بۆچی هەموان توڕەین ؟!

وتار/ 25/08/2021 567 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

بۆچی هەموان توڕەین ؟!

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
كەوتوینەتە ڕۆژگارێکەوە 
هەرچی هەڵدەسێ ئەعصابی فولەو توڕەیە
نازانین لا بەلای کێ دا بکەین
هاوڕێ هەر توڕەیە
کچە هەرتوڕەیە
کوڕە هەرتوڕەیە
ژنە هەر توڕەیە
فەرمانبەرە هەرتوڕەیە
دایکە هەرتوڕەیە
باوکە هەرتوڕەیە
سیاسیەکانن هەتوڕەن
گەورەکان هەرتوڕەن
شۆفێرەکان هەر توڕەن
دکتۆرەکان هەرتوڕەن
خزمەکانتە هەر توڕەن
خەڵکی دوکاندارە هەر توڕەیە
ڕۆژ بەڕۆژیش باڵانسی توڕەبونی مرۆڤەکان لەزیاد بوندان ، من نازانم مرۆڤەکان بۆ بەڕاست و چەپی خۆیان توڕە دەبن
ئێ خۆ کۆتای ئەم ژیانە جەنجاڵە هەر مردنە
بەخوا توڕە بن و نەبن ئەم ژیانە هەر دەڕوات
لەڕوی تەندروستیشەوە ئەم توڕە بونە
زەرەرو زیانێکی زۆر دەگەیەنێتە سەر خانەکانی مێشك و دەمارەکانی .......
لەڕوی دەرونیشەوە ئەوەی زۆر توڕە دەبێ بەردەوام دەرون شێواوە لەهیچ و خۆڕای مێشکیان مەژغوڵە ؟!
باشە بۆ دەبێ ئێمەی مرۆڤ  ئەعصابمان ماندو بکەین لەناو کۆمەڵگەدا ؟!
ئایا هۆکار چی یە لەم ڕۆژگارەدا هەرچی ڕاست دەبێتەوە شەڕی ئەعصاب دەکات ؟!
ئایا لە ساڵانی هەشتاکاندا بەم شێوەیەی ئەمڕۆ خەڵکی مێشکی ماندوو بووە ؟!
ئایا چی بکرێت باشە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان لەداهاتودا بەشێوەیەکی نەرم و نیانی هەڵسو کەوت بکەن لە ناو کۆمەڵگەکەیاندا ؟!
دەکرێ هەموو مرۆڤێ لای خۆیەوە پیاداچونەوە بەخۆیدا بکات ڕۆژانە
دور بکەوینەوە لەهەڵچونی دەرونی و شەڕی ئەعصاب  ، چونکە دواجار ئەم توڕەبون و شەڕی ئەعصابه بەزەرەری کۆمەڵگەو خەڵکی دەشکێتەوە هەربۆیە تابۆمان دەکرێت هەرلەئێستاوە ئامۆژگاری مناڵەکانمان بکەین
دوربکەونەوە لەهەڵچونی دەرونی و توڕەبون لەناو کۆمەڵگەدا ..........

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌