ئاڵتون و هاوسەرگیری ؟!

وتار/ 14/03/2021 701 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

ئاڵتون و هاوسەرگیری ؟!

مامۆستا ئاوات قەرەداغی
ئەمڕۆ کەوتوینەتە ڕۆژگارێکەوە کوڕان و کچانی کوردستانمان کاتی هاوسەرگیریانەو بەڵام خۆیان نادەن لە قەرەی  پرۆسەی هاوسەرگیری ؟!
بۆچی پرۆسەی هاوسەرگیری زۆر کەم بووەتەوە ؟!
من دەێگڕمەوە بۆ کۆمەڵێ هۆکار
1_ زۆر داواکردنی ئاڵتون لەلایەن ئەو کچانەی کەدەیانەوێت بچنە پرۆسەی هاوسەرگیری یەوە ، کەدەکرێت ئاسان کاری بکرێت و کچان ئاڵتون ئەوەندە بکەنن شتێکی ڕەمزی کەم بێت ......
2_ کچان و کوڕانمان ناگەنە ئەو تەمەنە یاسای یەی کە گونجاو بێت بۆ پرۆسەی هاوسەر گیری ........
3_ لاوازی ئیمان لەناو کوڕان و کچاندا خۆیان نادەن لە پرۆسەی هاوسەر گیری نازانن خوای گەورە ڕسقی هەموو مرۆڤەکانی دیاری کردووە ........
4_ ئەمڕۆ ڕاگەیاندنەکان ڕۆڵی خراپ دەگێڕن کەنابێت وابێت هەموو ساڵێ ڕێژەی طەڵاق دان بڵاو دەکەنەوە و ئەمەش ترس دەخاتە ناو دلی کوڕان و کچانەوە وادەکات سڵ بکەنەوە لە پڕۆسەی هاوسەرگیری ...
5 _ زۆری داواکاری ماڵە باوکی کچان بۆنمونە
دایکەی کچە دەڵێ دەبێ خانوی کچەم نزیکی خۆم بێت ، ئێ باشە سیقەتان بەزاوا نی یە بۆ کچی پێ دەدەن ؟!
6 _ پرۆسەی هاوسەر گیری حەتمەن کێشەی تێدەکەوێت ، چونکە بیرمان نەچێت دوو تەبیعەت جیاواز لەماڵێکدا یەك دەکەون هەتا لەیەکتری تێ دەگەن ووردە کێشە هەر دەبێ
ئەگەر هەردولا عاقڵ بن کێشەی خێزانی خۆیان نابەنە لای کەسی نزیکی خۆشیان کێشە گەورەناکەن خۆیان کێشەی خۆیان چارەر دەکەن ، چونکە خێزان نێهنی چووە دەستی کەسی سێ یەم دەستیان لێ بشۆ جیابونەوە دەستیان ماچ دەکات کۆتای یەکەی بە طەڵاق کۆتای دێت ........
7 _ متمانە لاوازە لەنێوان کچان و کوڕاندا
کەبچنە نێو ژیانی هاوسەرگیری ......
8 _ هەندێ جار پیاوان پەلەیانە بۆ مناڵ
ئافرەتیش مناڵی نابێ و مناڵ بونی دوادەکەوێت ، هەندێ لەپیاوان جیا دەبنەوە
نازانن بون و نەبونی مناڵ لای خوای گەورەیە
ئەمەش لە ئیمان لاوازی پیاوانەوەیە
چونکە بیرمان نەچێت ژن و مێرد هەیە دوای 25 ساڵ خوای گەورە مناڵی پێ بەخشیون .......
هۆکارن زۆرن بەس ئەوەندە بەسە
هتد ...

لەکۆتایدا ڕوو دەکەمە کچان و کوڕانمان
بەسەر کێشەکانی ژیاندا زاڵ بن هیوایان بەخوای خۆیان هەبێت ، لەژیان مەترسن
ئێمە هەمومان لەسفرەوە خۆمان دروست کردووە ژیانیش هاتووەو بەڕێش کراوە
ژیان بێ کێشەو گرفتیش نابێت ، داوا لەکچانیش دەکەم ، زۆرو کەمی ئاڵتون مەکەنە کێشە ، لێك تێگەیشتنی دوو مرۆڤ زۆر گەورەترە لە ئاڵتون ........

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌