتار/
23/12/2019
688 جار بینراوە
فاروق عه‌لی
مردنی شه‌حرورو ره‌خنه‌که‌ی دکتۆر که‌ریم له کۆمه‌ڵی ئیسلامی
فاروق عەلی
دواجار شه‌حرور دونیایی به‌جێهێشت، وه‌کو چۆن له دونیا راوبۆچونه‌کانی جێگه‌ی مشتومڕوو ره‌خنه‌بوون، مردنه‌که‌شی خاڵی نه‌بوو له‌و راوبۆچونه جیاوازانه.
هه‌ندێک ئایه‌تی (مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ … ) یان بۆینووسی بوو هه‌ندێکیش به‌هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و لاده‌ر پێناسیان کردبوو، هه‌رکامیان بێت، ئه‌و ئێستا گه‌یشتووه‌ته جێگای خۆی و پاداشتی کرده‌وەکانی وه‌رده‌گرێته‌وه..
ئه‌وه‌ی له‌و نووسیانه‌دا سه‌رنجی راکێشام، ئه‌وه‌ی برای به‌ڕێزمان (دکتۆر که‌ریم) بوو، که ره‌خنه‌یه‌کی توندی ئاراسته‌ی پارته ئیسلامییه‌کان به‌گشتیی و کۆمه‌ڵی ئیسلامیی بەتایبەت کردووه، له‌به‌شێکی بابه‌ته‌که‌یدا نووسیویه‌تی” پێشتر وامدەزانی برایانی کۆمەڵ پارێزراوترن لەو فکرە نامۆ‌و دژ بە ئیسلامانە، بەڵام دوایی کە پۆستی چەند ئەندامێکی سەرکردایەتییانم خوێندەوە دەربارەی شەحرور، بۆم دەرکەوت کە بەهەڵەداچووم و حزبە ئیسلامییەکان، بیرمەندێکیان تێدا نییە خاوەنی کاریگەری بن لەناو حزبەکانیاندا، یان هەر لە بناغەوە کەسێکیان تێدا نییە د‌رک بە مەترسی ئەو فکرە دزێو و نامۆیانە بکات، کە لەم سەردەمی بەزیوی دەروونییەدا کە لە ئەنجامی دواکەوتوویی جیهانی ئیسلامی و فەشەلی ئەزموونە ئسلامییەکانەوە رووی کردووەتە خەڵکی”.
به‌ڵێ جه‌نابی كاك دکتۆر، کۆمه‌ڵی ئیسلامیی هه‌ر ئه‌وه‌یه پێشتر ناسیوته، کۆمه‌ڵی ئیسلامیی پارێزراوه له هه‌موو فکره‌یه‌کی نامۆ، چ ئه‌و فکرو بۆچونانه‌ی به‌ناوی خوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتنی تازه له‌ده‌قه‌کان توشی شلگیری بوون، چ ئه‌وانه‌ی له‌ژێر هه‌ندێك پاساوو شوێنکه‌وتنی راوبۆچونی هه‌ندێك که‌س توشی په‌ڕگیری بوون، کۆمه‌ڵ شه‌رعڕه‌وه‌و کاریگه‌ری هیچ که‌سێکی دیكەی له‌سه‌ر نییه، که سنووره‌کانی شه‌ریعه‌تی تێپه‌ڕاندبێت.
زۆر گه‌ڕام بزانم کێن ئه‌و ئه‌ندام سه‌رکردایه‌تییانه‌ی شتیان له‌سه‌ر شه‌حرور نووسی بێت، ته‌نها نووسینی برایه‌کم بینی، ئه‌ویش دواتر لایدابوو، ئیتر نه‌مزانی لای جه‌نابی دکتۆر، ته‌نها یه‌ک که‌س له‌کۆی سی و سێ که‌س به‌چه‌ند هه‌ژمار ده‌کرێت!! نه‌ده‌بوو که‌سێک بۆ چه‌ند که‌سێک زیاد بكات.
جه‌نابی دکتۆر، ته‌حه‌دا ده‌کات که ئه‌و حزبه ئیسلامیانه بیرمه‌ندێکیان تێدانییه! نازانم لای جه‌نابی دکتۆر پێناسه‌ی بیرمه‌ند چییه؟ ئه‌گه‌ر بیرمه‌ند پێناسه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌بێت، بۆ که‌سێک خاوه‌ن دید و تێگه‌یشتنی فراوانبێت، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یڵێم: ئه‌و پێناسه‌یه ته‌نها له (مامۆستا عەلی باپیر)دا ده‌بینمه‌وه، که ئه‌ونده شاره‌زاو به‌ئاگایه له زۆربه‌ی زانسته‌کان زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵکی به‌تۆزی رێگاشیدا ناگه‌ن، ده‌ی سه‌رکرده‌و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئیلهام له تێگه‌یشتنه‌کانی (مامۆستا عەلی باپیر) وه‌رده‌گرن و له ژێر کاریگه‌ری فکری به‌ڕێزیدان.
نازانم ئه‌م گشتاندن و ناشیرینکردنه‌ی پارته ئیسلامییه‌کان له‌پای چییه؟ کێ قازانجی لێده‌کات کاتێك به‌شمولی ره‌خنه له ئیسلامییه‌کان ده‌گیرێت و بوون و گرنگیان ده‌خرێته ژێر پرسیاره‌وه.
ئه‌و ره‌خنانه‌ی که ئێستا له پارته ئیسلامییه‌کان ده‌گیرێت و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درێت زه‌روره‌تی بوونی پارتی ئیسلامیی بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه، هه‌رهه‌مان هه‌وڵه که پارته سیکۆلارو چه‌په‌کان له‌سه‌ر ئیسلامییه‌کان ده‌یده‌ن و پێیانوایه ئیسلام حزبی پێناوێ.
ئه‌و ره‌خنانه‌ی ئێستا لێمان ده‌گیرێت، وا ده‌زانم هه‌مان ئه‌و ره‌خنانه‌ن کاتی خۆی له چه‌که‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ده‌گیرا، زۆربوون ئه‌وانه‌ی نیوه‌ڕوان له‌سه‌ر سفره‌که‌ی جه‌نابی (مامۆستا مەلا عوسمان) نانیان ده‌خواردو ئێواره له ئۆردوگاکاندا هه‌وڵی په‌شیمانکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌یان ده‌دا، تا دووچه‌که‌كەی بزووتنه‌وه هەبوو، هه‌مووی سه‌ری کردبووه گیانی و لێیده‌خوێند، به‌ڵام کاتێك چه‌کمان به‌ده‌سته‌وه نه‌ما، ئه‌وکات هه‌ست به‌گرنگیه‌که‌ی کرا و شینمان بۆ رۆژانی شکۆمه‌ندی ده‌گێڕا!!
ئێستاش ئه‌وه‌نده‌ی له ناو ئیسلامییه‌کاندا ره‌خنه له پارته ئیسلامییه‌کان ده‌گیرێت و بەشێوازی جیاواز هه‌وڵی پوکانه‌وه‌یان ده‌درێت، له ده‌ره‌وه‌ی بازنه ئیسلامییه‌که، نیو ئه‌وه‌نده هه‌وڵ نادرێت، به‌ڵام کاتێک د‌رک به‌گرنگی بوونی پارته ئیسلامییه‌کان ده‌کرێت، که‌وه‌ک چه‌که‌که‌ی ده‌ستمان ئه‌مانیش له ده‌ست چوون، مه‌گه‌ر ته‌نها ئاهی بۆ هه‌ڵبکێشین!.
جه‌نابی دکتۆر بۆخۆی ده‌زانێت ئێمه چه‌ند زوو درکمان به‌مه‌ترسی ئه‌وجۆره فکرانه‌و هاوشێوه‌کانیان کردوه‌و له میدیاکه‌ماندا، چه‌نده‌ها به‌رنامه‌مان له‌سه‌ریان کردووه‌و بۆخۆی جه‌نابی دکتۆر که‌ریم زۆرترین میوانداری کراوه.
خۆ ئه‌گه‌ر نه‌بووینه‌ته ”بیرمه‌ند” هۆکاری هه‌یه، ده‌زانی هۆکه‌ی چییه جه‌نابی دکتۆر؟
چونکه به‌ده‌م بانگه‌وازی جیهاده‌که‌ی مامۆستا مەلا عوسمانی ره‌حمه‌تییه‌وه رۆشتین و سه‌نگه‌رمان چۆڵ نه‌کرد و ئایه‌تی (إِنَّمَا هَٰذِهِ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا مَتَاعٌ وَإِنَّ الْآخِرَةَ هِيَ دَارُ الْقَرَارِ)کاریگه‌ری له‌سه‌رمان دروست کردبوو، چونکه به‌رده‌وام ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌مان ده‌گوته‌وه، له‌نێوان دونیا‌و چونه به‌هه‌شتمان خواردنی دوو ده‌نکه خورما زۆره ..
جه‌نابی دکتۆر، کێ به‌رپرسیاره له ”فه‌شه‌لی ئه‌زموونی ئیسلامییه‌کان”؟
ئه‌وانه به‌رپرسیارن که هێشتا به‌رده‌وامن و سه‌نگه‌ریان چۆڵ نه‌کردوه، یان ئه‌وانه‌ی به‌پاساوی جۆراو جۆر مه‌یدانه‌که‌یان چۆڵ کرد؟ ده‌بوو سوپاس و پێزانینی ئه‌وخه‌ڵکه ماندوو هه‌ژاره بکرێت، که هێشتا له‌خه‌می بانگه‌وازه‌که‌ی خوادان و به‌ده‌ستی به‌تاڵ و گیرفانی خاڵی، بوونی ئیسلامییه‌کان ده‌سه‌لمێنن و هێشتا به‌رهه‌ڵستی ئه‌و لێشاوه لەخراپەكارییە دەكەن، که رووی له‌هه‌رێمی کوردستان کردووه.
ئاخر کاتێك به‌ڕاست و چه‌پدا ره‌خنه له ئیسلامییه‌کان ده‌گیرێت و خه‌ڵکی له به‌رامبه‌ریان به‌دگومان ده‌کرێت، ئیدی چۆن ده‌توانن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ستبهێنن؟ چۆن ئیسلامییه‌کان بتوانن گۆڕانکاری بکه‌ن کاتێك دۆسته‌کانی پشتی تێده‌که‌ن و نه‌یاره‌کانیشی سته‌می لێده‌که‌ن.
له هه‌مووشی سه‌یر تر، که‌سانێک کۆمێنتیان نووسیبوو له‌پاڵ نووسینه‌که‌ی دکتۆردا ڕره‌خنه‌یان له کۆمه‌ڵ گرتبوو، قه‌ناعه‌تم وایه تا هه‌واڵی مردنه‌که‌ی بڵاو نه‌بووە‌وه، ناوی شه‌حروریان نه‌بیستبێت، چ جای فیکر‌و بۆچونه‌کانی.
وێڕای ئه‌م نووسینه‌م، جه‌نابی دکتۆر لای من برایه‌کی به‌ڕێزوو دۆستێكی ئەزیزو که‌سێکی به هه‌ڵوێسته، به‌ڵام گشتاندنه‌که‌ی له نووسینه‌که‌یدا ناچاری کردم ئه‌و به‌رچاو روونییه بنووسم..
خودا له هه‌موومان خۆش ببێت.
نوێترین نوسینەکانی فاروق عه‌لی
-
فاروق عه‌لی
27/10/2020
-
فاروق عه‌لی
16/08/2020
-
فاروق عه‌لی
21/07/2020
-
فاروق عه‌لی
23/12/2019
-
فاروق عه‌لی
27/10/2019
-
فاروق عه‌لی
25/09/2019