دەچین بۆ سەیران لەکوێ دانیشین ؟!

وتار/ 24/03/2021 548 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

دەچین بۆ سەیران لەکوێ دانیشین ؟!

ئاوات قەرەداغی
کێشەیەکی گەورە هەیە هەموو ساڵێ لەوەرزی بەهاراندا یەخەی زۆربەی خێزانەکان دەگرێت لەکوردستاندا
کاتێ چەند خێزانێ دەچن بۆ سەیرانە گەشتێك ، كاتێ لەهەر جێگەیەك دەتەوێت دابنیشیت لەو دەشت و دەرە سەوزاییەی کوردستان کۆمەڵێ گیروگرفت یەخەمان دەگرێت ....
ئەتەوێت لە شوێنێ دانیشیت کۆمەڵێ گەنجی مەشروب خۆر بەخۆیان و میزو تەرتیباتیانەوە لە نزیك ئەو خێزانانە دادەنیشن ؟!
دەتەوێت بچیتە جێگەیەکی تر کۆمەڵێ نێرگەلە کێش هەراسانت دەکەن ؟!
دەتەوێت بچیتە جێگەیەکی تر کۆمەڵێ گەنج بە سیدی و دیجەی ئەخیر صەوت گۆرانی دەخەنە سەر ؟!
دەتەوێت بچیتە جێگەیەکی تر دوکەڵی دارو خەڵوز هەراسانت دەکات ؟!
دەتەوێت بچیتە جێگەیەکی تر موناقەشەی حزبایەتی کەڕو کاست دەکات ؟!
دەتەوێت بچیتە جێگەیەکی تر پڕە لە تەپاڵەی ئاژەڵان ؟!
دەتەوێت بچیتە جێگەیەکی تر دەبێ خوا خوای ئەوت بێت بە دزی یەوە وێنەت نەگیرێ بۆ فەیسبوك ؟!
دەتەوێت بچیتە جێگایەکی تر تەلبەند کراوە دەڵێ ئەمە باخی فڵانەکەسە کەس بۆی نی یە بچێتە ناو ئەم زەوی یە ؟!
سەر بار بارانیش لەماڵەکەی خۆش دەرناچیت هەرکەناڵ و تلفزیۆن و سایتێکی ئەنتەرنێت دەکەینەوە باس باسی کۆرونایە ،  ئەی هاوار دەچیت بۆ سەیران هەر وەی ناچیت بۆ سەیران هەروەی  ، نازانین قوڕاوی کوێ خەستە ئەم خەڵکە داماوە بیکەن بەسەری خۆیاندا .........

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌