یەکێتى و پارتى و ڕیفراندۆم

وتار/ 23/07/2017 701 جار بینراوە

شەنکار عەبدوڵڵا

یەکێتى و پارتى و ڕیفراندۆم


شەنکار عەبدوڵا
هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن، ئەمڕۆ یەکێتى بەفەرمى بە پارتى بڵێ لەکەلى شەیتان بێنەخوارەوە و باسى ڕیفراندۆم مەکەن.
لە ئێستادا یەکێتى جەولەیەکى کۆبوونەوەى بەڕێکخستووە لەگەڵ حزبەکان و وابڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ پارتى کۆببێتەوە.
ئەمڕۆ یەکێتى پەیامى توندى ئێران بە پارتى دەگەیەنێت لەبارەى ڕیفراندۆمەوە و کە پێشتر مەلا بەختیار، کارگێڕى مەکتەبى سیاسى یەکێتى تەنها ئەوەى ئاشکراکرد کە ئێران لەگەڵ ڕیفراندۆم نییە و پێى وتوین "چاوەڕێى هیچ شتێک باش لە ئێمە مەکەن".
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر کونسوڵى ئێران بە یەکێتى وتووە ئێمە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ڕیفراندۆمدا نین و ئاغامان (ڕۆحانى) بانگتان دەکات و دەیەوێت هەر ئەوەتان پێ بڵێ کە واز لە خەیاڵى ڕیفراندۆم بهێنن.
لەنوێترین پێشهاتیشدا کەناڵى زانگرۆسى پارتى ئەوە ماوەیەیەى لابرد کە بۆ ڕیفراندۆم خستبویە سەر شاشەکەى، هەروەک ئەوەى پێشتر باباى سایکس بیکۆى خستبووەسەر.
وێڕاى ئەم پێشهاتانە پێناچێت ڕیفراندۆم لەوکاتەى کە دیاریکراوە ٢٥-٩ ئەنجام بدرێت، پارتیش دەیەوێت بەشێوەیەکى موحتەرەمانە لەو پرسە بکشێتەوە.


نوێترین نوسینەکانی شەنکار عەبدوڵڵا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌