بێ دەنگی مرۆڤەکان

وتار/ 24/07/2017 5585 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

بێ دەنگی مرۆڤەکان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بێدەنگی مرۆڤەکان لەهەندێ کاتدا زۆر جوانەو جوامێرانەیە کە کەم کەسیش هەیەلەو بێ دەنگی یەتێ بگات ، ئەوەش تێ  بگات ڕاستەوخۆ کۆمەڵگە سەرسام دەبێت بەو بێ دەنگی یەی بەرامبەرەکەی .
ئێستامنی پێنوس بەدەست کەخاوەنی نوسینی ئەم بابەتەم پاش ڕۆیشتنی نیوەی تەمەنم تێگەیشتم لەو بێ دەنگی یەی هەندێ لەمرۆڤەکانی ئەم سەردەمە ، ئێستا دەتوانم بڵێم بێدەنگی ئەم مرۆڤانەلە ئاڵتون بەنرخترە .
بێ دەنگی ئەم جۆرە مرۆڤانە دەتوانم بڵێم سروشتی نی یە ،بەڵکو بێ دەنگی یەکەیان دەست کردەو لەبەرهەم هێنانی خۆیانن هەرلە سەرەتای تەمەنیانەوە تاکوکۆتای تەمەنیان ، بەڵام ئەگەر کەسێك لە مانای ئەم جۆرە بێ دەنگیانە تێ نەگات ، لێكدانەوەی هەڵەی دەبێت بۆ ئەم مرۆڤانەکەوا بێ دەنگی هەڵدەبژێرن ، بەڵام لە بنچینەدا بێ دەنگ نین بەڵکو ئەو مرۆڤانەی کەوا بێ دەنگن  لەکاتی پێویستدا ووشە لە زاریان دەردێت .
ئەوەی کەوائەم مرۆڤە بێ دەنگانە جیا دەکاتەوە لە مرۆڤەکانی ترلەناو کۆمەڵگەدا بریتی یە لەوەی کە هەندێ لە مرۆڤەکان ڕاست و چەپ پێویست بکات و نەکات لە هەموو کاتێکدا بەبێ بەرنامەو پلان دێنە ناو مل ملانێکانی نێو کۆمەڵگەو سەختی یەکانی ژیان .
ئەوە بێگومان زۆرتر توشی کێشە دەبنەوەلەهەوڵی ئەوەشدان دورە پەرێز بن لە مرۆڤە بێدەنگەکان ، بەڵام ئەوەی کەدەمێنێتەوە مرۆڤەکان خودی خۆیانن کە ئایا لە سەرەتا یان ناوەڕاست یان کۆتای ژیانیاندا لەم بێ دەنگی یەی هەندێ لە مرۆڤەکان تێ دەگەن ، من پێم وایە ئێمەی مروڤ هەتا زوو لەبێ دەنگی هەندێ لە مرۆڤکان تێ بگەیۆ هێشتا هەر کەمە ...........
من دەمەوێت ڕونی بکەمەوە بێ دەنگ بووی مرۆڤەکان ئەو جۆرەیان ناڵێم کەمرۆڤ بێ دەنگ بێت بەرامبەر بە داگیر کردنی مافەکانیان بێ دەنگ بێت ، چونکە ماف نادرێت ئەسەنرێت نادرێت  .......
بەڵکو من مەبەستم ئەو بێ دەنگی یە یەکەجوانی یەك بدات بەکەسایەتی مرۆڤەکان لەنێو کۆمەڵگەدا ، چونکە مرۆڤی ڕۆشنبیر بەوە سەرسام دەبێت کە لەگەڵ دۆست و هاوڕێکانی وەکو پێویست قسەدەکات ، هەردەم ووتو ووێژەکانیان کەموپوختن ، زۆرترین ئامانج دەپێکن لە کەمترین کاتدا و لەکەمترین ووشەدا جێگەی خۆیان دەکەنەوە ، بەشێکی باشی کۆمەڵگەش سەرسام دەبن بەووتەو گوفتارەکانیان ، ماوەتەوە بڵێم ئەرکی سەرشانی مامۆستایان و دایکان و باوکانە نەوەەکانمان هەر لەسەرەتاوەبەشێوەیەك پەروەردە بکەن کە هەمیشە لەژیانیاندا بەکەمترین ووشە زۆرترین ئامانج بپێکن ، نەکو بە پێچەوانەوە کۆمەڵگە سەرسام بکەن بەزۆر بڵێیان  بشبنە جێگای مەخسەرە ی ناو خەڵکی ، هیوا دارم لە دواڕۆژدا نەوەیەکمان پێ گەیاندبێت کە پاشای بێدەنگی بن و خاوەن کەسایەتی بەرزبن کە ئەمەش بێگومان بە هەوڵی لایەنە دڵسۆزەکان دایكان و باوكان و مامۆستایانە بە پلەی یەکەم .......

لەگەڵ هیوای سەرکەوتنم بۆ هەموان

ئاوات قەرەداغی

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌