عەنتەریات بۆ کەس ناچێتە سەر ؟!
وتار/
20/06/2021
713 جار بینراوە
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
عەنتەریات بۆ کەس ناچێتە سەر ؟!
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
برادەرێکی خۆم بۆی گێڕامەوە وتی لە گەڕەکەکەماندا
کەسێکی سەرخۆش پەیدا بوو بوو شەو و ڕۆژ سوکایەتی بەخەڵکی گەڕەك دەکرد کەبەیانیش ڕۆژ
دەبویەوە دەیوت من نەبوم وام زانیووە ڕادیۆیە .....
ئەوبرادەرەم ووتی لەم ماوەیەدا سەیارەیەك
كەمیوانی ماڵە دراوسێ یەکمان بوو سەیارەکەی لەبەردەرگای ماڵە سەرخۆشەکە دانا هەرئەو
شەو کابرای سەرخۆش هاتە دەرەوەو بەشەق کەوتە قوباندنی سەیارەکە
وتیان بۆ وات کرد وتی وام زانیووە ڕادیۆیە
ئاگام لەخۆم نەبووە ، بۆ شەوی دوای بەکۆمەڵێ کەس کابرای سەرخۆشەیان هێنایە دەرەوەو
بە بۆری پلاستیك شل و کوتیان کرد پاش سەعاتێ کوتان لە ناوەڕاستی کۆڵان بەسەرخۆشی و
بەسەروچاوی کوتراوەوە بەجێیان هێشت پێشیان وت ئەمجارە دەم درێژی زیاتر بکەیت لەم گەڕەکەدا
حەواڵەی ئەو دنیات دەکەین ، ئەڵێن ئێستا کابرای سەرخۆش بووەتە ماستی مەیوو لەو گەڕەکەدا
و فزەی لێ نایەت ، کەواتە عەنەتریاتەکەی
سفر بەدەستەوە گەڕەکیش بۆیان دەرکەوت چ قوماشێکە ...........
ئەمێنێتەوە بڵێین زۆرمان هەیە لەو بابەتانە
دەیەوێت عەنتەریات بکات و سوکایەتی بە
چواردەورەکەی خۆی دەکات ، چارەنوسی هەمان چارەنوسی کابرای سەرخۆشەکەی ناوگەڕەکی لێ
دێ ...........
کەواتە کەس ئەو کەسەیە کە چووە هەرپلەو
پایەیەك لەخۆی نەگۆڕێ چونکە ڕۆژێ دێ کەسی بەدەورەوە نامێنێ و کەس پرسەگورگانەشیان
پێ ناکات .......
مامۆستا ئاوات قەرەداغی
نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
-
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
12/09/2021
-
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
25/08/2021
-
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
20/06/2021
-
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
24/03/2021
-
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
14/03/2021
-
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
12/01/2021